نۆشینشار

نۆشینشار یان کارخانەی قەند شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری نازیا ئەڤراز، ناوچەی نازی، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢]ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی نازی و گوندەواری نازیا ئەڤرازە.

نۆشینشار
Nushin - نوشین‌شھر - Nuşînşar - علی آباد - کارخانا قەند
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ورمێ
شارستانورمێ
ناوچەنازی
گوندەوارنازیا ئەڤراز
بوون بەشارەدێ١٩٩٦ز
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری شارەدێخانم بڵند ڕەفتار
بەرزایی
١٬٣٣٧ مەتر (٤٬٣٨٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٬٧٣١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(کرمانجی) و ئازەری
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤

ناو

مێژوو

بەر لەوەی ئەم شارەدێیە دروست بێت و ببێتە شارەدێ، (١٦) ساڵ لەوە پێش لەو جێیەدا کارگەی شەکری ورمێ دروست کرا بە دووری (٢٥کم) لە باکوری شاری ورمێ لەسەر ڕێگای ورمێ-سەڵماس کە ساڵی (١٩٤٩ز) بوو دروست کرا لەلایەن ئەندازیارانی وڵاتی چێکۆسلۆڤاکیا. سەرەتای دروست بوونی ئەم شارەدێیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خانوو دروستکرا بۆ کرێکارەکانی کارگەکە و پاشان وردە وردە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری بۆ کارکردن ڕوویان کردە کارگەکە و بەمەش نیشتەجێ بوون و ڕۆژ دوای ڕۆژ لە فراوان بووندا بوو تابووە گوند و لەدوایدا بووە شارەدێ لە ساڵی (١٩٩٦ز)دا.[٣]

جوگرافیا

نۆشینشار ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:

دانیشتووان

ئایین

پیشە

  • ژمارەیەکی زۆر لە کاری گاورداری و پەلەوەرگا، کارگەی بەرھەمھێنانی پاڵاوتنی ڕۆن، دروست کردنی پەنیر، بەرھەمھێنانی چیمەنتۆی سپی، کانی گەچ و سایلۆی (٥٠٠)ھەزار تەنی گەنم و دروست کردنی شاری پیشەسازی ژمارە(٣) و چەندین جێگەی پیشەسازی لەم شارەدێیەدا.
  • لە باکووری ئەم شارەدێیەدا مەڵبەندی چاندنی گەنمە(کە بەدێمەکار دەکرێت)، بەڵام لە باشووری کە چەمی نازی ھەیە کشتوکاڵ بە بەراو دەکرێت و چەوەندەر و گوڵەبەڕۆژە و کولەکە و ...ھتد بەرھەم دەھێنرێت. ھەروەھا لە ھەردوو بەری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای شارەدێکەدا باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد ھەیە. وە چەندین کارگەی بەرھەمھێنانی بەرھەمی ئاژەڵی و خواردن و مرەبا و لە قوتونان لە دوروبەری شارەدێیەکە ھەیە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان