لویز ڕەینەر
لویز ڕاینەر (١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٠–٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤) خانمەکتەرێکی ئەڵمانی-ئەمریکی-بەریتانی بوو.[١][٢] ئەو یەکەم ئەکتەرە کە توانیبێتی دوو ساڵ لەسەر یەک دوو جار خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بھێننێت. ئەو سێزدە ڕۆژ بەر بوونی بە ١٠٥ ساڵ کۆچی دوایی کرد، ئەو زۆرترین ساڵ ژیانی بەسەر بردووە لەنێو وەرگرانی خەڵاتی ئۆسکار.[٣]
لویز ڕەینەر | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Luise Rainer | |
لەدایکبوون | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٠ دوسلدۆرف، ئەڵمانیا |
مردن | ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو | (١٠٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | سیەسۆ |
ھاوسەر | Clifford Odets، Robert Knittel |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ |
دانیشتووی | لەندەن، دوسلدۆرف، هامبورگ، ڤیێنا، دوسلدۆرف |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٨ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ |
خەڵاتەکان | star on Hollywood Walk of Fame، Officer's Cross of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵی | centenarian |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ڕاینەر کاتێک تەمەنی شازدە ساڵان بووە، لە ئەڵمانییەوە چووەتە ناو بواری نواندن لە شانۆ. ئەو لە ئەڵمانیا و نەمسا شانۆگەر پێشکەش کرد. لە ساڵی ١٩٣٥، واژووی گرێبەستی سێ ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای مێترۆ گۆڵدوین مایەر ئەنجامدا بۆئەوەی بچێتە ئەمریکا و لە ھۆلیوود کاربکات. لە ساڵی ١٩٣٥، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی (Escapade) دەرکەوت. بۆ ساڵی دواتر لە فیلمی ژیاننامەیی-مۆسیقی (The Great Ziegfeld) بەشداربوو، وێڕای ئەوەی ڕۆڵەکەی کەم بوو بەڵام بەو نواندنەی بینەرانی سەرسام کرد، ھەربەھۆی ئەم فیلمەشەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر پێدرا. لە ساڵی ١٩٣٧، بەشداریکرد لە فیلمی خاکێکی باش (The Good Earth)، لە سەرەتادا کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ڕازی کەوتە ناکۆکی لەگەڵ دەرھێنەر بۆ بەشداریپێکردنی لویز بەکارەکتەری ژنی جوتیارێکی چینی، بەڵام دوای بەرھەمھێنانی فیلمەکە ئەوا سەرکەوتنی باشی دەستەمۆ کرد، لویز ڕاینەر بۆ دووەمجار خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە وەک باشترین خانمەئەکتەر.[٤][٥]