سامسۆنگ

کۆمپیوتەر

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیز (بە کۆری: 삼성전자؛ هانجا: 三星電子؛ RR: Samseong Jeonja; lit. Tristar Electronics، هەندێکجار کورتکراوەتەوە بۆ SEC و ستایلەکەی بە SΛMSUNG[١]) کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنی فرەنەتەوەیی کۆریای باشوورە و بارەگا سەرەکییەکەی لە ، یۆنگتیۆن-گیو-سوونە لە کۆریای باشوور[٢] ئێستادا لوتکەی مۆبایلی سامسۆنگ [٣]chaebol ە و ٧٠٪ی داهاتی گروپەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ پێکدەهێنێت. بەڵام لی جای یۆنگ نیازی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ دڵنیابوون لەوەی منداڵەکانی پۆستی بەرچاوی سامسۆنگ ئەلیکترۆنی[٤] بە میرات ناگرن، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کارکردنی ناوەوەی چایبۆڵدا دەکات.

چایبۆل؛ چایبۆڵ ئەو کۆمەڵە بازرگانییە گەورەن کە لەلایەن خێزانێکەوە بەڕێوەدەبرێن و تاڕادەیەکی زۆر زاڵن بەسەر ئابووری کۆریای باشووردا. لە ساڵی ٢٠٢١دا داهاتی گەورەترین دە چایبۆڵ کە بریتین لە سامسۆنگ (삼성)، لۆتێ[٥] (롯데)، و ئێڵ جی[٦] (엘지)، نزیکەی ٦٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەیان پێکهێناوە.

سامسۆنگ ئیلیکتڕۆنیکز
ناوی پێشووتر
پیشەسازی کارەبایی سامسۆنگ (١٩٦٩-١٩٨٨)
چەشن
کۆمپانیایەکی گشتی
ISINKR7005930003
پیشەسازی
  • ئەلکترۆنیات
  • ئەلکترۆنیاتی بەکاربەر
  • نیوە ڕێبەرەکان
  • ڕەقە ئامێری کۆمپیوتەر
  • ئامێری ناوماڵ
  • ئینتەرنێتی شتەکان
  • ئامێری پزیشکی
  • پەیوەندییەکان
دامەزرا١٩٦٩/١/١٣ لەسوۆن,کۆریای باشوور
بارەگاشاری دیجیتاڵی سامسۆنگ، سامسۆنگنۆ ١٢٩، مایتان-دۆنگ،
ناوچەی یۆنگتۆنگ، سوۆن.
،
بەردەستە لە
وۆرڵد واید
کەسایەتییە سەرەکییەکان
  • لی جای-یۆنگ (سەرۆکی جێبەجێکار)
  • هان-جۆ کیم (سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری سەربەخۆ)
  • جۆنگ-هی هان (جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار (DX))
  • کی-هیون کیونگ (سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار (DS))
}}
بەرھەمەکانبڕوانە لیستی بەرهەمەکان
داھات٢٣٢.٥٦ ملیار دۆلاری ئەمەریکی
خاوەنs
  • خزمەتگوزاری خانەنشینی نیشتمانی (8.69%)
  • بیمەی ژیانی سامسۆنگ (8.51%)
  • کۆمپانیای سامسۆنگ سی ئەند تی
ژمارەی کارمەندان
٢٦٦،٦٦٣ بەفرانباری ٢٠٢١
بەشێکە لەسامسۆنگ
ناسەرەکی
  • فرۆشگای ئەزموونی سامسۆنگ
  • سامسۆنگ مێدیسۆن
  • پەیوەندییەکانی سامسۆنگ
  • شتە زیرەکەکان
  • هەرمان ئینتەرناشناڵ
  • Viv
وێبگەsamsung.com
Footnotes / references

کۆمپانیای سامسۆنگ دوەمین گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لەبەرهەمە ئەلیکتڕۆنیەکان لەدوای کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی[٧] وە یەکەمین گەورەترین و باشترین کۆمپانیایە لە کۆریای باشوور بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ زۆرن لە بەناوبانگترینیان مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ [گالاکسی]ن کە لە بەربڵاوترین مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهان کە بەربەرەکانێ دەکا لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن[٨]ی کۆمپانیای ئەپڵ وەبێجگەلە مۆبایلە زیرەکەکان بەرهەمەکانی سامسۆنگ بریتین لە کەل و پەلە کارەباییەکانی ناو ماڵ کە بریتین لە تەلەڤزیۆنەکان،جل شۆر و قاپ شۆر،سپلێت و فێنک کەرەوەکان،بەفرگر و فڕنەکان و هتد….. کە لە ڕیزی باشترین کەل و پەلە کارەباییەکانی ناوماڵن لە جیهان وە سامسۆنگ بێبەش نیە لە دروستکردنی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکان کە ناودەبرێن بە گالاکسی بووک واتا [پەڕتوکی گالاکسی] وە دروستکردنی کیبۆرد و کۆمپیوتەر و دێسکتۆپەکان وە هەموو تابلێت و ئایپاد و مۆبایل و لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانی سامسۆنگ سیستەمی ئەندرۆید[٩]یان هەیە.

وێنەی لۆگۆی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری

وێنەی هەندێک لە بەرهەمەکانی سامسۆنگ

وێنەی مۆبایلی سامسۆنگ گەلاکسی
وێنەی تەلەڤزیۆنێکی سامسۆنگ
وێنەی جل شۆرێکی سامسۆنگ
وێنەی گەلاکسی بووک [لاپتۆپی سامسۆنگ]

سەرچاوەکان

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی[١٠]
  • سایتی فەرمی سامسۆنگ[١١]
  • ویکیپیدیای کوردی[١٢]