پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠، سەرجەم ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە بوونەتە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ کە لە ١٤ی ئایارەوە تا ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدرا.[١] ٩٩٧ وەرزشوان لە ٢٤ وڵاتەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادیان کرد. بۆیەکەم جار لە مێژووی پاڵەوانییەتییەکە خانمان بەشدارییان لە چەند یارییەک کرد. ٢١ وڵات بوونە براوەی یەکێک لە مەدالیاکان. فەڕەنسا بە بردنەوەی ٢٧ مەدالیای زێر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، پلەی دووەم ئەمریکا بەدەستی ھێنا بە بردنەوەی ١٩ مەدالیای زێر، و پلەی سێیەم بەر وڵاتی بەریتانیا کەوت پاش ئەوەی توانی ١٥ مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت .[٢] ژمارەی وەرزشوانانی فەڕەنسا %٧٥ بەشداربوانی ئۆڵۆمپیادی پێک ھێنابوو (٧٢٠ لە ٩٩٧) بەھۆی ئەمەشەوە توانی ١٠٢ مەدالیای جۆراوجۆر بباتەوە. شێوەی مەدالیاکان لاکیشەی بوون ئەمەش یەکەم جار و کۆتا جار بوو کە دیزاینی مەدالیاکان بەو شێوەیە دروست بکرێت.[٣][٤]
خشتەی مەدالیاکان
- ولاتی خانەخوێ(فەڕەنسا)
- یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیاد
تێبینییەکان
سەرچاوەکان