ڕیگۆبەرتا مەنچو

ڕیگۆبەرتا مەنچو توم (بە ئیسپانی: Rigoberta Menchú Tum؛ لە دایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩)[١] چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و فێمێنێستێکی گواتیمالایییە،[٢] یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو بە کار و چالاکییەکانی دەناسرێتەوە کە ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ بڵاوکردنەوە ھۆشیاریی لەبارەی مافەکانی خەڵکی ڕەسەن لە گواتیمالا لەکاتی شەڕی ناوخۆیی گواتیمالا (١٩٦٠ بۆ ١٩٩٦)، ھەروەھا بانگەشەی بۆ مافەکانی خەڵکی ڕەسەن دەکات لە ئاستی نێونەتەوەیی.[٣]

ڕیگۆبەرتا مەنچو
لەدایکبوون (١٩٥٩-٠١-٠٩) ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
Laj Chimel، گواتیمالا
ناوی کاتی لەدایکبوونRigoberta Menchú Tum
خوێندنەوەی ئای پی ئەیriɣoˈβeɾta menˈtʃu
پیشەسیاسەتوان، نووسەر، خۆدژیاننامەنووس، بەرگریکەری مافی مرۆڤ
پۆستەکانباڵیۆزی چاکەخوازی یوونێسکۆ
ئەندامی حیزبیWinaq
نەژادKʼicheʼ
ئەندامیClub of Rome، Nobel Women's Initiative

لە پای کارەکانیدا، ڕیگۆبەرتا مەنچو لە ساڵی ١٩٩٢ خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی وەرگرت بۆ ئەوکارانەی کە بۆ خەڵکی ڕەسەن کردبوونی،[٤] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی شازادەخاتوون ئەستوریازی ئیسپانی پێدراوە.[٥] لە پاڵ کارەکانی ئەوا بووەتە باڵیۆزی چاکەخوازی ڕێکخراوی یوونیسکۆ.[٦] ئەو بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی گواتیمالا لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١١ خۆی پاڵاوت، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ حیزبێکی چەپی سۆسیالیستی بەناوی ویناک دامەزراند، کە بە یەکەم حیزبی خەڵکی ڕەسەنی گواتیمالا دادەنرێت.[٧]

لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی مەکسیک خەڵات و مێدالیای ڕێزلێنانی ھەڵۆی ئەزتیک (Order of the Aztec Eagle) پێبەخشرا لەپای کار و خزمەتەکانی.[٨] لە ساڵی ١٩٨٣، کتێبێکی لەسەر ژیانی خۆی لەژێر ناونیشانی من، ڕیگۆبەرتا مەنچو بڵاوکردەوە.

سەرچاوەکان