پزیشکیی پیران

پزیشکیی پیران (بە ئینگلیزی: Geriatrics) لقێکە لە پسپۆڕی پزیشکی نێوخۆیی کە سەرنج دەخاتە سەر چاودێری تەندروستی بەساڵاچووان. ئامانجیشی باشترکردنی تەندروستییە بە رێگریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی و کەمئەندامی لە کەسانی بەساڵاچوودا. هیچ تەمەنێکی دیاریکراو نییە کە نەخۆشەکان دەبێ بکەونە ژێر چاودێری پزیشکیی پیران، بەڵکو بڕیاری ئەم بابەتە بەپێی پێداویستییە تاکەکەسییەکانی نەخۆشەکە و بەڕای پسپۆڕەکان دیاری دەکرێت.[١][٢]

پزیشکیی پیران
ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە ماڵی چاودێری نیشتەجێبوون کە کێکی لە دایک بوون وەردەگرێت
پیشە
ناوەکانپزیشکیی پیران
  • Physician
جۆری پیشە
پسپۆڕی
بەشە چالاکەکان
پزیشکی
دەربارە
خوێندنی داواکراو
  • دۆکتۆرای پزیشکی (M.D.)
  • دۆکتۆرای پزیشکیی ئاستیۆپاتی (D.O.)
  • کارناسی نەشتەرگەری (M.B.B.S.)
  • کارناسی نەشتەرگەری (MBChB)
شوێنی
کارکردن
نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان

پزیشکیی پیران کە چاودێری بەساڵاچووان دەکات جیاوازە لە تەمەنناسی (بە ئینگلیزی: Gerontology) کە خۆی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی بەساڵاچوون.[٣]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان