پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان پارێزگای ورمێ (بە فارسی: استان آذربایجان غربی‎) یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و دوو نەتەوەی سەرەکی تێیدا دەژین کە لە کورد و ئازەری پێکھاتوون. ئەو پارێزگایە لەگەڵ باشوور و باکووری کوردستان ھاوسنوورە.

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
پارێزگای ورمێ
Արևմտյան Ադրբեջան - Azerbaycana Rojava - استان آذربایجان غربی - West Azerbaijan Province - Qərbi Azərbaycan ostanı
نەخشەی پارێزگای ورمێ
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ھەرێمڕۆژھەڵاتی کوردستان
پایتەختورمێ
دەسەڵات
 • پارێزگارمحەممەدسادق موعتەمدیان
 • ئەنجومەنی شارەزایانعەسگەر دیرباز، عەلی ئەکبەر قوڕەیشی، جەواد موجتەھید شەبستەری
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٧٬٤٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٬٤٥٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٣٬٦٠٥ مەتر (١١٬٨٢٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٧٨٥ مەتر (٢٬٥٧٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٬٢٦٥٬٢١٩
 • چڕی٨٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانی و کەڵھوڕیئازەری، ئەرمەنی، ئاشووری
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی، یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەurmia.ir
پارێزگای ورمێ

مێژوو

کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[٢] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

کۆماری کوردستان

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەممەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.

شارستانەکان

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان پێکدێت کە بریتین لە:

دابەشکاری و ئامار

پارێزگای ورمێ لە ١٧ شارستان، ٤٢ شار، ٤٤ ناوچە و ١٤٢ گوند پێکھاتووە. ئامارەکانی پارێزگای ورمێ:[٣]

ناوی شارستانژمارەی دانیشتووانڕیزبەندی دانیشتووانڕووبەرڕیزبەندی ڕووبەرزمانەکان
شارستانی بۆکان٢٢٤٬٦٢٨٤٢٬٥٤١٦کوردیی ناوەندی
شارستانی پۆلدەشت٤٢٬٠٧١١٧کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی پیرانشار١٢٣٬٦٣٩٧٢٬٢٥٩٨کوردیی ناوەندی
شارستانی تەکاب٧٨٬١٢٢١٢٢٬٥٢٣٧کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی چاڵدێران٤٦٬٣٩٨١٥١٬٩٧٥١١کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی چایپارە٤٣٬٢٠٦١٦٩٤٠١٥کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی خۆی٣٥٤٬٣٠٩٢٥٬٥٦١١ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی ساینقەڵا٩١٬١١٣١٠٢٬١٤٤١٠کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی سەردەشت١١١٬٥٩٠٩١٬٤١١١٢کوردیی ناوەندی
شارستانی سەڵماس١٩٢٬٥٩١٦٢٬٥٤٤٥کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی شنۆ٧٠٬٠٣٠١٣١٬١٩٣١٣کوردیی ناوەندی
شارستانی شەوت٥٢٬٥١٩١٤٩٣١١٧کوردیی باکووری، ئازەربایجانی
شارستانی ماکۆ٨٨٬٨٦٣١١٤٬٣٣٥٣ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
شارستانی مەھاباد٢١٥٬٥٢٩٥٢٬٥٩٢٤کوردیی ناوەندی
شارستانی میاندواو٢٦٠٬٦٢٨٣٢٬٢٣٣٩ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
شارستانی نەغەدە١٢١٬٦٠٢٨١٬٠٥٠١٤کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
شارستانی ورمێ٩٦٣٬٧٣٨١٥٬٢٥١٢کوردیی (باکووری، ناوەندی)، ئازەربایجانی

دانیشتووان

دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ تا ورمێ، کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لە شنۆ تا تیکاب و کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) لە شارەکانی تیکاب و ساینقەڵا و ھەروەھا ھەندێکیش لە بۆکان ژیان بەسەر دەبەن.شارەکانی بۆکان، مەھاباد، شنۆ، پیرانشار و زەردەشت (سەردەشت) سەدتاسەد کوردن. ئەم پارێزگایە لە کۆنەوە ھەتا ئێستا، پارێزگایەکی کێشەلەسەر لە نێوان کورد و ئازەرییە.[٤]

پەڕگە:West Azerbiajan Province Ethnic Map Blank.svg
نەتەوەکانی پارێزگای ورمێ██ کورد ██ ئازەری ██ ئاشووری

دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە،برادۆست، گۆران، بەریاجی، مڵکاری، زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.[٥] ھۆزە ئازەرییە تورکمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خۆراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[٦]

بەپێی لێکۆڵینێک لە ساڵی ٢٠١٠ دانیشتووانی پارێزگای ورمێ بە ئەم شێوازەی بوون؛ (ھەر چەند دروستیی ئەم لێکۆڵینە بە چاکی دیار نییە.[٧])

پێکھاتەی پارێزگای ورمێ لە ٢٠١٠[٨]
پێکھاتەڕێژە لە سەد
کورد
  
٧٦٫٣٪
ئازەری
  
٢١٫٧٪
فارس
  
٠٫٨٪
عەرەب
  
٠٫٢٪
ئەوانی تر
  
١٪

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان