بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ما شۆوژێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ما شۆوژێن

馬守真
لەدایکبوون١٥٤٨
مەرگ١٦٠٤
ناوەکانی ترما سیانگلان، یوێ جیاوۆ
پیشەھونەرمەند، شاعیر


ما شۆوژێن[١] (بە چینی: 馬守真، لەدایکبووی ١٥٤٨ – مردووی ١٦٠٤) ھەروەھا وەک ما سیانگلان (بە چینی:馬湘蘭، بە مانای گوڵی «ئۆرچیدی دەریای سیانگ» دێت) وێنەکێش و شاعیر و ئاواز دانەرێکی بەناوبانگ بوو لە کۆتایی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی مینگ.

ڕۆمانس لەگەڵ وانگ ژیدێنگ

ما شۆوژێن وانگ ژیدێنگ پەیوەندییەکی خۆشەویستی ھەبوو لەگەل یەکتر، کە ھەستەکانیان بۆ یەکتر دەردەبری لە ڕێگەی نووسینی نامە بۆ یەکتر و کێشانی چەندین و وێنە و نووسینی چەندین پارچە شیعر بۆ یەکتر یەکێک لە بەسەرھاتە کۆکراوە بەناوبانگەکانیان گوڵە نێرگز و بەردە کە تیابووی دوو وێنە و شیعرێکە، کاتێک ما لە ١٥٩١ شیعرەکانی بڵاوکردەوە وانگیش پێشەکی بۆ شیعرەکان نووسی. لە بۆنەیەکدا ما چوو سەردانی وانگ بکات لە ماڵەوە دەرچوو و بەبەلەمەکەی لەگەل گرووپێکی میوزیک بۆ ماڵی وانگ تا ٧٠مین ساڵیادی لەدایکبوونی بگێرێت دواتر و دوای تێپەربوونی کەمێک کاتی تر وانگ نەخۆش کەوتوو و بەئارامی کۆچی دوایی کرد، دوای مردنی وانگ چەندین پارچە نووسینی دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی بۆ ما نووسی.

وێنەکێشان و شیعر

وەک وێنەکێشێک بەناوبانگە بە کێشانی وێنەی سروشت، گوڵی ئۆرچید،[٢] داری بامبو + خۆشنووسی[تێبینی ١] لەگەل وێنەکێشی ما بەھرەدار بوو لە نووسینی شیعر، ئاوازدانان، دراما-دانان، ئەو وێنانەی کە ئەمرۆ لەوەوە ماونەتەوە بریتین لە وێنەکانی سروشت، وێنەکانی گوڵی ئۆرچید، وێنەی بامبو، و لەبەر ئەوەشی کەسێکی کۆمەڵایەتی بوو، لەوانەیە وێنەکانی خۆی وەک دیاری بەخشیبێت لە بۆنەکان.[٣]

پێرستی کارەکان

  • گوڵە ئۆرچید و داری بامبو، لە ڕێگەی مەرەکەب لەسەر وەرەقەی زێڕی، لە کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٤]
  • گوڵە ئۆرچید، بامبو، بەرد، (فێنککەرەوەی دەست)[تێبینی ٢] لەسەر وەرەقەی زێڕی، لە کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٥]
  • گوڵە ئۆرچید، داری بامبو، بەرد (لولپێچی دەست)[تێبینی ٣]مەرەکەب لەسەر وەرەقەی زێڕی، کۆکراوەی مۆزەخانەی کۆشک[٦]
  • گوڵی ئۆرچید و بەرد، وێنەی ھەڵواسراو، مەرەکەب لەسەر پەڕە، لە مۆزەخانەی ھونەری ئۆنلاین[٧]

پێشانگا

ئەمانەش ببینە

  • Weidner, Marsha; et al. (1988). Views from Jade Terrace: Chinese Women Artists 1300–1912. Indianapolis and New York: Indianapolis Museum of Art and Rizzoli. pp. 72-81.

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانجەنگی جیھانیی دووەمقوزپەردەی کچێنیزمانی کوردیپیرەمێردمافەکانی مرۆڤکوردستاننالیدەروازە:ئامارویکیپیدیاھەرێمی کوردستانمەلا مستەفا بارزانیویکیپیدیا:سەبارەتشێرکۆ بێکەسویکیپیدیا:پەیوەندیئەشکەوتی شانەدەرقازی محەممەدھەولێرویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونڕۆژی زمانی کوردیمێژووی کوردئامارسێکسی کۆمیپارتی دیموکراتی کوردستانسلێمانیکێری مرۆڤسەلاحەدین دەمیرتاشبالەئیسلامئەزموونئەسکەندەری مەزنتۆپی پێمەحویدەستپەڕئێرانکۆمپیوتەر