نەرمامێری سەکۆبڕ

لە پێژمێریدا، نەرمامێری سەکۆبڕ یان نەرمامێری فرەسەکۆ یان نەرمامێری سەکۆسەربەخۆ (بە ئینگلیزی: Cross-Platform Software ھەروەھا multi-platform software یان platform-independent software) نەرمامێرێکی کۆمپیوتەرە کە جێبەجێ کراوە لەسەر ژمارەیەک لە سەکۆی پێژمێری.[١] نەرمامێری سەکۆبڕ دەکرێت دابەش بکرێت بۆ دوو جۆر؛ بەشێکیان پێویستیان بە کۆمپایڵکردن ھەیە بۆ ھەریەک لەو سەکۆیانەی کە پاڵپشتی دەکات، بەشێکی تریان دەکرێت ڕاستەوخۆ بخرێنە کار لەسەر ھەر سەکۆیەک بەبێ ھیچ ئامادەکارییەکی دیاریکراو، بۆ نموونە ئەو نەرمامێرانەی کە بە زمانە وەرگێڕدراوەکان نووسراون یان بە بایتکۆدی پێشتر-کۆمپایڵکراوی ھەڵگرتەنیی نووسراون کە گورزەکانی ڕەن تایم یان وەرگێڕەکان بۆ کارپێکردنیان باون.[٢]

سەرچاوەکان