لیما گبۆوی
لیما گبۆوی (لە دایکبووی ١ی شوباتی ١٩٧٢) چالاکوانی ئاشتیی لیبێریاییە. لیما پێشەوایەتی لە گرووپی ژنانی لێبریا دەکرد بۆ کارکردن لە پێناو ئاشتی. ئەم ھەنگاوەش وایکرد لە ساڵی ٢٠٠٣، کۆتایی بە شەڕی دووەمی ناوخۆیی لیبێریا بھێندرێت. کۆششەکانی لیما لەگەڵ ئەلن جۆنسن سیرلیف بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ وایانکرد کە ھەڵبژاردنێکی ئازادانە لە ساڵی ٢٠٠٥ بەڕێوەبچێت، کە تێیدا سیرلیف براوەبوو.[١] لە ساڵی ٢٠١١، لیما و سیرلیف لەپاڵ تەوەکەل کەرمان بەیەکەوە خەڵاتی نۆبێلیان پێدرا بۆ ئاشتی، ئەمەش لەپای ھەوڵە ئاشتیخوازەکانیان بۆ پاراستنی مافی ژنان و گەیاندنیان بە بارێکی ئاشتی.[٢][٣]
لیما گبۆوی | |
---|---|
لەدایکبوون | مۆنرۆڤیا، لیبێریا | ١ی شوباتی ١٩٧٢
پیشە | سیاسەتوان، خاوەن کارەکان، ئابووریناس، چالاکوانی ئاشتی، چالاکوان |
بواری کار | مافەکانی مرۆڤ، dispute resolution |
شوێنی کارکردن | زانکۆی کۆڵۆمبیا |
پەروەردە | Eastern Mennonite University |
ئایین | Lutheranism |
بەشداربووە لە | FII 6th Edition in Riyadh، Middle East and Africa Summit 2022 |
ئەندامی | Nobel Women's Initiative |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، Gruber Prize for Women's Rights، Profile in Courage Award، James Parks Morton Interfaith Award، Internationaler Demokratiepreis Bonn |
لیما لە ساڵی ٢٠٠١، بڕواننامەی لە توێژینەوەی کۆمەڵایەتی وەرگرتووە، ھەروەھا دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری تەواوکردووە لەسەر قۆناغی گواستنەوە لەکاتی کێشە و ناکۆکییەکان لە زانکۆی ئێستەرن مێنۆنیتی لە ڤیرجینیا، ئەمریکا.[٤]
لیما گبۆوی یەکێکە لە بەشداربووانی دەزگای میدیایی زە دەیلی بیست.[٥][٦] ئەو لە ماوەی ژیانیدا لەبەرامبەر چالاکییەکانی، کۆمەڵێک جار خەڵاتکراوە،[٧][٨][٩] لە نێویاندا لە ساڵی ٢٠٠٧، قردێلەی شینی ئاشتی لەلایەنن سکووڵی جۆنن کێنەدی لە زانکۆی ھارڤارد ھەروەھا خەڵاتی پڕۆفایلی ئازایەتی جۆن لە ساڵی ٢٠٠٩.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٨، لەلایەن زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی ڕۆدیس بڕواننامەی دکتۆرای ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.[١١]