مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز

مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز (بە ئینگلیزی: Creative Commons license، بە کورتە: CC) یەکێک لە چەندین مۆڵەتنامەی مافی لەبەرگرتنەوەی گشتییە کە ڕێگا بە بڵاوکردنەوەی بەخۆڕاییی ئەو پەڕانە دەدات کە بە مافی لەبەرگرتنەوە بڵاوبوونەوە. مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز کاتێک بەکاردەبردرێت کە نووسەر بیھەوێت بە کەسانی تر مافی بڵاوکردنەوە، بەکاربردن و سازکردن بدات. لە کرێیتیڤ کۆمنز کەسانێک کاری نووسەر بەکاربەرن یان دیسان بڵاویکەنەوە، ھەتا کاتێک کە مەرجەکان بەڕێببەن، مەترسییەک بۆ پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە بوونی نییە.[١][٢][٣][٤][٥]

لۆگۆی کرێیتیڤ کۆمنز

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان