لۆکی (جیھانی سینەماییی مارڤڵ)

کەسایەتییەکی خەیاڵی لە جیھانی سینەماییی مارڤڵدا

لۆکی ڵافیسۆن،[١] بە ناوە ھەڵگیراوەکەی لۆکی ئۆدنسۆن، و نازناوەکەی خودای ئازار ناسراوە،[٢][٣] کەسایەتییەکە لە لایەن تۆم ھیدڵستن لە زنجیرە فیلمەکانی جیھانی سینەماییی مارڤڵدا ڕۆڵی گێڕاوە و لەسەر کەسایەتییەکی مارڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە.

لۆکی
کەسایەتیی جیھانی سینەماییی مارڤڵ
تۆم ھیدڵستن بە دەرکەوتنی کارەکتەری لۆکی لە ساڵی ٢٠١٣ کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ
یەکەم دەرکەوتنتۆر (٢٠١١)
وەرگیراوە لەلۆکی 
لە لایەن ستان لی
سازکراوە لەلایەن
  • کێنێس براناگ
  • ئاشلی میلەر
  • زاک ستێنتز
  • دۆن پێین
  • ج. مایکل ستراچینسکی
  • مارک پرۆتۆسێڤیچ
بەرجەستەکراوە لەلایەن
  • تۆم هیدلستۆن
  • تێد ئۆلپرێس (گەنج؛ تۆر)
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواو
  • لۆکی لافیۆسن[١]
  • لۆکی ئۆدینسۆن (بەخێوکەر)
ناوە خواستراوەکان
نەژاد زەبەلاحی بەستەڵەک
ڕەگەزگۆڕان
پێگە
  • شازادەی ئەسگارد.
  • پاشای ئەسگارد (لەبەرگی ئۆدین)
ئەندامێتی
  • چیتاوری
  • تۆڵەسەندنەوەکان.
  • دەسەڵاتی جیاوازی کات (جۆری ٢٠١٢)
چەک
  • خەنجەر و چەقۆ فڕێدان.
  • سەختە (بەردی عەقڵ)
  • تێسێراکت (بەردی بۆشایی ئاسمان)
  • Gungnir[٤]
خێزان
  • لۆفی (باوکی بایۆلۆژی)
  • ئۆدین (باوکی بەخێوکەر)
  • فریگا (دایکی بەخێوکەر)
  • هێلا (خوشکی بەخێوکەر)
  • تۆر (برای بەخێوکەر)
بنەچەکجۆتنهایم
نەتەوەئەزگاردی

ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢١وە، کەسایەتییەکە کەسایەتییەکی دووبارەبووی گرنگی جیھانی سینەماییی مارڤڵە. کەسایەتییەکە لە شەش فیلمی زنجیرەکە دەرکەوتووە، وەک تۆر، تۆڵەستێنەکان، تۆر: جیھانی تاریک، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا، تۆڵەستێنەکان: کۆتایی یارییەکە، و لە لۆکی، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەربەخۆی دیزنی+ کە سەرنجدەخاتە سەر کەسایەتییەکە، دەرکەوتووە و وابڕیارە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی چی ئەگەر...؟ دەربکەوێت.[٥] کەسایەتی لۆکی ژمارەیەک تایبەتمەندی و چیرۆکی بە درێژایی پەنجا ساڵی کەسایەتییەکە مارڤڵدا وەرگرتووە. وەک لە کۆمیکەکاندا، لۆکی خراپەکار بووە لە MCU، چەندین جار ھەوڵی دەستگرتن بەسەر زەوی و ئاسگاردی داوە، و ھاوپەیمانی لەگەڵ خراپەکاری بەھێزتردا بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی ئەنجامداوە. ئەو ددژمانیەتییەکی تایبەتی بۆ برا ھەڵگیراوەکەی سۆر ھەیە، و بەناوبانگە بە ھاوپەیمانی کردن لەگەڵ سۆر و ئەوانی تر و پاشان ناپاکی کردن لێیان، و گەڕانەوە لە مردن. لە پێشکەوتنەکانیدا بەدرێژایی فیلمەکاندا، ئەو کەمتر سووپەرڤیلەن بوو و زیاتر ئەنتیھیرۆ بوو.

تێبینییەکان


سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان