ژان پۆڵ سارتر
ژان پۆڵ چارڵز سارتر (بە فەڕەنسی: Jean-Paul Sartre؛ لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٠٥– مردووی ١٥ نیسانی ١٩٨٠) فەیلەسووفی ئێگزیستانسیالیزم، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس، چالاکوانی سیاسی، ژیاننامەنووس و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەڕەنسی بوو.[١][٢] یەکێک بوو لە کەسایەتییە گەورەکانی فەلسەفەی فەڕەنسی سەدەی بیستەم، بە تایبەتی مارکسیزم، ھەروەھا یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەلسەفەی بوونگەرایی. لە کارەکانی بەردەوام بوو تاوەکوو چەند بوارێکی گرتەوە وەک فەلسەفەی مارکسی، کۆمەڵناسی، تیۆری ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی. سارتر بە پەیوەندییە دوور و درێژەکەی لەگەڵ نووسەری فێمینیست سیمۆن دێ بۆڤوار ناسرا بوو.[١]
ژان پۆڵ سارتر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٠٥ |
مەرگ | ١٥ی نیسانی ١٩٨٠ پاریس |
پیشە | نووسەر، ڕەخنەگر |
ئایین | بێخوایی |
واژوو | |
لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا پێبەخشرا بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.[٣]
ژیاننامە
سارتر، فەیلەسووف و نووسەری فەرەنسی، پیشەی وانەبێژ بووە. لە ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندوە، لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ئەڵمانەکان فەڕەنسا داگیردەکەن، سارتەر دەچێتە ڕیزی بەرەنگاربووەکانی فەرەنسا و خەبات دەکات دژی داگیرکەر.