ڕەشەکوژیی کۆبانی
ڕەشەکوژیی کۆبانی کۆمەڵێک ھێرش و کردەی خۆکوژی بوو بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە شاری کۆبانی کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەنجام دران، ھێرشەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردوو و لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کۆتاییان پێھێندرا.[٦][٧][٨] ھێرشەکان تاوەکو ٢٨ی حوزەیران بەردەوام بوون و دوا یەکەی چەکدارانی داعش لە ڕۆژی ٢٩ی مانگدا کوژران. ھێرشەکان بوونە ھۆی کوژرانی ٢٢٣-٢٣٣ ھاوڵاتی مەدەنی، ھەروەھا ٣٥-٣٧ چەکداری کورد[٤] و لانیکەم ٧٩ ھێرشکەری داعش کوژران.[٥] ئەم ھێرشە دووەم گەورەترین کوشتاربوو کە داعش ئەنجامی دابێت لەوەتەی لە حوزەیرانی ٢٠١٤ خەلافەتەکە ڕاگەیەندرا.[٩]
ڕەشەکوژی کۆبانی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە گەمارۆی کۆبانی | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
بە پشتیوانی: | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
ساڵح موسلیم[٣] | ئەبو عەلی ئەنباری | ||||||
ھێز | |||||||
نەزانراو | ٨٠-١٠٠ چەکدار[٢] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
٣٥-٣٧ کوژراو[٤] | ٧٩–٩٢ کوژراو (١٢ چەکداری بۆمبڕێژکراو), ١ بەدیل گیرا[٢][٥] | ||||||
سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون[٤][٥] |
پێشەکی
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ دا کۆبانییان کۆنترۆڵ کرد.[١٠] لە مانگی تەمموزی ٢٠١٢ەوە کۆبانی لەژێر کۆنترۆڵی کورددا بوو، یەپەگە و سیاسەتمەدارانی کورد داوای ئۆتۆنۆمییان دەکرد بۆ کۆبانی و بە بەشێک لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریایان دادەنا.[١١] دوای ئەوەی لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٤ چەند ھێرشێکی بچووک کرایە سەر کۆبانی، لە ٢ ی تەممووزدا کۆبانی و گوندەکانی دەوروبەری کەوتنە بەر ھێرشی چڕی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام.[١٢] لە ١٦ی ئەیلوولدا داعش دووبارە دەستی کردەوە بە گەمارۆکەی لە ڕۆژئاوا و باشووری شارەکەوە.
کانتۆنی کۆبانی ماوەی چەند مانگێک لەژێر پەلاماری چەتەکانی داعش بوو. لە ئەیلولی ٢٠١٤دا چەکدارانی داعش زۆربەی کانتۆنی کۆبانییان داگیرکرد و زیاتر لە ١٠٠ گوندی کوردییان داگیرکرد.[١٣][١٤] لە ئەنجامی داگیرکاری داعش، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار پەنابەری کورد لە کانتۆنی کۆبانیوە بەرەو تورکیا ھەڵھاتن.[١٣]
لە گوندەکانی ژێر کۆنترۆڵیان، چەکدارانی داعش کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و ژنانیان ڕفاند.[١٤] لەگەڵ ئەوەشدا چەکدارانی داعش نەیان توانی تەواوی کانتۆنەکەیان داگیربکەن بەھۆی ئەوەی ھێزەکانی یەپەگە و یەپەژە توانییان بەرگری لە شاری کۆبانی و چەند شوێنێکی نزیک بکەن. دوای چەند ھەفتەیەک لە دەستەوەستانی، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەستی کرد بە بەئامانجگرتنی ھێزەکانی داعش لە کۆبانی و لە ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێرشەکان چڕوپڕتر بوونەوە. ھێرشەکانی ھاوپەیمانان یارمەتی یەپەگە و یەپەژەیدا چەکدارانی داعش لە ژمارەیەک بەشی شارەکە تێکبشکێنن و وایان لێبکەن بکێشێنەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان داعش ناچار بە کشانەوە کرا لە زۆربەی کۆبانی تا ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ و بەو شێوەیە گەمارۆکە تێکشکێندرا.[١٥][١٦] تل ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە تەواوی شاری کۆبانییان دووبارە کۆنترۆڵکردبووەوە[١٧] و لەو کاتەوە شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدایە.
لە ماوەی ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھێزەکانی یەپەگە و ھاوپەیمانان چەندین ناوچەی گەورەیان لە باکووری سوریا دەستبەسەردا گرت لە رۆژاوای پارێزگای حەسیچە و ھەرێمی گرێ سپی و بەم شێوەیە ھەردوو کانتۆنی جزیرە و کانتۆنی کۆبانییان بەیەک بەستەوە.
ڕەشەکوژی
ھێرشەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەستیپێکرد کاتێک چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان لە کۆبانێ تەقاندەوە، کە نزیک بوو لە خاڵی سنووری تورکیا.[١٨] ھێزە کوردییەکان و حکومەتی سووریا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئۆتۆمبێلەکان لە سنووری تورکیاوە چوونە ناو شارەکەوە بەڵام تورکیا رەتیکردەوە.[١٩] نزیکەی ٨٠-١٠٠ چەکداری داعش لە ھێرشەکەدا بەژداربوون.[٢] لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، چەکدارانی داعش بە پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوونە ناو کۆبانی، چەکدارەکان جلی ھێزەکانی ئاسایشی کوردیان پۆشیبوو، دوای ئەوەی دزەیان کردە ناو شارەکە چەکدارەکان بە تفەنگ و ئاڕ پی جی دەستدرێژی گولـلەیان لە خەڵکی سڤیل کرد.[٢٠][٢١]
داعش ھەروەھا لە گوندی بەرخ بۆتان، کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری کۆبانییە، کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام دا و بە لایەنی کەم ٢٣ کوردیان کووشت لەنێویاندا ژن و منداڵ ھەبوون.[٢٢] وتەبێژێکی کورد ڕۆژی دواتر بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ھێشتا چەکدارەکان لە سێ شوێنی ناو شاری کۆبانیدا ماون ، لەوانە لە نەخۆشخانەیەکی جەنگی.[٢٣] بەپێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە ١٠٠ بارمتە لەلایەن شەرڤانانی داعشەوە گیرابوون یان بەھۆی شەڕە تەقەوە گیریان خواردبوو.[٢٣]
شەڕەکە لە شاری کۆبانێ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی دیکە بەردەوام بوو و لەو ماوەیەدا زۆربەی ھێرشبەرانی داعش کوژران، ١ چەکداریان لەلایەن یەپەگەوە بە دیل گیرا،[٥] و ٧ چەکداریش بەرەو تورکیا ھەڵھاتن.[٢]
لە نیوەڕۆی ٢٩ی حوزیران کۆتا یەکەی ھێرشبەرانی داعش کووژران لە شاری کۆبانی.[٢]
قووربانیان
لە سەرەتادا ھەواڵی کوژرانی ١٦٤ کەس و برینداربوونی ٢٠٠ کەس بڵاوبووەوە کە ئەمە ھێرشەکەی دەکرد بە یەکێک لە گەورەترین کوشتارگەکانی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە باکوری سووریا.[٢٠] لە کۆتا ئاماری ھێرشەکە سەروو ٢٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی بە کوژراو دانران لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ھاوڵاتی کە برینداربوون.[٥]
کاردانەوەکان
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا – ڕێدور خەلیلی گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند "داعش ھێرشێکی خۆکوژی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدات، نەک بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ و داگیرکردنی، بەڵکو بۆ کوشتنی گەورەترین ژمارەی ھاووڵاتیانی سڤیل ".[٢٣]
تورکیا – بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن تورک، ئەردۆغان لە خوانێکی ڕۆژوو شکاندن بە گروپێکی بازرگانی وتووە: "کەس مافی ئەوەی نییە تورکیا و تیرۆر پێکەوە ناوبێنێت... دوای ئەو ھێرشە قیزەوەنانە، دەبینین کە ئەوانەی نزیک لە ڕێکخراوە جوداخوازەکانن، بە وتەیەکی دیکە، پارتی سیاسی، ھەڵمەتێکی ناوزڕاندن و بوختانیان گرتووەتە بەر کە ھیچ بنەما و ئەخلاق و سنوورێکی نییە و گرنگی بەوە نادەن کە گەلەکەمان دەکاتە ئامانج"، ئەردۆغان ئەمەی گووت لە بەرامبەر تۆمەتەکانی ھەدەپە.
- پارتی دیموکراتی گەلان – فیگەن یوکسەکداغی ھاوسەرۆکی ھەدەپە گووتی "حکومەتی تورکیا چەندین ساڵە پشتگیری لە دەوڵەتی ئیسلامی ئیسلامی کردووە و کۆمەڵکوژییەکەی ئەمڕۆش بەشێکە لەو پشتیوانییە".