ویکیپیدیای کوردی

وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی

ویکیپیدیای کوردی (بە کوردیی باکووری: Wîkîpediya Kurdî) ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن، کە ھەندێک جاران بە نافەرمی ویکیپیدیای زازاکی لەگەڵ ڕیزی ویکیپیدیا کوردییەکان دادەنرێت. ھەروەھا لە ئێستادا ویکیپیدیای کوردیی باشووری، یەکێک لە ئینسایکڵۆپیدیا کوردییەکان بە فەرمی دانەمەزراوە. لە ئێستادا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کورمانجی ٧٥٬٤٦٨ وتارە و ویکیپیدیای سۆرانی ٥٤٬٩٤٣ وتارن.[١] ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن دەستکاری و بەشداریی پەڕەکان بکەن.[٢]

ویکیپیدیا کوردییەکان
لۆگۆی ویکیپیدیای کورمانجی (ڕاست)، ویکیپیدیای سۆرانی (ناوەند) و ویکیپیدیای زازاکی (چەپ)
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەکوردی (کورمانجی، سۆرانی و زازاکی)
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
دروستکراو لەلایەنکومەڵگای ویکیی کوردی
وێبگەku.wikipedia.org (کورمانجی)
ckb.wikipedia.org (سۆرانی)
diq.wikipedia.org (زازاکی)
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنھەڵبژاردن
خستنەکار٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠١-07)
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
کرێیتیڤ کۆمنز ئەتریبۆشن/
بڵاوکردنەوەی وەکیەک
٣.٠

مێژوو

ویکیپیدیای کوردی لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا،[٣] ویکیپیدیاکە وا ڕێک خرابوو کە بە کورمانجی و سۆرانی وتاری تێدا بڵاوبکرێتەوە. بەڵام بەھۆی ھەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی و زمانەوانی، ئەو شێوازە سەری نەگرت کە هەردوو شێوەزارەکە لە ژێر زمانێکدا بەردەوام بن، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ کوردیی ناوەندی (بە کۆدی زمانیی ckb) سازبکرێت. ویکیپیدیا بنەڕەتییەکەش (بە کۆدی زمانیی ku) بۆ نووسینی وتارەکان بە کوردیی باکووری تەرخان کرا، چونکە یەکەم شێوەزاری کوردی ویکیپیدیا بوو. لە ڕێکەوتی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧دا ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لە ویکیپدیا زۆرکرا و چالاک بوو.

ئامارەکان

ئاماری ویکیپیدیا کوردییەکان
ویکیپیدیاکان بەکارھێنەران دەستکارییەکان وتارەکان پەڕگەکان بەڕێوەبەران
کوردیی کورمانجی٦٧٬٣٥٣١٬٦٧٠٬٨٢٥٧٥٬٤٦٨٥٦٢٣
کوردیی سۆرانی٦٢٬١٩١١٬٢٠٦٬٦٥٨٥٤٬٩٤٣٢٬٥٩٢٨
کوردیی زازاکی٢٨٬٥٣٠٥٢٧٬٧٧٥٤١٬٨٢٥١٩٩٣

پێشانگا

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی کورمانجی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی سۆرانی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی زازاکی
کوردی (کورمانجی)
کوردی (سۆرانی)
کوردی (زازاکی)
ویکیمیدیا