ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی

ڕێکخراوی دانوستانی جیھانی ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە کە یاسا جیهانییەکانی بازرگانی ڕێکدەخات و کێشەی نێو ئەندامەکانی چارەسەر دەکات.[١] ئەندامانی ڕێکخراوەی بازرگانیی جیهانی ئەو وڵاتانەن کە ڕێکەوتنامەکانی (نزیک بە ٣٠ ڕێکەوتنامە) ئەم ڕێکخراوەیان واژۆ کردووە. پێگەی سەرەکی ڕێکخراوەی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ ، سویسە. تا مانگی ئازار(مارس)ی 2013، ١٥٩ وڵات ئەندامی ئەم ڕێکخراوە بوون. لە ئێستادا تاجیکستان تازەترین ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە.[٢]

ھێمای ڕێکخراوی دانوستانی جیھانی

ئامانجەکانی ڕێکخراوەی بازرگانیی جیهانی[٣]

ئەو ئامانجانەی ڕێکخراوەی بازرگانیی جیهانی ڕووی تێ کردوون، بریتین لە:

  • بەرز کردنەوەی ئاستی ژیان
  • دابین کردنی کاری تەواو لە وڵاتانی ئەندام
  • پەرەپێدانی بەرهەم هێنان و بازرگانی و بەهرەدەری باشینە لە سەرچاوە جیهانییەکان
  • گەیشتن بە گەشەی جێگیر بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان
  • پاراستنی ژینگە
  • بەرز کردنەوەی بەشداری وڵاتانی بەرەوپێشکەوت و کەم پێشکەوتوو لە گەشەی بازرگانیی نێونەتەوەیی.


پەراوێزەکان