پاڵەوانە وریاکە: پاڵەوانە زۆر بەھێزە زۆر وریاکە
پاڵەوانە ئاگادارەکە: پاڵەوانە زۆر بەھێزە زۆر ئاگەدارەکە[٢] (この勇者が俺TUEEEくせに慎重すぎる, Kono Yūsha ga Ore Tsuē Kuse ni Shinchō Sugiru) زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە لە لایەن توچیھی نووسراوە و لە لایەن ساۆری تۆیۆتا کێشراوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٦ لەسەر ماڵپەڕی ڕۆمان بڵاوکردنەوە کاکویۆموی کادۆکاوا دوانگۆ زنجیرە کرا. دواتر فوجیمی شۆبۆ بووە خاوەنی، و یەکەم ڕۆمانی سووکی لە شوباتی ٢٠١٧ لەژێر پەنجەمۆری کتێبەکانی کادۆکاوا بڵاوکرایەوە. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ حەوت ڕۆمانی زنجیرەکە بڵاوکرابووەوە. زنجیرە ڕۆمانە سووکەکان لە ئەمریکای باکوور لە لایەن یێن پرێس مۆڵەتدرا.[٣] مانگایەک کە لە لایەن کایوکی کێشراوە و لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە گۆڤاری تەمەنی ئەژدیھای مانگانە بڵاوکرایەوە. لە دوو پەرتووکی تانکۆبۆندا کۆکراوەتەوە. زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکی ئەنیمێ لە لایەن وایت فۆکس بەرھەمھێنرا و لە ٢ی تشرینی یەکەم بۆ ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەخشکرا.
پاڵەوانە وریاکە: پاڵەوانە زۆر بەھێزە زۆر وریاکە | |
![]() | |
この勇者が俺TUEEEくせに慎重すぎる (Kono Yūsha ga Ore Tsuē Kuse ni Shinchō Sugiru) | |
---|---|
چەشن | فەنتازیا[١] |
زنجیرە ڕۆمان | |
نووسەر | لایت توچیھی |
بڵاوکەرەوە | کاکویومو |
وەشانی ڕەسەن | حوزەیرانی ٢٠١٦ – ئێستا |
سووکەڕۆمان | |
نووسەر | لایت توچیھی |
وێنەکێش | ساۆری تۆیوتا |
بڵاوکەرەوە | فوجیمی شۆبۆ |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | یێن پرێس |
دێمۆگرافیا | پیاوان |
چاپمەن | کتێبەکانی کادۆکاوا |
وەشانی ڕەسەن | شوباتی ٢٠١٧ – ئێستا |
بەرگەکان | ٧ |
مانگا | |
نووسەر | لایت توچیھی |
وێنەکێش | کۆیوکی |
بڵاوکەرەوە | فوجیمی شۆبۆ |
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی | یێن پرێس |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | تەمەنی ئەژدیھای مانگانە |
وەشانی ڕەسەن | ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – ئێستا |
بەرگەکان | ٢ |
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | ماسایوکی ساکۆی |
نووسەر | کێنتا ئیھارا |
ئاوازدانان | یۆشیاکی فوجیساوا |
ستودیۆ | وایت فۆکس |
شەبەکەی ڕەسەن | ئەی تی-ئێکس، تۆکیۆ ئێم ئێکس، کەی بی ئێس، سون تیڤی ئەی، بێ ئێس ١١ |
پەخشی ڕەسەن | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ |
ئەڵقەکان | ١٢ |
چیرۆک
ڕێستاریا خوایەکی نەزانە کە بۆ ڕزگارکردنی جیھان لە پاشای شیەتانەکان مرۆڤێک وەک پاڵەوان بانگ دەکات. جیھانێکی پۆل ئێس، گایابڕاندێ، ھەر بۆیە ڕێستاریا دەیەوێت دڵنابێت کە ئەو مرۆڤەی بانگی دەکات دەتوانێت جیھانەکە ڕزگار بکات. ھەر بۆیە ئەو سێیا ڕیوگوین ھەڵدەبژێرێت کە تواناکانی لە ھەموو ڕکابەرەکانی بەرزترە. بەداخەوە دوای بانگکردنی دەبینێت ئەو دەربارەی ھەموو شتێک زۆر وریایەوە، ئەو ڕەتی کردوە کە بچێتە ئاسایشترین شوێنەکانی گایابڕاندی تا بە تەواوەتی ڕاھێنان نەکات. بەڵام دواتر کە پێ دەخەنە گایابڕاندێ دەبینێت کە وریای پاڵەوان شایستە بووە.
کەسایەتییەکان
ڕاگەیاندن
ڕۆمانی سووک
زنجیرەکە سەرەتا لەسەر ئینتەرنێت لە حوزەیرانی ٢٠١٦ لەسەر ماڵپەڕی ڕۆمان بڵاوکردنەوەی کاکویۆموی کادۆکاوا دوانگۆ لە لایەن لایت توچیھی بڵاوکرایەوە. دواتر فوجیمی شۆبۆ بووە خاوەنی، و یەکەم ڕۆمانی سووکی لە شوباتی ٢٠١٧ لەژێر پەنجەمۆری کتێبەکانی کادۆکاوا بڵاوکردەوە.[٤]
ژ. | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی Japanese | ISBNی Japanese | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی English | ISBNی English |
---|---|---|---|---|
١ | February 10, 2017[٥] | ISBN 978-4-04-072184-2 | June 18, 2019[٦] | ISBN 978-1-97-535688-0 |
٢ | June 9, 2017[٧] | ISBN 978-4-04-072322-8 | November 5, 2019[٨] | ISBN 978-1-97-535690-3 |
٣ | November 10, 2017[٩] | ISBN 978-4-06-381415-6 | March 31, 2020[١٠] | ISBN 978-1-97-535692-7 |
٤ | May 10, 2018[١١] | ISBN 978-4-04-072716-5 | — | — |
٥ | November 10, 2018[١٢] | ISBN 978-4-04-072956-5 | — | — |
٦ | October 10, 2019[١٣] | ISBN 978-4-04-073349-4 | — | — |
٧ | December 10, 2019[١٤] | ISBN 978-4-04-073417-0 | — | — |
مانگا
مانگایەک کە لە لایەن کایوکی کێشراوە و لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە گۆڤاری تەمەنی ئەژدیھای مانگانەی فوجیمی شۆبۆ دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد.[٤]
ژ. | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی Japanese | ISBNی Japanese | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی English | ISBNی English |
---|---|---|---|---|
1 | May 9, 2019[١٥] | ISBN 978-4-04-073152-0 | February 4, 2020[١٦] | ISBN 978-1-97-533286-0 |
2 | October 9, 2019[١٧] | ISBN 978-4-04-073355-5 | — | — |
ئەنیمێ
پێشوازیکردن
بەڕێوبەرایەتی تسوشین کەسایەتی سێیای کردە لیستی بوزوۆردزی ئەنیمێی ٢٠١٩.[١٨]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- وێب نۆڤڵ لەسەر کاکویۆمو (لە ژاپۆن)
- ماڵپەڕی فەرمی ڕۆمانە سووکەکە (لە ژاپۆن)
- ماڵپەڕی فەرمی ئەنیمێکە (لە ژاپۆن)
- پاڵەوانە وریاکە: پاڵەوانە زۆر بەھێزە زۆر وریاکە (ڕۆمانی سووک) لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ