مەعنەویکردن (زانستی کۆمپیوتەر)

جەوھەری مەعنەویکردن بریتییە لە پاراستنی ئەو زانیاریانەی کە لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا پەیوەندیدارن، و لەبیرکردنی ئەو زانیاریانەی کە لەو چوارچێوەیەدا پەیوەندییان نییە..

– جۆن گوتتاگ[١]

لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و زانستی کۆمپیوتەردا مەعنەویکردن بریتییە لە:

  • پرۆسەی لابردنی وردەکاری پەیوەست بە فیزیک، بۆشایی یان کات[٢] یان شاردنەوەی ھەندێ تایبەتمەندی بۆ ئەوەی تەرکیز بکرێتە سەر تایتمەندی گرنگتری سیستمەکان کە بایەخیان زیاترە، بە گشتی وەک پرۆسەی «گشتاندن» وایە.
  • دروستکردنی تەنی بابەتیی مەعنەوی بە وێناکردنی کۆمەڵە تایبەتمەندی تەنی نا مەعنەوی یان سیستم بۆ دیراسەکردن - دەکاتە ئەنجامی پرۆسەی مەعنەویکردن.

مەعنەویکردن بە گشتی بریتییە لە بابەتێکی بنچینەیی زانستی کۆمپیوتەر و پرۆگرامسازی.[٣] پرۆسەی مەعنەویکردن دەکرێ ھەروەھا بە «مۆدێلکردن» بناسێنرێت و نزیکە لە تیۆر و دیزاین.

سەرچاوەکان