نیپۆن ئەنیمەیشن

نیپۆن ئەنیمەیشن (بە ژاپۆنی: 日本アニメーション) ستۆدیۆی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنییە (ئەنیمێ). بارەگای سەرەکی لە شاری تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆنە، دەزگایەکی بەناوبانگی جیھانە بۆ بەرھەمھێنانی فیلمە ئەنیمەیشنەکان، چیرۆکی فیلمەکانی لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی جیھان وەر دەگرێت. ھەریەکە لە ھایاو میازاکی و ئیزاو تاکاھاتا دامەزرێنەری ئەم ھاوبەشگەن، کە کارەکانیان لە ستۆدیۆکانی گێبڵی بەرھەم دەھێنا، خاوەنی چەندین بەرھەمن.

بەناوبانگترین بەرھەمەکان

ڕێزبەندی بەناوبانگترین بەرھەمەکان بەگوێرەی ستۆدیۆکانی:

ساڵی بەرھەمناونیشانی کوردیناونیشانی ژاپۆنیناونیشانی ئینگلیزی
١٩٧٤ھێیدی کچی شاخアルプスの少女ハイジHeidi, Girl of the Alps
١٩٧٥سەرکێشیەکانی سەندیبادアラビアンナイト シンドバットの冒険Arabian Nights: Sinbad's Adventures
١٩٧٦گەشتەکانی مارکۆ母をたずねて三千里3000 Leagues in Search of Mother
١٩٧٨کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ未来少年コナンFuture Boy Conan
١٩٨١کاپتن بژارキャプテン翼Captain Tsubasa
١٩٨٣ئەلیس لە وڵاتی سەمەرەکانふしぎの国のアリスAlice in Wonderland
١٩٨٩ماوکڵی ڕۆڵەی دارستانジャングルブック 少年モーグリJungle Book Shonen Mowgli
١٩٩٢کاپتن پێشەواえろ! トップストライカーMoero! Top striker
١٩٩٥ڕۆمیۆロミオの青い空Romeo's Blue Skies
١٩٩٨ڕاوچی x ڕاوچیハンター×ハンターHunter × Hunter

سەرچاوەکان