ماتوۆرڵد

ماتوۆرڵد (بە ئینگلیزی: MathWorld) ئینسایکڵۆپیدیایەکی سەرھێڵی ماتماتیکە زۆرتر لەلایەن ئێریک ویستیەنەوە نووسراوە و کۆمپانیای وۆلفرێم ڕیسرچ پشتیوانی لێ دەکات.

ماتوۆرڵد
Logo of MathWorld
چەشنی وێبگە
ئینسایکلۆپیدیا
بەردەستە بەئینگلیزی
خاوەنوۆلفرێم ڕیسرچ
دروستکراو لەلایەنئێریک ویستیەن و بەشداربووانی تر
وێبگەmathworld.wolfram.com
بازرگانیبەڵێ
خستنەکارتشرینی دووەمی ١٩٩٩؛ ٢٤ ساڵ لەمەوپێش (لە ١٩٩٥ەوە لە شوێنێکی تر لەبەردەستە)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
ھەموو مافەکان پارێزراوە (copyright held by contributors and non-exclusively licensed to Wolfram Research, Inc., free for personal and educational use)

مێژوو

ئێریک دابلیو ویستیەن، دروستکەری سایتەکە، خوێندکارێکی فیزیک و ئەستێرەناسی بوو. ویستیەن وا ڕاھاتبوو ئەو شتانەی سەبارەت بە ماتماتیکەوە دەیخوێندەوە بەشێوەی تێبینی لە شوێنێک بنووسێت. لە ساڵی ١٩٩٥ نووسراوەکانی بە شێوەی ئانلاین بڵاو کردەوە و ناوی لێنا گەنجینەی ماتماتیکی ئێریک کە ژمارەیەکی زۆر وتار و بابەتی ماتماتیکی لەخۆ دەگرت.وردە وردە سایتەکە وەکوو سەرچاوەیەکی بەربڵاو لە بواری ماتماتیک ناوبانگی دەرکرد، ویستیەن بەردەوام بابەتەکانی ڕاست دەکردەوە و چاکسازی تێدا دەکردن و گوێرایەڵی ڕا و بۆچوونی خوێنەرانی سایتەکە بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ CRC Press گرێبەستی کرد و ناوەڕۆکی سایتەکە بەشێوەی چاپکراو و CD-ROM لەژێر ناوی کورتە ئینسایکلۆپیدیای ماتماتیک، بڵاو کردەوە.لە ساڵی ١٩٩٩ ویستیەن لەگەڵ کۆمپانیای وۆلفرێم ڕیسرچ (WRI) دەستبەکار بوو و وۆلفرێم ڕیسرچ ناوی گەنجینەی ماتماتیکی گۆڕی بۆ ماتوۆرڵد.[١]

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان