فیناڵیسیمای ٢٠٢٢

یاری تۆپی پێ

پێشبڕکێی تۆپی پێی نێوان ئیتالیا - ئەرژەنتین لە ٢٠٢٢ کە بە فیناڵیسیما ٢٠٢٢ یاخود یاری کوتایی گەورە (بە ئیتالی :Finalissima ؛ بە ئیسپانی :Finalísima) ناسراوە. یارییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەی ئیتالیا پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٢٠ (کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو) و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵەوانی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١. یارییەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە یاریگایی ویمبڵی شاری لەندەنی ئینگلتەرا ئەنجامدرا. ئەم یارییە لەلایەن یوفا و کۆنیبوڵ بەھاوبەشی سەرپەرشتی دەکرێت.[٥] لە یارییەکەدا ئەرجەنتین بە ئەنجامی ٣- یارییەکەی بردەوە و دووەم نازناوی جامی پاڵەوانانی کۆنمێبۆڵ و یۆفای بەدەستھێنا.

فیناڵیسیمای ٢٠٢٢
ڕێکخراوە لەلایەنیوفا – کۆنیبوڵ
ڕێکەوت١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (2022-06-01)
شوێنیاریگای وێمبلی، لەندەن
پیاوی یارییەکەلیۆنێل مێسی (ئەرژەنتین)[١]
ناوبژیوانپیێرۆ مازا (چیلی)[٢]
ھاندەر٨٧٬١١٢[٣]
ئاووھەواشەوێکی ڕوون
١٧ °C (٦٣ °F)
٤٧٪ شێ[٤]
← ١٩٩٣
٢٠٢٥

پێشینە

لە ساڵی ١٩٨٥، ساڵی ١٩٩٣ پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و جامی نەتەوەکانی ئەمریکایباشوور لە لەیارییەک کە بەجامی ئارتەمیۆ فرانچی (ھەروەھا بە یاری نیوان براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا-جامی نەتەوەکانی ئەمریکای باشووریش ناسراوە) ڕووبەڕووی یەکبوونەوە کەیەکمجاربوو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆڵەوە ڕێکخرا و سەرپەرشتی کران.[٦]

ئەم یارییە ھاوشێوەی جامی ئینتەرکۆنتیننتالە لەسەر ئاستی یانەکان، کە لە نێوان براوەی جامی ئەوروپا/خولی پاڵەوانانی ئەورووپا و جامی لیبرتادۆرێسە ئەنجام دەدرا. فەرەنسا لە ساڵی ١٩٨٥ لە پاریس و ئەرجەنتین لە ساڵی ١٩٩٣ لە مار دێل پلاتا نازناوەکەیان بەدەستھێنا. بەڵام دواتر پێشبڕکێکە وەستا. جامی ئارتیمیۆ فرانچی دەتوانرێت بە ھۆکارێک دابنرێت بۆ سەرھەڵدانی جامی شا فەھد/جامی کیشوەرەکان، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ یاری ئەنجامدرا و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لەلایەن فیفاوە سەرپەرشتی کرا، کە پاڵەوانی جامی ھەرکیشوەرێک لەگەڵ پاڵەوانی جامی جیھانی فیفا بەشداریان تێدا دەکرد کە تا ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام بوو، دواتر فیفا لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ ڕای گەیاند کە پاڵەوانێتییەکە ھەڵدەوەشێتەوە.

لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠، یوفا و کۆنمێبۆل یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو ڕێکخراوە بوو. وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە، لیژنەیەکی ھاوبەشی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆل سەبارەت بە ئەنجامدانی یارییەکانی نێوان کیشوەرەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باشوور لەسەر ئاستی پیاوان و ژنان تەمەنە جیاوازەکان پێکھێنرا بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە.

لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆل ڕایان گەیاند کە براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و جامی نەتەوەکانی ئەمریکای باشوور لە یارییەکدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ڕێککەوتنەکە سەرەتا سێ چاپی گرتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست پێ دەکات، چاپی یەکەم پشتڕاستکرایەوە کە لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت، دواتر ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یاریگای ویمبێڵی لە شاری لەندەنی بەریتانیا وەک کات و شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکە دەستنیشانکران. یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕای گەیاند کە یاری نێوان براوەی «کۆنمێبۆڵ-جامی نەتەوەکانی ئەورووپا» بە جامی ئارتەمیۆ فرانچی ناوزەد دەکرێت.

ھەڵبژاردەکان

ھەڵبژاردەپاڵەوانی
 ئیتاڵیابراوەی پاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠
 ئەرژەنتینبراوەی پاڵەوانییەتی جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١

ھەڵبژاردەی ئیتالیا دوای سەرکەوتنی لە پاڵەوتنەکانر گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ بەشداری یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کرد کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچووو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لە یاری کۆتایی توانی لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوە بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.[٧] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین پاڵەوانی جامی کۆپا ئامریکا لە یاری کۆتایی توانی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بباتەوە. ئەمەش دوایین نازناوی ئەرژەنتین بوو لە پاش ٢٨ ساڵدا.[٨]

ئەنجامی یاری

v  ئەرژەنتین

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (2022-06-01)
19:45 BST
ئیتاڵیا  ٠–٣  ئەرژەنتین
ڕاپۆرت
یاریگای وێمبلی، لەندەن
ئامادەبووان: 87,112[٣]
ناوبژیوان: Piero Maza (Chile)


Italy[٤]
Argentina[٤]
GK٢١جیانلویجی دۆنارۆما
RB٢جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ ٧٢'
CB١٩لیۆناردۆ بۆنۆچی ٣٩'
CB٣جۆرجیۆ کیلینی (c)داڕێژە:ھا. دەرەوە
LB١٣ئیمێرسۆن پاڵمیێریداڕێژە:ھا. دەرەوە
DM٨جۆرجینۆ
CM١٢ماتیۆ پێسیناداڕێژە:ھا. دەرەوە
CM١٨نیکۆلۆ بارێلا ٧٧'
RF١٠فێدریکۆ بێرناردێسکیداڕێژە:ھا. دەرەوە
CF٩ئەندریا بێلۆتیداڕێژە:ھا. دەرەوە
LF٢٢جاکۆمۆ ڕاسپادۆری
Substitutions:
DF٦مانوێل لازاریداڕێژە:چ. ژوورەوە
FW١٧جانلۆکا سکاماکاداڕێژە:چ. ژوورەوە
MF٥مانوێل لۆکاتێلیداڕێژە:چ. ژوورەوە
DF٤لیۆناردۆ سپینازۆلاداڕێژە:چ. ژوورەوە
DF٢٣ئەلیساندرۆ باستۆنیداڕێژە:چ. ژوورەوە
Manager:
ڕۆبێرتۆ مانچینی
GK٢٣ئیمیلیانۆ مارتینێز
RB٤ناھویل مۆلینا
CB١٣کریستیان ڕۆمیرۆداڕێژە:ھا. دەرەوە
CB١٩نیکۆلاس ئۆتامێندی ٢٢'
LB٣نیکۆلاس تاگلیافیکۆ
DM١٨گویدۆ ڕۆدریگێز
CM٢٠جیۆڤانی لۆ سێلسۆداڕێژە:ھا. دەرەوە
CM٧ڕۆدریگۆ دی پاوڵداڕێژە:ھا. دەرەوە
RF١٠لیۆنێل مێسی (c)
CF٢٢لاوتارۆ مارتینێزداڕێژە:ھا. دەرەوە
LF١١ئانخێل دی ماریاداڕێژە:ھا. دەرەوە
Substitutions:
MF١٤ئێکسیکوێل پاڵاسیۆسداڕێژە:چ. ژوورەوە
DF٦جێرمان پێزێلاداڕێژە:چ. ژوورەوە
FW٩جوولیان ئەلڤارێزداڕێژە:چ. ژوورەوە
MF١٥نیکۆلاس گۆنزالیزداڕێژە:چ. ژوورەوە
FW٢١پاولۆ دیبالاداڕێژە:چ. ژوورەوە
ڕاھێنەر:
لیۆنێل سکالۆنی

باشترین یاریزانی یاری:
لیۆنێل مێسی (ئەرژەنتین)[١]

سەرچاوەکان