پێوان

لە زانستدا، پێوان بریتییە لە ڕەوتی بەدەستھێنانی گەورەییی چەندێتییەک بەگوێرەی یەکەی پێوان، وەکوو: مەترێک یان کیلۆگرەمێک.

وێنەی پێوانی ئەندازەی پارەکان بە دوو پێوانەی ئینچ و سانتیمەتر

مێژووی پێوان

یەکەکانی پێوان لە یەکەمین ئامرازەکانی چێکراوی دەستی مرۆڤن. کۆمەڵگا سەرەتایی‌یەکان بۆ زۆر کار پێویستییان بە پێوان بووە: درووستکرنی خانوو یان جلوبەرگ بە قەبارە و شێوەی پێویست، یان مامەڵە و دانوستانی سەربەسەری خواردەمەنی یان کاڵا.

بەرانبەری ئینگلیزی بۆ پێوان وشەی measurementە[١] کە لە وشەی یۆنانیی metronەوە گیراوە و واتە ڕێـژەیەکی سنووردار.[٢] مێژووی پێوانەکردن لە بابەتەکانی مێژووی زانست و تەکنۆلۆژیایە.

ستانداردەکان

یاساکان بۆ پێوانەکردنی دروست، لە بنەڕەتەوە بە مەبەستی بەرگری لە گزی پەرەیان پێدراوە. ئەمڕۆکە، بە شێوەیەکی گشتی، یەکەکانی پێوان لە سەر بنەما زانستییەکان پێناسەدەکرێن و لەلایەن پێکھاتنامەگەلی ناونەتەوەیییەوە دادەمزرێن.

یەکەکان و سیستەمەکان

هەندێک ناوی تایبەت

گرفتەکان

پێناسەکان و بیرۆکەکان

لە فیزیکدا

پەراوێزەکان