پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان یان بەکورتی دەم پارتی (بە تورکی: Halkların Eşitlik ve Demokrasi Partisi (DEM Partî)، بە کوردی: Partiya Wekhevî û Demokrasiya Gelan) کە پێشتر بە ناوی پارتی چەپی کەسک دەناسرا، حیزبێکی سیاسیی لیبرتەریەنی چەپ و کەسک لە تورکیاوەیە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
Halkların Eşitlik ve Demokrasi Partisi (DEM Partî)

سەرکردەتوولای ھاتموغووللاری
توونجەر باکیرھان[١]
دامەزران٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲
پێگەی سەرەکیئەنقەرە، بولواری ئاتاتورک، ناوەندی بازرگانیی عالەمدار، ژمارەی ۸۸/۱٦ نھۆمی ۸ قیزیل‌ئای
ئایدۆلۆجیاسیاسەتی کەسک
دژەسەرمایەداری
بەجیھانیکردنی ئەڵتەرناتیڤ
دیموکراسیی ڕاستەخۆ
جیھانگەرایی
پەیوەندی نێودەوڵەتیحیزبی کەسکی ئەورووپا
رەنگی فەرمی     کەسک      وەنەوش      زەرد
ماڵپەڕhttps://yesilsolparti.org

ئەم حیزبە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲ بە ناوی حیزبی کەسکەکان و داھاتووی چەپ (بە تورکی: Yeşiller ve Sol Gelecek Partisi) بە تێکەڵبوونی حیزبی کەسکەکان و حیزبی یەکسانی و دیموکراسی دامەزرا، بەڵام لە نیسانی ٢٠١٦ ناوی خۆی بە پارتی چەپی کەسک یان پارتی چەپی سەوز (بە تورکی: Yeşil Sol Parti، بە کوردی: Partiya Çep a Kesk)، یان بەکورتی یە.سە.پە (بە زمانی تورکی: YSP) گۆڕاندەوە. دواتریش لە چوارەمین کۆنگرەی گشتیی لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ناوی خۆی گۆڕاند بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان و کورتەناوی بە ھەدەپ دیاریکرا.[٢][١] بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا بەھۆی لێکچوونی ئەو کورتەناوە بە کورتە ناوی ھادەپ، ڕەتی کردەوە، بۆیە کورتەناوێکی دیکەیان بۆ ھەڵبژارد و لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایانگەیاند کە کورتەناوی نوێی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، «دەم پارتی»یە.[٣][٤]

لە ئەندامە ناسراوەکانی حیزبەکە دەتوانرێت ئاماژە بە مورات بەلگە، نووسەری سیاسیی چەپگڕ و قونچکنووسی ڕۆژنامەی «تەرەف»، قوتلۆق ئاتامان، دەرھێنەری فیلم و ھونەرمەند، و ئوفوق ئووراس، جێگری پێشووی ئەستەمبوڵ و سەرۆکی حیزبی ئازادی و یەکێتی (ÖDP) بکرێت.

دیرۆک

ئەم حیزبە یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلانە (HDK) کە دەستپێشخەرییەکی سیاسییە کە لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ساڵی ۲۰۱۲ ڕۆڵی ھەبووە.

ئەیلەم توونجائەلی و ناجی سۆنمەز ھاوسەرۆکەکانی ئەو کاتی حیزبەکە لە شوباتی ۲۰۱۸ بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کراون، بەڵام بە دەربڕینی حوکمی قەدەغەبوونی سەفەر بە دەرەوەی وڵات و مانەوە لەژێری چاودێریی پۆلیس ئازاد کراون. تاوانی ئەوان چالاکی لە میدیای کۆمەڵایەتی و ھەروەھا کتێبەکانێک بوو کە لە لەلایان بوو.[٥]

ھەڵویستەکان

پارتی چەپی کەسک بە شێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانی بە فەرمی ناسیوەتەوە.[٦]

سەرۆکەکان

#ناودەستپێکردنی ئەرککۆتاییی ئەرک
١سەڤیل تووران - عارف عەلی جانگی٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
٢سەڤیل تووران - ناجی سۆنمەز٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢٢ی نیسانی ٢٠١٦
٣ئەیلەم توونجائەلی - ناجی سۆنمەز٢ی نیسانی ٢٠١٦١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
٤ئەیلەم توونجائەلی - سینان تووتال١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠٢١
٥عایشە ئەردەم - ئیبراھیم ئاکین٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠٢١١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٦چیغدەم کیلیچگون ئوچار - ئیبراھیم ئاکین١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٧توولای ھاتموغووللاری - توونجەر باکیرھان١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

سەرچاوەکان