مایکرۆسۆفت ھۆڵۆلێنز

مایکرۆسۆفت هۆڵۆلێنز (ئینگلیزی: Microsoft Hololens) ناسراو بوو بە پڕۆژەی بارابوو (بە ئینگلیزی: Project Baraboo)، وەکوو ناسنامەیەک ئەوە بەرهەمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە ئەو بەرهەمە چاویلکەیکی زیرەکە. هۆڵۆلێنز بەناوبانگ بوو چونکە لە یەکەمین بەرهەمەکان بوو کە ویندۆز ١٠ بەکارهێنا وەک سیستەمی کارپێکەر.

یەکەم وەشانی ئەو بەرهەمە (درووستکرا بۆ بەرەو پێش بەر) کە بڵاۆ کرا لە ٣٠-ئادار-٢٠١٦ بۆ گەشەپێدەران لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بە بڕی ٣ هەزار دۆلار ئەمریکی .[١][٢] هەروەها کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئەیسووس پيشکەشێکیان کرد بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تا مایکرۆسۆفت یارمەتیان بدا لە بابەتی درووستکردنی هەمە چاوێلکە بۆ ئەو دوو کۆمپانیایە لە سەر هەمان بیرۆکە وە کەلوپەلی هۆڵۆلێنس .[٣][٤]

لە شووباتی ٢٠١٦ ئەلێکس کیپمان (سەرۆکی تیپی داهێنانی هۆڵۆلێنس) ڕاگەیاند کە بڵاوکردنی هۆڵۆلێنس بۆ بەکارهێنەری ئاسایی دواخرا لەلایانی مایکرۆسۆفتەوە.

سەرچاوەکان