پاراستنی ژینگە

پاراستنی ژینگە (بە ئینگلیزی: Environmental protection) بریتییە لە ھەر جۆرە کار و چالاکی، بۆ پاراستنی ژینگە لە مەترسیی تیاچوون.[١]

ڕووتانەوەی دارستانەکان، باشووری مەکسیک

پێویستبوونی پاراستنی ژینگە

پاراستنی گیانداران پێویستە، چونکە:[٢]

  • پاراستنی زنجیرەی بژیوی: ھەر جۆرە وەزەنێک لە ژینگە، دەبێتە ھۆی تێکچوونی زنجیرەی ژیان.
  • خەزێنەی دەرمان: لە ئەمازۆن، ھیند، ڕۆژاوای باشووری ئاسیا، چین لە گیاکان وەک دەرمان کەڵک وەردەگرن.
  • خەزێنەی مەزن: سروشت خەزێنەی گەورەی خۆراکە، کە ھێشتا کەمی چووە و زۆری ماوە..
  • کانگای پیشەسازی: نیشاستەکان، شیلەی بڕێ ڕووەک، ڕۆنی ڕووەک، چەوری ڕووەک و ئاژەڵ، دەمێکە لە پیشەسازیدا بەکار دەچن.

پەراوێزەکان

  • دەروازەی زانستی زەوی