ڕۆژی ڕزگاری نیشتمانی کۆریا

پشووی گشتی لە کۆریای باکوور و باشوور (١٥ی ئاب)، بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی تەسلیمبوونی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم

ڕۆژی ڕزگاری نیشتمانی کۆریا (بە ئینگلیزی: National Liberation Day of Korea) پشوویەکی گشتییە کە ساڵانە لە ١٥ـی ئاب لە هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و باکوور بەڕێوەدەچێت. یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە کە کۆریا لە ژێر دەستی ٣٥ ساڵەی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی ژاپۆن ڕزگاری بوو.

ڕۆژی ڕزگاری نیشتمانی کۆریا
ڕۆژی ڕزگاری نیشتمانی کۆریا
گەلی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥ ئاهەنگی ڕزگاری خۆیان دەگێڕن
ناوی فەرمیChogukhaebangŭi nal
(North Korea)
Gwangbokjeol (South Korea)
دەگێڕدرێ لەلایەن
  • [[کۆریای باکوور

]]

  • [[کۆریای باشوور

]]

جۆرنیشتیمانی
بیرۆکەیادی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر ژاپۆن دەکەنەوە، کاتێک کۆریا لە ژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی ژاپۆن ڕزگاری بوو
ڕێکەوت١٥ی ئاب
ئاھەنگەکاننمایشی مەدەنی و سەربازی، گردبوونەوەی سیاسی

ناوی ڕۆژەکە

ڕۆژەکە لە کۆریای باشوور بە Gwangbokjeol ناسراوە (بە کۆری: 광복절؛ واتا ئەو ڕۆژەی ڕووناکی گەڕایەوە)[١]

لە کۆریای باکوور بە Chogukhaebangŭi nal ناسراوە (بە واتای ڕزگارکردنی ڕۆژی نیشتمان) دێت.[٢]

کۆرییەکان لە بری سەربەخۆی ئەو دوو ناوە بەکار دێنن بۆ ئەوەی جەخت لەوە بکەنەوە کە کۆریا بۆ چەندین سەدە پێش دەسەڵاتی ژاپۆن سەربەخۆ بووە.[٣]

مێژوو

تەسلیمبوونی هێزەکانی ژاپۆن لە کۆریای باشوور

ئەو ڕۆژە ساڵڕۆژی ئەو ڕاگەیاندنەیە کە ژاپۆن بەبێ مەرج خۆی ڕادەستی هاوپەیمانان دەکات لە ١٥ـی ئابی ١٩٤٥. فەرمان بە سەرجەم هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن درا کە خۆیان ڕادەستی هاوپەیمانان بکەن.[٤] حکومەتە سەربەخۆکانی کۆریا لە ١٥ی ئابی ١٩٤٨ دوای سێ ساڵ دروستکران.

کۆریا بۆ چەندین سەدە وڵاتێکی سەربەخۆیە، بەڵام چەندین جار داگیرکرابوو، دوایین لەشکرکێشی سەردەمی دەسەڵاتی ژاپۆن بوو. سێ ساڵی خایاند دوای سەربەخۆبوونی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥ تا میلەت لە ١٥ی ئابدا بە ڕاستی کۆماری کۆریایان دامەزراندەوە، کە لەو ڕۆژەدا ڕزگاری نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.[٥]

١٥ـی ئاب لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە بە ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر ژاپۆن دادەنرێت، ئەو ڕۆژەی ئیمپراتۆری ژاپۆن تەسلیمبوونی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. بەڵام ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا یادی ئەم ڕۆژە دەکاتەوە کاتێک ژاپۆنییەکان بە فەرمی بەیاننامەی تەسلیمبوونیان واژۆ کرد.[٦]

ڕۆژی ڕزگاری تاکە جەژنی کۆریایە کە لەلایەن هەردوو کۆریای باکوور و کۆریای باشوورەوە بەڕێوەدەچێت.[٧][٨][٩]

کۆریای باکوور

پۆستەری ڕۆژی ڕزگاری لە شاری پیۆنگیانگی پایتەختی کۆریای باکوور

لە کۆریای باکوور، شتێکی باوە کە لەو ڕۆژەدا ئاهەنگی هاوسەرگیری دیاری بکرێت.[١٠]

زۆرجار ئەم جەژنە بە نمایشێکی سەربازی لە گۆڕەپانی کیم ئیل سونگ بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەوڵەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باکوور بەڕێوە دەچوو. یەکەم نمایش لە ساڵی ١٩٤٩ لە وێستگەی پیۆنگیانگ بەڕێوەچوو. لە ساڵی ١٩٥٣ جارێکی تر بەڕێوەچوو، پاشان هەموو ساڵێک تا ساڵی ١٩٦٠ بەڕێوەچوو، کاتێک تا سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ ئەو نمایشە سەربازییە وەستا.[١١]

کۆریای باشوور

پشووی گشتی

لە کۆریای باشوور لەو ڕۆژەدا چەندین چالاکی و بۆنە بەڕێوەدەچن، لەوانە مەراسیمێکی فەرمی کە سەرۆکی کۆمار یان لە هۆڵی سەربەخۆیی کۆریا لە شاری چۆنان یان لە سەنتەری سێجۆنگ بۆ نمایشە هونەرییەکان ئامادە دەبێت.[١٢][١٣] لە کاتی ئاهەنگەکەدا ئاڵای وڵاتانی جیاواز لە جیهاندا کە لە ناوەڕاستی ڕێگای دەوروبەری ناوچەی جەمسیلی سیئۆل لە نێوان یاریگای ئۆڵۆمپی و پارکی ئۆڵۆمپیدا هەڵواسراون، دەهێندرێنە خوارەوە و ئاڵای نیشتمانی کۆریای باشوور هەڵدەکرێت.3[١٤]

هەموو باڵەخانە و ماڵەکان هاندەدرێن کە ئاڵای نیشتمانی کۆریای باشوور نمایش بکەن. زۆربەی مۆزەخانە گشتییەکان و شوێنە گشتییەکان لەو ڕۆژەدا بە خۆڕایی دەبن، هەروەها دەتوانن بە هەردوو جۆری گواستنەوەی گشتی و شەمەندەفەری نێوان شارەکان بە خۆڕایی گەشت بکەن.[١٥]

"گۆرانی گوانگبۆکجیۆل"ـی فەرمی لە مەراسیمە فەرمییەکان دەوترێتەوە. تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن جیۆنگ ئینبۆ و ئاوازەکەی لەلایەن یۆن یۆنگهای دانراوە.[١٦]

حکومەت بە شێوەیەکی نەریتی لەو ڕۆژەدا لێخۆشبوونی تایبەت دەردەکات.[١٧][١٨]

هەوڵی تیرۆرکردن

کاتژمێر ١٠:٢٣ بەیانی، لە ١٥ـی ئابی ١٩٧٤، مون سێ گوانگ، هەوڵیدا سەرۆک پارک چۆنگ هی لە شانۆی نیشتمانی کۆریا لە سیئۆل لە میانی مەراسیمێکی گوانگبۆکیۆل تیرۆر بکات؛  پارک هیچ زیانێکی پێنەگەیشت بەڵام هاوسەرەکەی یوک یۆنگ سوو، خانمی یەکەمی کۆریای باشوور، کوژرا.[١٩]

بەستەری دەرەکی

سەرچاوەکان