مادی کامارا

محەممەد مادی کامارا (لەدایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی گینیایە کە وەک یاریزانی ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات بۆ یانەی ئیتاڵی یانەی ڕۆما، بە خواستن لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانییەوە و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا.

مادی کامارا
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٣–٢٠١٥کالۆم ستار
٢٠١٥–٢٠١٦سانتۆبا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکانیانەکانیاری(گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٨ئەجاسیۆ٤٥(٢)
٢٠١٨-ئۆڵۆمپیاکۆس١١٤(١٥)
٢٠٢٢-ڕۆما (خواستن)٠(٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٨-ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینیا٢١(١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١١ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢١

کاروانی یانە

ئەجاسیۆ

کامارا کاروانی پیشەگەریی خۆی لەگەڵ یانەکانی گینیا کالۆم و سانتۆبا دەستپێکرد، پێش ئەوەی لە ئایاری ٢٠١٥ لەگەڵ یانەی ئەجاسیۆ ڕاھێنان بکات لە خولی پلە دووی فەڕەنسا.[١][٢] لە کاتی تاقیکردنەوەکەیدا سەرنجڕاکێش بوو و گرێبەستێکی پیشەگەری لەگەڵ یانەکە واژوو کرد لە ساڵی ٢٠١٦.

لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨، کامارا گۆڵێکی تۆمارکرد لە چرکەکانی کۆتایی کاتی زیادکرا بۆ یەکسانکردنی یارییەکە ٢–٢ بەرامبەر ھاڤرێ لە نیوەی کۆتایی یارییەکانی سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەک، ئەجاسیۆ بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٥–٣ بردییەوە، دوای ئەوەی گیسلین گیمبێرت لێدانی یەکلاکەرەوەی گۆڵ کرد.[٣]

ئۆڵۆمپیاکۆس

لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨، گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس واژوو کرد بۆ دەستپێکی وەرزی ٢٠١٨–١٩ بە بڕێکی ئاماژە پێ نەکراو، تێچووی گواستنەوەکە بە ٢٫٥ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.[٤][٥] لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لە یارییەکدا گۆڵی تۆمار کرد کە لە یاریگای خۆیان بردیانەوە ٢–١ بەرامبەر ئەستێراس تریپۆلیس.[٦]

لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩، لە بردنەوەی ٤–١ لە یاریگای خۆیان گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر پاڵەوانی خولەکە ئەسینا،[٧] لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩، دووبارە گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–٠ بەرامبەر پانێتۆلیکۆس.[٨] لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩، کامارا یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر لامییا، بەڵام بە بردنەوەی پۆک لە ھەمان ڕۆژدا ئەوە یەکلا بۆوە کە ئۆڵۆمپیاکۆس دووەم دەبێت لەدوای پۆک.[٩]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، یاریزانەکەی گینیا و تەمەن ٢٢ ساڵان بۆ جاری سێیەم بە لێدانێکی بەھێز لە سنووری ناوچەی لێدانی سزاوە توانی گۆڵ تۆمار بکاتا لە یارییەکی دێربیدا کە ٢–٠ بردیانەوە بەرامبەر ئەرسینا.[١٠] لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ئۆ ئێف ئای لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[١١] لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، لەماوەی دوو خولەکدا گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد بۆ جیۆرگۆس ماسۆراسی، لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئاریس بۆ یارییەکانی دیاریکردنی پاڵەوانی سوپەرلیگ.

لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١، کامارا تاکە گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر نەفتچی باکوور لە بردنەوەی ١–٠ لە یاریگای خۆیان بەڵام دواتر بە کارتی سوور دەرکرا دوای فاوڵ گرتنێکی قورس.[١٢] لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١، گۆڵێکی نایابی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بۆ بردنەوەی یاری یەکەمی سەرکەوتن بۆ خولی ئەورووپا ٢٠٢١–٢٢ بەرامبەر سلۆڤان بارتیسلاڤا.[١٣]

ڕۆما

لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، کامارا گواسترایەوە بۆ یانەی ڕۆما بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک،[١٤] لەگەڵ بژاردەی کڕینی یاریزانەکە.[١٥]

کاروانی نێودەوڵەتی

کامارا یەکەم یاری خۆی بۆ گینیا ئەنجامدا لە بردنەوەیەکدا ١–٠ لە یاری پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ بەرامبەر کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨.[١٦]

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

ھەتا ٢٤ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانەوەرزخولجامی نیشتیمانیجامی لیگاکیشوەرەکانئەوانی ترکۆی گشتی
ئاستیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکان
ئەجاسیۆ٢٠١٦–١٧خولی پلە دووی فەڕەنسی١٨٢١٠٠٠--١٩٢
٢٠١٧ ١٨خولی پلە دووی فەڕەنسی٢٧٠٢٠١٠-٢١٣٢١
کۆی گشتی٤٥٢٣٠١٠-٢١٥١٣
ئۆڵۆمپیاد٢٠١٨ ١٩سوپەرلیگی یۆنانی٢٤٦٢٠-١٠٠-٣٦٦
٢٠١٩ ٢٠سوپەرلیگی یۆنانی٣١٦٥١-١٥٠-٥١٧
٢٠٢٠–٢١سوپەرلیگی یۆنانی٣١٣٥٠-١٠١-٤٦٤
٢٠٢١–٢٢سوپەرلیگی یۆنانی٢٨٠٤٠-١٣٢-٤٥٢
٢٠٢٢–٢٣سوپەرلیگی یۆنانی٠٠٠٠-٣٠-٣٠
کۆی گشتی١١٤١٥١٦١-٥١٣-١٨١١٩
ڕۆما (خواستن)٢٠٢٢–٢٣خولی پلە یەکی ئیتاڵی٠٠٠٠-٠٠-٠٠
تەواوی کاروانی وەرزشی١٥٩١٧١٩١١٠٥١٣٢١٢٣٢٢٢


نێودەوڵەتی

ھەتا ١٢ تشرینی دووەمی ٢٠٢١[١٧]
گینیا
ساڵیارییەکانگۆڵەکان
٢٠١٨٤٠
٢٠١٩٩٠
٢٠٢٠٢١
٢٠٢١٦٠
کۆی گشتی٢١١

ڕێزلێنان

یانە

ئۆڵۆمپیاد

  • سوپەرلیگی یۆنانی: ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٢
  • جامی یۆنان: ٢٠١٩٢٠؛ دووەم: ٢٠٢٠٢١

تاکەکەسی

  • یاریزانی ساڵ لە گینیا: ٢٠١٩[١٨]

سەرچاوەکان