کاتھێڵی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران

ئەمە کاتھێڵێک لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێرانە لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی. ئەم خۆپیشاندانانە بەھۆی کوژرانی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا.

ئەیلوول

١٦ی ئەیلوول

چەند کاتژمێرێک دوای مردنی ژینا ئەمینی، کۆمەڵە خەلکێک بۆ ناڕەزایەتی دەربرین بەرامبەر بە کوشتنی ژینا لە نزیک نەخۆشخانەی کەسار گردبوونەوە، دروشمی وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر»، «خامنەیی بکوژە»، «سوێند بە خوێنی مەھسا ئێران ئازاد دەبێت» و چەند دروشمێکیتر دژی دەزگا حکوومییەکانی ئێران دەگوترانەوە.[١]

١٧ی ئەیلوول

لە دوای بەخاکسپاردنی ژینا لە زیدی خۆی لە سەقز لەو ڕوژەدا خۆپێشاندانیکی بەرفراوان کرا لە سنە و سەقز، کە حکوومەتی ئێران زۆر بە درندانە ھێزی بەکارھێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران. نووسراوەکەی سەر بەردی گۆری ژینا بووە دروشمی ناڕەزایەتییەکان، «ژینا گیان تونامری ناوت دەبێتە ڕەمز».[٢][٣]

١٨ی ئەیلوول

بۆ جارێکی دیکە خەلکی شاری سنە و مەھاباد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی وەک «مردن بۆ دیکتاتۆر»، «مردن بۆ خامنەیی»یان وتەوە. کۆمەڵێک ژن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین حیجابەکانیان داکەند، ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران تەقەیان لە خەلکەکەکرد. ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆی تاران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەبرد. لە تاران و مەشھەد ھێزە ئەمنییەکان خرانە حالەتی ئامادەباشی.[٤][٥]

١٩ی ئەیلوول

لە ١٩ی ئەیلوولدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل لە ناورەڕاستی تاران پچڕا. بەپێی گرتە ڤیدیۆیییەکانی سۆشیال میدیا، خۆپیشاندان لە ناوەندی شاری تاران و شاری ڕەشت و ناوەندی شاری ئەسفەھان و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەردەوام بووە. لە پارێزگای کوردستان سێ خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.[٦]گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی فەرجاد دەروێشی لە شاری ورمێ لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.[٧]

٢٠ی ئەیلوول

بەپێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا، لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران لانیکەم شازدەیان خۆپیشاندانیان کردووە، لە شاری ساری خۆپیشاندەران وێنەی ئایەتوڵڵا دەسوتێنن. لە شاری کرماشان کچە خۆپیشاندەرێک لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا، لە پارێزگای کوردستان و ورمێش سێ کەس کوژرا.[٨][٩]

٢١ی ئەیلوول

ژنانی شاری ساری وەک ناڕەزایەتییەک حیجابەکانیان دەسووتێنن. بەگوتەی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ٢١ی ئەیلوول بەگشتی ١٠ خۆپیشاندە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون، کە ٨ کەس لەو کوژراوانە پشتڕاستکردووتەوە. ھەروەھا ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئیدانەی بەکارھێنانی تەقەمەنییە نایاسایییەکان کرد، کە لە دژی خۆپیشاندەران بەکارھێناون وەک تەقەمەنی باڵندە کوژو تەقەمەنییەکانیتر. خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل لە ئێران سنووردارکراون و لە ھەندێک شوێن بەتەواوی براون. وەک پشگیرییەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، لە وڵاتانی کەنەدا، ئیتالیا، سوید، تورکیا و ئەمریکا خۆپیشاندان کرا.[١٠][١١]

٢٢ی ئەیلوول

خۆپیشاندەران لە تاران و شارەکانی دیکە بنکەی پۆلیس و ئۆتۆمبێلیان سووتاند. سەرەڕای پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئیران، خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون. بە پێ ڕێکخراوی ناحکومی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە ئۆسلۆیە، لانیکەم ٣١ کەسی مەدەنی کوژراون.[١٢][١٣][١٤][١٥]

٢٣ی ئەیلوول

ناڕەزایەتییەکان لە تاران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانیتر بەردەوام بوون، لە کاتی خەوتن شەڕێکی سەخت لە ئەسفەھان بووە. لە شاری تاران و مەشھەد و شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان زانکۆیەکان داخران. لە شاری شنۆ دوای چەند ڕۆژێک لە خۆپیشاندان و پێکدادانی زۆر قورس، خۆپیشاندەران شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد.[١٦][١٧]

لەھەمان ڕۆژدا ھەزاران کەس لە چەندین شاری ئێران بەشدارییان لە گردبوونەوەکانی لایەنگری حکوومەت کرد بۆ ئیدانەکردنی ئاژاوە و پشتیوانی لە حیجاب، دروشمی «مردن بۆ ئەمریکا»، «مردن بۆ ئیسرائیل» وتەوە.[١٨][١٩]

٢٤ی ئەیلوول

خۆپیشاندانی مێلبۆرن بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی وڵات

خۆپیشاندانە قورسەکان لە شاری شنۆ بەردەوام بوو. ھەروەھا لە شیراز و تاران و زانکۆی تاران ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون. ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لە شارە جیاوازەکانی جیھان وەک ھەولێر و بەرلین و شتوتگارت و مێلبۆرن ڕێپێوانیان کرد بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران. لە پارێزگای گیلان میلیشیاکانی بەسیج ٧٣٩ کەسیان دەستگیرکرد کە لانیکەم ٦٠ ژنیان تێدابوو، لە کرمانیش دەست بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران کرا.[٢٠][٢١][٢٢]ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە چەند شارێکدا تەقەیان لە قەرەباڵغییەکان کردووە. زیاتر لە یازدە ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، لەناویاندا ڕۆژنامەنووس نیلوفەر حەمیدی، ئەو پەیامنێرەی کە لە سەرەتادا چیرۆکی ژینا ئەمینی بڵاوی کردەوە.[٢٣]

٢٥ی ئەیلوول

سەرەڕای پچرانی ئینتەرنێت و زیادکردنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ کپکردنی خۆپیشاندەران بەڵام خۆپیشاندان لە تاران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانیتر بەردەوام بوو. ھەروەھا ناڕەزایەتی لە دژی حکوومەتی ئێران لە شارە جیاوازەکانی جیھان وەک لەندەن و برۆکسل و نیویۆرک بەردەوام بوو.[٢٤][٢٥][٢٦][٢٧]

٢٦ی ئەیلوول

ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی وەک تاران، تەبرێز، یەزد، قوروە، سنە، بۆرازجان و کەرەج بەردەوام بوون. ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات لە وڵاتانی وەک کەنەدا، ئیسپانیا و فەرەنسا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ناوخۆی ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی. خوێندکارانی پزیشکی ددانی زانکۆی تەبرێز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی خوێندکاران لەلایەن پۆلیسی حکوومەتی ئێرانەوە گردبوونەوە و دروشمیان بەرزکردەوە.[٢٨]

٢٧ی ئەیلوول

لە ژمارەیەک شاردا پێکدادان لە نێوان پۆلیسی ئاژاوەگێڕان و ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بەردەوام بوو. ڕاڤینا شەمداسانی، وتەبێژی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، داوای لە سەرکردایەتیی ڕۆحانییەکانی ئێران کرد کە "ڕێز لە مافی ئازادی بیروڕا، خوپیشاندانی ئاشتیانە و بگرن". شەمداسانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتەکان دیاری دەکەن کە "سەدان کەسیش دەستگیرکراون، لەنێویاندا داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، پارێزەر، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، و لانیکەم ١٨ رۆژنامەنووس"، ھەروەھا "ھەزاران کەس لە ماوەی ١١ رۆژی رابردوودا بەشداری خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت بوون لە سەرتاسەری وڵاتدا". ھێزەکان لە ھەندێک کاتدا بە تەقە وەڵامیان داوەتەوە". ئەنجومەنی ڕێکخستنی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ھۆشداری دایە حکوومەت کە ئەگەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەردەوام بێت، ئەوا مانگرتن دەکەن، ھەنگاوێک کە دەتوانێت کەرتی نەوتی ئێران کە بەشێکی سەرەکی ئابوورییە پەکبخات.[٢٩][٣٠]

مافی مرۆڤی ئێران ڕای گەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرد. ئێران ھەواڵی دەستبەسەرکردنی فاعیزە ھاشمی کچی ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی بڵاوکردەوە کە لە ساڵانی ١٩٨٩ تا ١٩٩٧ سەرۆک کۆماری ئێران بووە.

٢٨ی ئەیلوول

پۆلیسی ئئێران لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی تاران جێگیرکران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کە دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر» دەڵێنەوە. ناڕەزایەتییەکی ھاودەنگی لە براندنبێرگ تۆر لە بەرلین، نزیکەی ١٨٠٠ کەس بەشدارییان تێدا کرد، لەنێویاندا دۆرۆتی بار، سیاسەتمەداری یەکیەتیی سۆسیال مەسیحی و پێگا فێریدۆنی خانمەکتەری ئێرانی-ئەڵمانی.[٣١]

٢٩ی ئەیلوول

ناڕەزایەتییەکان لە چەند شارێکی سەرتاسەری ئێران بەردەوام بوون. پۆلیسی تاران شێروین حاجیپوور گۆرانیبێژی ئێرانی دەستگیرکرد، کە گۆرانییە ناودارەکەی بە ناوی بەرایێ لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠ ملیۆن بینەری لە ئینستیگرامدا بوو.[٣٢]

٣٠ی ئەیلوول

لە زاھیدان پۆلیسی ئێران لە کاتی نوێژی ھەینیدا تەقەی لە خەڵکی مەدەنی کرد، پێدەچێت تاکە توندوتیژترین ڕووداوی خۆپیشاندانەکان بێت، تا ٩٦ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون دوای ئەو ناڕەزایەتیانەی کە بەھۆی ئەو ھەواڵانە سەریھەڵدا سەبارەت بە بەرپرسێکی پۆلیس کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە چابەھار.

ئەو کەسانەی لە بنکەی پۆلیس گردبوونەوە بۆ داوای سزادانی تاوانبارەکە لەلایەن ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە لەسەر زەوی و لەلایەن کۆپتەرێکەوە لە ئاسمانەوە کرانە ئامانج، لە کاتی خوپیشاندانەکەدا بنکەی پۆلیس سووتێندرا. ئاژانسی ھەواڵی چالاکوانی مافی مرۆڤی ئۆپۆزسیۆن مەزەندەی کردووە کە ژمارەی قوربانیانی پشتڕاستکراوی ھێرشەکەی زاھیدان لانیکەم بۆ ٩٦ کەس بەرزبووبووەوە. لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ٦ی تشرینی یەکەمدا دەرکەوتووە کە ھێزەکانی حکوومەت "بە شێوەیەکی نایاسایی بە ڕاستەوخۆ تەقە و گوللەی کانزا و گازی فرمێسکڕێژیان لە شوێنی نوێژکەرانی مزگەوتی گەورەی زاھیدان کردووە، لەنێویاندا منداڵان و کەسانی بەتەمەن، کە ھێشتا نوێژی ھەینییان ئەنجام دەدا”. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دانی بەوەدانا کە "کەمینەیەکی خۆپیشاندەران بەردیان بەرەو بنکەی پۆلیس فڕێداوە"، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی نەدۆزییەوە کە "ڕەوایەتی بە بەکارھێنانی ھێزی کوشندە بکات". ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی زیاتر ڕایگەیاند کە "زۆرێک لە قوربانییە کوژراوەکان ڕووبەڕووی دوور لە ھێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و ھیچ ھەڕەشەیەکی نزیکیان دروست نەکردووە". ھێرشەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ناوی "ھەینی خوێناوی" لێنرا.[٣٣][٣٤][٣٥][٣٦]

تشرینی یەکەم

١ی تشرینی یەکەم

ناڕەزایەتی لە وڵاتانی جیھان بۆ ھاوسۆزی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان لە ئێران بەڕێوەچوو. لەژێر دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارە گەورەکاندا ئەنجامدرا، لەوانە ئۆکلاند، لەندەن، مێلبۆرن، نیویۆرک، لۆس ئانجلەس، پاریس، ئۆتاوا، سانت جۆن، مۆنتریال، ڕۆما، سیئۆل، ستۆکھۆڵم، سیدنی و زوریخ. بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ناوچەیی یۆرک، زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندان کردووە لە گردی ڕیچمۆند لە نزیک تۆرۆنتۆ. لە تاران دەسەڵاتدارانی ئێران بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی فیشەکیان بە ئاسمانەوە تەقاند.[٣٧][٣٨]

٢ی تشرینی یەکەم

خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون و دەوترێت پۆلیس لە کەمپی زانکۆی سەنعەتیی شەریف تەقەیان لە قوتابیان کردووە. ھەندێک لە قوتابییەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران. ھەروەھا لایەنگرانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە شارەکانی جیھان بەردەوام بوون.[٣٩][٤٠]

٣ی تشرینی یەکەم

عەلی خامنەیی لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای سەرھەڵدانی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانەوە، ئەو نائارامییە و خوپیشاندانانە بە ئاژاوە و پیلانێکی بیانی خستە ڕوو. ھەروەھا وتی «بەڕاشکاوی دەڵێم کە ئەم ئاژاوەگێڕانە و ئەم نائەمنییە دروستکرا بووە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل، کە لەلایەن ئەوانەوە مووچەیان پێدەدرێت و ھەندێک ئێرانی خیانەتکار لە دەرەوەی وڵات یارمەتیان داون».[٤١]

بی بی سی نیووز بە بەڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان کە نیشانیان دا کچانی قوتابخانە ھەرزەکار لە چەندین شاردا بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەکەن، باڵاپۆشەکانیان لابردووە و دروشمی دژە حکوومەت دەڵێنەوە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کۆمەڵێک کچی قوتابخانە لە شاری کەرەج بەرپرسێکی پەروەردەیان بە زۆر لە قوتابخانەکەیان دەردەکەن. لە شوێنەکانی دیکەی کەرەج و لە سنە کچانی قوتابخانە بەبێ حیجابیان لە شەقامەکاندا ڕێپێوانیان دەکرد و دروشمی کوردییان دەوتەوە. لە شیراز کچانی قوتابخانە لەکاتی دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر» بە ئاماژەکردن بە خامنەیی، ھاتوچۆیان لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی داخست. ھەروەھا کچانی قوتابخانە لە سەقز ناڕەزایەتیان دەربڕی. وێنەیەک کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە کۆمەڵێک کچی قوتابخانە پەنجەی ناوەڕاستیان بەرزکردەوە بۆ وێنەیەکی خامنەیی و خومەینی.[٤٢][٤٣][٤٤][٤٥]

٤ی تشرینی یەکەم

خۆپیشاندان لە ناوەندی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە، لە گرتەی ڤیدیۆیەکان دیارە کە ئێران بە ھێزێکی زۆر و تانک و چەکی قورسەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەڵاوبوونەتەوە. ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و داوای یەکڕیزی کرد وێڕای دووپاتکردنەوەی بانگەشەی پێشووی خامنەیی بۆ دەستێوەردانی دەرەکی. شێروین حاجیپوور گۆرانیبێژی ئۆپۆزسیۆن بە کەفالەت ئازاد کرا.[٤٦]

٥ی تشرینی یەکەم

ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە زانکۆکان لە چەند شارێکدا جێگیرکراون، لەوانە ورمێ، تەبرێز، ڕەشت و تاران.خانمەکتەرە فەرەنسییەکان لەوانە جوولیێت بینۆش و ئیزابێل ھاپەرت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە مردنی ئەمینی قژیان بڕییەوە.[٤٧][٤٨]

٨ی تشرینی یەکەم

خۆپیشاندانی سەرتاسەری پێش نیوەڕۆ دەستی پێکرد. لە زانکۆی ئەلزەھرە، سەروکی ئێران ڕەئیسی لە شوێنێکی ناو کەمپەکەدا وێنەیەکی گرووپی گرت، لەکاتێکدا ژنانی ناڕازی لە شوێنەکانی دیکەی کەمپەکە ھاواریان کرد «مەرگ بۆ ستەمکار». لە سەقز و سنە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو و لە شاری سنە پیاوێک لە پشت سووکانەکەیەوە کوژرا لە ڵایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێک لە مەشھەد بە گوللە کوژرا، ھەروەھا لە تاران، ئەسفەھان، کەرەج، شیراز و تەبرێز ناڕەزایەتییەکان بەڕێوەچوون. لە سەقز، سنە، دیواندەرە و مەھاباد مانگرتن بەڕێوەچوو. لەگەڵ ھاتنە ناوەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ ھەفتەی چوارەم، ئاژانسە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێران ھەوڵیان دا ناڕەزایەتییەکانی تاران کەم بکەنەوە، بەوەی کە تەنیا خۆپیشاندانی «سنووردار» ھەبووە، و ڕایان گەیاند کە بازاڕییەکان لە ترسی زیان، دوکانەکانیان داخستووە و ڕەتکردنەوە ئەوەی کە مانگرتنێک ھەبووبێت.[٤٩][٥٠]

پەخشێکی تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی لەلایەن کۆمەڵێک خۆپیشاندەرەوە ھاک کرا کە خۆیان بە فارسی ناودەبرد لە پەککەوتنەکەدا وێنەیەکی خامنەیی دەرکەوتووە کە لەلایەن کۆمەڵێک چەقۆی سەرپۆشەوە کراوەتە ئامانج لەکاتێکدا بە بڵێسەی ئاگر دەورە دراوە، لەژێر نووسراوەکەدا دروشمی جۆراوجۆری کە ئاراستەی بینەرانی تەلەڤیزیۆن کراوە.[٥١][٥٢]

٩ی تشرینی یەکەم

بەپێی ڕاپۆرتەکانی سۆشیال میدیا لە ناوخۆی وڵاتەوە، منداڵانی قوتابخانە لەناو قوتابخانە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و خراونەتە ناو ئۆتۆمبێلە ڤانەکانەوە بەبێ تابلۆی ئۆتۆمبێل. ھەروەھا سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران داخران، ئەمەش نیشانەی نیگەرانی حکوومەتە سەبارەت بە ناکۆکی بەردەوام بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان. خۆپیشاندان لە دەیان شاری سەرتاسەری وڵات بەردەوام بووە، سەدان کچی ئامادەیی و قوتابی زانکۆ بەشدارییان کرد، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن وەڵامیاندایەوە.[٥٣][٥٤]

١٠ی تشرینی یەکەم

ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری وڵات دژی حکوومەت بەردەوام بوون. بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، بەرپرسانی حکوومەت لە خەباتدان بۆ ئەوەی ھەڕەشەی مانگرتن لە ڵایەن کرێکاری کارگەکانی پترۆکیمیایی ئێرانەوە ڕابگرن، دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر»یان وت، کە ڕۆژنامەی گاردیانی بە «پێشھاتێکی نەخوازراو بۆ ڕژێم» وەسف کرد. ڤیدیۆیەکی تویتەر بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەیان کرێکاری نەوت ڕێگای وێستگەی پترۆکیمیایی بووشێھریان داخستبوو، لە ھەمان کاتدا دروشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر»یان دەوتەوە.[٥٥]

بەو پێیەی ئێران زۆر پشت بە ھەناردەکردنی نەوتەکەی دەبەستێت، حکوومەت ھەوڵدەدات دڵنیابێت لەوەی کە بەرھەمھێنانی نەوت بەردەوام بێت، و ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە لە نێوان کرێکارانی نەوتدا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھێنگاو، ھێزە ئەمنییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر لە شارەکانی سنە، سەقز، دیواندەررە ھەڵکەوتوون. ھە نگاو ھە ڕوە ھا ڕایگە یاند کە لە ڕۆژی شە ممە ٨ی تشرینی یە کە مە و، لانیکە م ٥ ھاووڵاتیی کورد کوژراون و زیاتر لە ١٥٠ کە سیش برینداربوون.[٥٦]

١١ی تشرینی یەکەم

پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بەردەوام بوو. بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە گردە ڤیدیویەکان دەرکەوت کە حوکمەت تانکەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە کوردنشینەکان. دامەزراوەکانی وزە بۆ دووەم ڕۆژ بەھۆی مانگرتنەوە زیانیان بەرکەوت.[٥٧][٥٨]

١٢ی تشرینی یەکەم

گرووپەکانی مافی مرۆڤ کە سی بی ئێس نیووز ئاماژەی پێکردووە، تۆمەتباریان کردووە بەوەی کە سەدان منداڵ دەستبەسەر دەکرێن، زۆربەیان لە زیندانەکاندان، بەبێ ئەوەی دەستیان بگات بە پارێزەران و بەبێ ئەوەی دایک و باوکیان بە شێوەیەکی دروست ئاگادار بکەنەوە.[٥٩][٦٠]

خۆپیشاندەران دوای توندوتیژی شەوی پێشتر لە تاران و ھەروەھا لە سنە، سەقز، بووکان و دێولان، گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان کرد. زۆرێک لە دوکانەکانی تاران وەک ناڕەزایەتییەک بە داخراویی مانەوە، لە ھەمان کاتدا خۆپیشاندانێک بە سەرۆکایەتی سەندیکای پارێزەرانی تاران ھێزە ئەمنییەکان تێکشکێنران.[٦١]

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە زیندووکردنەوەی JCPOA لە ئێستادا سەرنجی ئێمە نییە و ئەمریکا سەرنجی لەسەر چۆنییەتی پشتگیریکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانە.ھێزە ئەمنییەکان درێژەیان بە سەرکوتکردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دا و لە شەوێکدا ٧ خۆپیشاندەر کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھێنگاو، شەوی چوارشەممە خۆپیشاندەران لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان تێکھەڵچوون و دوو کەس لە کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان کوژران.[٦٢]

١٣ی تشرینی یەکەم

بەپێی زانیارییەکانی سەندیکایەکی مامۆستایان، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران چوونەتە ناو قوتابخانەیەکی شاری ئەردەبیل، بەپێی زانیارییەکان ھەوڵیانداوە ناڕەزایی لایەنگری ڕژێم ڕێکبخەن. ھێزە ئەمنییەکان حەوت قوتابیان دەستگیرکردووە و دەیان قوتابیان بریندارکردووە، بەپێی زانیارییەکان یەکێکیان بەھۆی خوێنبەربوونی ناوەوەی بەھۆی ھێرشەکەوە گیانی لەدەستداوە.[٦٣]

١٤ی تشرینی یەکەم

دیپلۆماتکاری یەکێتی ئەورووپا جۆزێپ بۆرێل داوای کرد ئێران سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ڕابگرێت، ھەروەھا لە پۆستێکی تویتەردا نووسیویەتی «خەڵک لە ئێران مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەرببڕن». کەناڵی سی ئێن ئێن ڕای گەیاندووە کە بەپێی ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لانیکەم ٢٣ منداڵ کوژراون.[٦٤][٦٥]

ڤیدیۆیەک دەرکەوت کە ھێزەکانی دژە ئاژاوە دەستدرێژی سێکسییان کردە سەر خۆپیشاندەرێکی ژن، ئەمەش توڕەیی زیاتری لە سۆشیال میدیادا لێکەوتەوە. ڤیدیۆکە لەلایەن بی بی سی بەشی فارسی پشتڕاستکراوەتەوە. بە سەرنجدان بەوەی کە ڕووداوەکە لە ڕۆژی ڕووناک ڕوویداوە، گرووپەکانی مافی مرۆڤ پرسیاریان کرد کە ڕەنگە ھێزە ئەمنییەکان لە پشت دەرگای داخراوەوە چییان کردبێت.[٦٦]

١٥ی تشرینی یەکەم

گرتە ڤیدیۆیییەکانی زیندانی ئێڤین کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی سیاسی دیکەی تێدا دەستبەسەرن، بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە دامەزراوەکە ئاگری گرتووە. لە پاشخاندا دەنگی تەقە و ئاگادارکەرەوە و دروشمی خۆپیشاندەران لە دژی ڕژێم دەبیسترا و بنەماڵەی زیندانییەکان لە بەردەم دەروازەی سەرەکی کۆبوونەوە.[٦٧]


١٦ی تشرینی یەکەم

بەپێی جێروزالم پۆست، ھێزەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان ھاوکاریی کۆماری ئیسلامییان کردووە.[٦٨] پەریسا حافزی سەرۆکی ھەواڵنێرانی ڕۆیتەرز لە بەشی ئێران، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە نائارامییە بەردەوامەکان «پێناچێت نزیک بێت لە ڕووخاندنی حکوومەت».[٦٩]

١٧ی تشرینی یەکەم

لە ١٧ی تشرینی یەکەم، یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی خستە سەر یازدە کەس و چوار دامەزراوە لە ئێراندا، کە بەسیج و پۆلیسی ڕەوشت لەخۆدەگرێت.[٧٠] خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی قوتابخانە ئامادەیی و زانکۆکان و کەسانی دیکە، لانیکەم لە ١٠ شار لە ٩ پارێزگا بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی ئەردەوێڵ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھێرشیان کرایە سەر.

١٨ی تشرینی یەکەم

خوێندکارانی قوتابخانە ئامادەیی و زانکۆکان و کەسانی دیکە، لانیکەم لە ٩ شار لە ٨ پارێزگا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. سەرداری خانەنشینی سپای پاسداران، حوسێن عەلایی بە ڕاگەیاندنی ھاوسۆزی لەگەڵ ھەندێک لە ناڕەزایەتییەکانی خۆپیشاندەران، لابردنی «گەشتی ئەخلاقی» پێشنیار کرد.

٢٠ی تشرینی یەکەم

ئەنجومەنی ھاوئاھەنگیی سەندیکایەکانی مامۆستایان، بەھۆی «خوێنی بە ناڕەوا ڕژاوی دادخوازەکان و کوشتاری قێزەونی قوتابیانی ئێرانی» دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.[٧١] ئەوان داوای مانگرتنی گشتیی مامۆستایان و دانیشتنی دوو ڕۆژەیان لە ٢٣ و ٢٤ی تشرینی یەکەمدا کرد.[٧٢]

ئاژانسی فرانس پرێس بەوتەی توێژەر مارک پیرووزەوە باسی لەوەکرد کە پێدەچێت خۆپیشاندانەکان لە ٢١ی ئەیلوولدا گەیشتبێتە لووتکە و بەپێچەوانەوەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە ئاستێکی بەردەوامدا درێژەی ھەبووە. ھێنری ڕۆم لە پەیمانگای واشینگتن دۆخەکەی وەکوو ھاوسەنگییەکی ناجێگر وەسف کرد کە تێیدا بەرامبەر بە خۆپیشاندانەکان، ئێران چالاکانە ھەوڵیدا ڕێگری لە ڕێکخستنی ئۆپۆزسیۆن بکات. ڕۆم پێشبینی کردبوو کە «دەکرێت ناڕەزایەتی و توندوتیژیی ھەنووکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامی ھەبێت».[٧٣]

٢٢ی تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی بەرلین لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران

لە ٢٤ شار لە ١٨ پارێزگای ئێران خۆپیشاندانەکان لە دژی حکوومەت بەڕێوەچوو. مانگرتنی دژی حکوومەت لەلایەن کاسبکاران و کرێکارانەوە لە ١٠ شار لە ٧ پارێزگا بەڕێوەچوو.لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ٨٠،٠٠٠ کەس لە بەرلین بەمەبەستی ھاوسۆزی لەگەڵ بزووتنەوەی ناوخۆی ئێران کۆبوونەوە.[٧٤] ھەروەھا ھەزاران کەس لە لۆس ئانجلەس،[٧٥] واشینگتن دی سی، لەندەن، پاریس، تۆکیۆ، سیدنی، ئەستەمبوڵ و شارەکانی تر لە سەرتاسەری ئەورووپا کۆبوونەوە.[٧٦][٧٧]

چەندین لێدوانی گشتی لەناو نوخبەکاندا پێشکەش کرا. موحسین ھاشمی ڕەفسەنجانی پێشنیاری دەستکاریکردنی یاسای بنەڕەتیی ئێرانی وەکوو وەڵامێک بۆ خۆپیشاندانەکان کرد. عەباس ئەحمەد ئاخووندی داوای کرد پیاوانی ئایینی پشتگیری لە خۆپیشاندەران بکەن. پیاوانی ئایینی مستەفا موحەقیق داماد و ئەسەدوڵڵا بەیات زەنجانی ڕەخنەیان لە دەزگا ئەمنییەکان بەھۆی مردنی ئەمینی گرت.گرووپێکی ھاکەریی ئەمنیی کڵاوی بۆر، بەناوی «بلۆک ڕیوارد» ٥٠ گیگابایت فایلی پەیوەندیدار بە پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆیەک لە ناوخۆی وێستگەی ئەتۆمیی بووشێھر، بەڵگە پلانڕێژکراوەکان، بەڵگە دارایییەکان و ژمارەیەک بەڵگەی دیکە لەخۆدەگرێت.

٢٣ی تشرینی یەکەم

خۆپیشاندانەکانی زانکۆیی لە زانکۆکانی ئێران درێژەی پەیدا کرد. لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف خوێندکارە کچەکان ھەوڵیاندا لەگەڵ خوێندکارە کوڕەکان بچنە ناو ھۆڵی نانخواردن، ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی جیاکردنەوەی ڕەگەزییە. ئەندامانی بەسیج بەمەبەستی ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی تێکەڵاو بۆ ھۆڵی نانخواردن، مێزیان بەکارھێنا. خوێندکاران بە تێکەڵاوی بەسەر گەمارۆکەدا زاڵبوون، چوونە ناو ھۆڵەکە و وەکوو ئاھەنگگێڕان دروشمیان وتەوە.

٢٤ی تشرینی یەکەم

خوێندکاران لە زانکۆی سەنعەتیی خاجە نەسیرەددینی تووسی لەجیاتی سەرنجدان بە وتەکانی عەلی بەھادوری جەھرومی، وتەبێژی دەوڵەتی ئێران دەستیان بە دروشمدان و ھاوارکردن کرد.

٢٦ی تشرینی یەکەم

خۆپیشاندانەکان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا بەربڵاوتر بوو و لە ٣٣ شار، وەکوو تاران، ئەسفەھان و مەشھەد لە ٢٣ پارێزگادا بەڕێوەچوو. دەوروبەری ٨٠،٠٠٠ کەس بە لاقان و بە ئۆتۆمۆبیل لەبەر بەشداریکردن لە چلەی ژینا ئەمینیدا، بەرەو گۆڕی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی لە سەقز بەڕێکەوتن. خۆپیشاندەران بەپێچەوانەی ھەڕەشەی ھێزە ئەمنییەکان کە ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ئەو بۆنەیە دەکرد، بەرەو سەقز بەڕێکەوتن. بەپێی وتەکانی ڕێکخراوەی ھەنگاو و بینەران، ھێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی بڵاو تەقەیان لە بەشداران کرد. بەوتەی ھەنگاو، زیاتر لە ٥٠ کەسی مەدەنی بەھۆی تەقەکردنی ڕاستەخۆ لە شارە جیاجیاکاندا بریندار بوون. حکوومەتی ئێران گوتی کە ھێزە ئەمنییەکان ناچار بوون کە بە خۆپیشاندانەکان وەڵام بدەنەوە. ھەروەھا لەلایەن حکوومەتە ھەوڵی ڕێگریکردن لە بەکارھێنانی ئینتەرنێت لە ناوچەکەدا درا. ئەو وێنانەی ھەنگاو بڵاوی کردنەوە، نیشانی دەدان کە حکوومەت بەمەبەستی ڕێگریکردن لە چوونی خەڵک بە سەقز و گۆڕستانی ئایچی، ڕێگاکانی گرتووە و ھێزێکی زۆری ئەمنی جێگر کردووە.[٧٨]

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتیی ئەمیرکەبیر لە تاران، بە دروشمی «ژنی ئازادە منم، حیز و قەحبە تۆی» کۆبوونەوە. کۆمەڵانی بەرچاو لە زانکۆکانی ئەسفەھان، ئەھواز، بەھەشتی و ئازاد کۆبوونەوە و ھەروەھا پۆستەرێکی گەورەی عەلی خامنەیی لە مەشھەد سووتێندرا.[٧٨]

ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەلایێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژرا.[٧٩] بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی خوێندنەوەی شەڕ، لەدوای کوژرانی ئەو کەسە، کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکاندا گەیشتە ٣٣ کەس.[٨٠]

لەو ڕۆژەدا داعشی خۆراسان پاڵپشتیی خۆی لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاند. لە ھەمان ڕۆژدا ھێرشکرایە سەر ئارامگەی شاھچەراغ، کە دواتر داعش بەرپرسیارەتیی ئەو ھێرشەی گرتەئەستۆ.[٨١] کاربەدەستانی حکوومەتیش خۆپیشاندەرانیان بە ھۆکاری ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە زانی.[٨٢][٨٣][٨٤]

٢٧ی تشرینی یەکەم

ڕۆژنامەی ئینتەرسێپت ڕاپۆرتێکی لەسەر بنەمای کتێبە تەکنیکییە دزەپێکراوەکانی دەستەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئێران بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی سەبارەت بە تواناکانی چاودێریی حکومەت و زانیاریی ناوخۆیی تایبەت لەسەر چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی "SIAM" ئاشکرا کرد. توێژەری ئاسایشی مۆبایل گاری میلەر لە تاقیگەی سیتیزن SIAM وەک ئامرازێک وەسف کردووە کە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی سیستماتیکی چۆن و کەی بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی بکەن.[٨٥]

٢٨ی تشرینی یەکەم

ڕۆژنامەنووسان نیلوفەر حەمێدی و ئیلاهێ محەممەدی کە هاوکار بوون لە شکاندنی چیرۆکی ژینا ئەمینی، بە فەرمی تۆمەتبار کران بەوەی کە سیخوڕی سی ئای ئەی و "سەرچاوەی سەرەکی میدیای بیانی"ن.[٨٦]

٢٩ی تشرینی یەکەم

لە قسەکانیدا لە پرسەی کوژراوانی هێرشەکەی ٢٦ی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی ئیسلامی، حوسێن سەلامی سەرۆکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ئاژاوەگێڕییەکانە.لە ٢٢ شار لە ١٤ پارێزگادا خۆپیشاندان ڕوویدا. خۆپیشاندەران حکومەتیان بە هۆکاری کۆمەڵکوژیی شا چێراغ لە ٢٦ی ئۆکتۆبەر زانی، و بەراوردیان کرد بە ئاگرکەوتنەوەی سینەما ڕێکس لە ساڵی ١٩٧٨.[٨٧]

٣٠ی تشرینی یەکەم

دادگایەکی تاران یەکەم دانیشتنی بۆ ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بە "ئاژاوەگێڕ" تۆمەتباریان دەکات؛ چەند کەسێک بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی" و "شەڕکردن دژی خودا" تۆمەتبار کران، کە بەپێی یاسای ئێرانی دوای ساڵی ١٩٧٩ سزای لەسێدارەدانی لەسەرە. بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، زیاتر لە هەزار تۆمەتبارکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە بە بەشداریکردن لە خوپیشاندانیانکردووە.[٨٨]

هەروەها قوتابیانی زانکۆ بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە تایبەتی لە کەمپەکانی ناوەڕاست و باکوری تارانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی. هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە وەڵامیان دایەوە. هەندێک لە قوتابیان نامەی کورتیان بۆ نێردرا کە بەیاننامەیان تێدابوو کە دەیانگوت بۆ ماوەیەکی نادیار لە ناو کەمپەکە قەدەغەکراون. لە هەندێک زانکۆدا خوێندکاران ئەو دیوارانەیان ڕووخاند کە بۆ جیاکردنەوەی ژن و پیاو لە شوێنە گشتیەکاندا بوونیان هەبوو.

٣١ی تشرینی یەکەم

ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری شارە جیاوازەکان، لەوانە تاران و سنە بەردەوام بوو. گروپی ئۆپۆزسیۆنی ڕاپۆرتی بەکارهێنانی نارنجۆکی دەنگی لەلایەن ئێرانەوە لە دژی ئەو دانیشتووانەی کە لە شوقەکانیانەوە لە ئێکباتانی تاران ناڕەزایەتیان دەربڕی.سەرۆکی دادی تاران ڕایگەیاند کە نزیکەی هەزار کەس لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت تۆمەتبار کراون.[٨٩]

تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

سەلامی سەرۆکی سوپای پاسداران لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا چەندین هۆشداری بۆ سعودیە دەرکردبوو، لەوانە هۆشدارییەک کە "ئێوە لەم بابەتەدا بەشدارن و بزانن کە لاوازن، باشترە وریا بن".[٩٠]

٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و زلهێزە بیانییەکانی دیکە ڕێکخەری نائارامییەکانن.[٩١]

لە کاردانەوە بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە کە تیایدا خۆپیشاندەرە مەیلێک لێی دەدرێت و ماتۆڕسکیلێک بەسەریدا دەڕوات و جارێکی دیکە لێی دەدرێت و دواتر لە دووری نزیکەوە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەکرێت.

٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ ئەو ئێرانیانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستدا، گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی گەورە لە شارەکانی لەوانە کەرەج و شەباد.

لە وتارێکی بەرفراوانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لە کالیفۆرنیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سوێندی خوارد "ئێران ئازاد بکات" و ڕایگەیاند کە بەم زووانە خۆپیشاندەران سەرکەوتوو دەبن لە ئازادکردنی خۆیان. لە کاتی وتارەکەدا دەیان خۆپیشاندەر لە دەرەوە کۆبوونەوە و لافیتەیان بەدەستەوە بوو بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران لە ئێران. وه زاره تی ده ڕه وه ی ئه ڵمانیا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته که ی کرد که ئێران به جێبهێڵن.

هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتی دا کە دەسەڵاتدارانی ئێران هێرشەکانیان لە دژی نائارامی و ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان چڕتر کردووەتەوە "بە تۆمارکردنی تۆمەتی گوماناوی ئاسایشی نەتەوەیی لە دژی چالاکوانانی دەستبەسەرکراو و ئەنجامدانی دادگاییکردنی نادادپەروەرانە". ئەوان دەشڵێن: “ئامێری ئەمنی خراپەی ئێران هەموو تاکتیکێکی ناو کتێبەکەی بەکاردەهێنێت، لەوانە هێزی کوشندە لە دژی خۆپیشاندەران، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دادگاییکردنی ساختە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هێنگاو، ڕاپەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی سامان یاسین خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە "دوژمنی خودا" تۆمەتبار کراوە، کە بە پێی یاسای ئێرانی دوای ساڵی ١٩٧٩ تاوانی لەسێدارەدانە. به پێی ڕاپۆرتی هه نگاو، یاسین گۆرانی ناڕه زایه تی به زمانی کوردی وتووه و له کاتی ده ستبه سه ڕکردنیدا ئه شکه نجه ی دراوه، حکومەتی ئێران بەردەوام دەستدرێژیکردنە سەر زیندانییەکاندەکات.[٩٢]

٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا وەڵامی لێدوانەکەی بایدنی لە ٣ی تشرینی دووەمی دایەوە و وتی کە "ئێران ٤٣ ساڵ لەمەوبەر ئازاد کرا". هەروەها وتی کە خۆپیشاندەران "خائینی فریودراون".

لە زاهیدان، خاش و سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ناڕەزایەتی نیشان دا. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا خۆپیشاندەران دەرکەوتووە کە هاو خۆپیشاندەرە بریندارەکانیان هەڵگرتووە. لە گرتە ڤیدیۆییەکانی دیکەدا دەرکەوتووە کە پۆلیس لە سەربانەکانەوە تەقەیان کردووە.بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیمچە فەرمیی تەسنیم نیوز، لەکاتی پێکدادانەکاندا لە زاهیدان ژمارەیەکی دیارینەکراو برینداربوون. بە گوتەی تەسنیم، لە خاش، خەڵک هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەیەکی حکومی و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکاندووە کە لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان کردووە. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕەنگە تا دە کەس گیانیان لەدەستدابێت. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا هاتووە: "ئەو سەرکوتکردنە ترسی لێدەکرێت تا ١٠ کەس لە نێویاندا منداڵ گیانیان لەدەستدابێت و دەیان کەسی دیکەش برینداربن".

عەبدولحەمید ئیسماعیلزاهی، پیاوی ئایینیی باڵای سوننە، ناسراوە بە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ڕۆحانی شیعەکانی ئێران لە ڕابردوودا، داوای لە سەرکردایەتی ئێران کرد ڕیفراندۆم ئەنجام بدات بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئێران. ناوبراو ڕایگەیاند: "پێویستە کێشەکەت لەگەڵ ئەم میللەتە چارەسەر بکەیت کە ڕۆژێک شەرعیەتی خۆتی پێبەخشیبوو. ئێستا زۆرینەی خەڵک ناڕازین. ئەگەر ناکۆکیت، ئەوا ڕیفراندۆمێکی دادپەروەرانە لەگەڵ چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەنجام بدە".[٩٣]

٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ناڕەزایەتییەکان لە تاران، لە زانکۆکان و لە ناوچەی کوردنشینی ئێران، هەروەها یەزد و ڕەشت، سەرەڕای سەرکوتکردن، بەردەوام بوون. بە پێی ڕاپۆرتی ھنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان دەستیان بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران کردووە و ٣٥ کەس بریندار بوون و کوژراویش لەناویانن.

ناڕەزایەتییەکانی شاری مەریوان بە کۆچی دوایی نەسرین غەدری، قوتابی تاران بە ڕەچەڵەک کورد خەڵکی مەریوان، هەڵگیرسا. هێنگاو ڕاپۆرتی دا کە ڕۆژی شەممە ٥ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی دڕندەیی پۆلیس گیانی لەدەست داوە. تا ئێستا حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی سەبارەت بە مردنی غەدری بڵاونەکردۆتەوە. هێنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، غەدری بەبێ مۆڵەتی مەراسیمی پرسەکە بەخاک سپێردراوە، بەپێی زانیارییەکان ترسی ئەوەی هەبووە ببێتە کۆپێکی تری پاودەر کە ببێتە هۆی ناڕەزایەتی زیاتر. حکومەت بەپێی وتەی هێنگاو کارمەندی ئەمنی زیاتری ڕەوانەی ناوچەی مەریوان کردووە.قوتابیانی زانکۆی شەریف لە تاران وەک هاوسۆزی لەگەڵ هاوکارە دەستگیرکراوەکانیان دانیشتنێکیان ئەنجامدا.

توندڕەوەکانی دەوڵەتی ئێران تاوانەکەیان خستۆتە ئەستۆی عەلی شەمخانی (سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران) کە نەیتوانیوە ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکات. بە گوتەی حەمید ڕەسایی، پیاوی ئایینی و پەرلەمانتاری پێشوو، ئۆرگانە ئەمنییەکانی ئێران هەموویان ئاماژە بە شەمخانی دەکەن وەک تاوانباری سەرەکی شکستی لە دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان.[٩٤][٩٥]

٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ژمارەی کوژراوانی ٣٢١ خوپیشاندەر ڕاگەیاند لە کاتێکدا دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بەڵێنی سزای توندیان بە خۆپیشاندەرانداوە.[٩٦]

٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

ئەحمەد تاهیری، سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەسەر فەرمانی حوسێن ئەشتەری (سەرۆکی پۆلیسی ئێران)، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و محەمەد غەنبەری لە شوێنی دانرا. تاهیری لە کاتی کۆمەڵکوژی زاهیدان لە ساڵی ٢٠٢٢دا فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگاکە بووە.خەبەر ئۆنلاین لایەنگری حکومەت لە زاری کیومارس حەیدەری سەرۆکی هێزی زەمینی ئەرتەشی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە "ئەگەر ئەمڕۆ وەک ئەوەی کۆمەڵگای شۆڕشگێڕ چاوەڕێی دەکات مامەڵە لەگەڵ ئەو مێشوولە (خۆپیشاندەران) نەکرێت، ئەوە ئیرادەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشە". بەڵام ئەو ڕۆژەی فەرمانی مامەڵەکردن لەگەڵیان دەربکات، بەدڵنیاییەوە هیچ شوێنێکیان نابێت" لە ناو وەلات دا.[٩٧]

١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لە ١١ی ئەم مانگەدا، خۆپیشاندەران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی" کۆمەڵکوژیی زاهیدانیان لە ساڵی 2022 بەڕێوەبرد، وەخۆپیشاندەران لە ڕوژی یەکەمی ناڕازایەکان تا ئێستا بەردەوامە لە ناوچە کوردنیشینەکان.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی تۆپی پێی ئێران لە کاتی یارییەکدا لەگەڵ چین لە تاران، خۆی لە وتنەوەی سروودی نیشتمانی بەدوور گرت. ئەم کردەوەیە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک نیشاندانی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان لێکدرایەوە.[٩٨]

١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

مافی مرۆڤی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی نیشان دا کە دانیشتنی خوێندکارانی لە کەمپی زانکۆکانی تاران و کەرەج نیشان دا.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس لەگەڵ ژنە چالاکوانانی ئێرانی کۆبووەوە. حکومەتی ئێران لە وەڵامدا ئەو کۆبوونەوەیەی بە "شەرمەزارکەر" ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێشێلکردنی بەرپرسیارێتی حکومەتی فەرەنسا لە سنووردارکردنی تیرۆر پێکدەهێنێت.[٩٩]

١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

دادگاکانی ئێران یەکەم حوکمی لەسێدارەدانی ناسراویان دەرکرد کە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانەوە هەبوو، لە دژی تۆمەتبارێک کە تۆمەتبارە بە ئاگردانی بینایەکی حکومی.[١٠٠]

١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر حکومەتی ئێراندا سەپاند. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، نائارامییەکانی ئێرانی بە شۆڕش زانی. وتی: "شتێکی بێوێنە ڕوودەدات" و "نەوەکانی شۆڕش شۆڕشێک ئەنجام دەدەن و دەیخۆن". ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموانییە پێشنیاری نوێ هەبێت کە لە ئێستادا بتوانرێت بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکرێت.

١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لە ئیندۆنیزیا، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بەیانی زوو تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو زانیارییە ناڕاستانەی تێدابوو کە دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر نزیکەی ١٥ هەزار خۆپیشاندەردا سەپاندووە.

١٥ی تشرینی دووەم یەکەم سێ ڕۆژی ناڕەزایەتی و مانگرتن بوو کە بە بۆنەی ٣ ساڵەی ناڕەزایەتییەکانی ئابانی خوێناوی لە ساڵی ٢٠١٩دا بە شێوەی ئۆنلاین بانگهێشت کران. لە سەرەتای شەپۆلی ناڕەزایەتییەوە زۆرترین ژمارەی ناڕەزایەتیی بەخۆیەوە بینی. زیاتر لە ٥٠ ناڕەزایەتی لە زیاتر لە ٣٠ شاردا ڕاپۆرت کرا و لە ڕوژهەلاتی کوردستانیش خوپیشاندانەکان هەر بەردەوامبوون سەرەرای تەقەکردن و کوشتن و بریندارکردنی خوپیشاندەران. بە بۆنەی یادی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە چەند شارێک مانگرتن بەڕێوەچوو کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز یەکێک لە خوێناویترین سەرکوتکردنەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە. کۆمپانیای ئەسفەهان ستیل (یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی پۆڵا لە ئێران) بەشداری مانگرتنەکەی کرد، هەروەها دوکانەکانی هەڵکەوتوو لە بازاڕی گەورەی تاران، زانکۆی ئازادی کەرەج، هەروەها شارە کوردنشینەکانی بەشی ڕۆژئاوای وڵات.[١٠١]

١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

دەوترێت سێ خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

کوشندەترین ڕووداوەکانی سێ ڕۆژی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە ١٦ی ئەم مانگە لە شاری ئیزە ڕوویدا کە لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کوڕیان تەمەنیان ٩ و ١٣ ساڵ بوو، کە دەسەڵاتدارانی ئێران تەقەیان لە جەماوەر و خەڵکی ئاسایی کردووە.[١٠٢]

١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

خۆپیشاندەرانی شاری خومەین ئاگریان لە مۆزەخانەی ئایەتوڵڵا ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەردا کە لە ماڵەوە بوو بە مۆزەخانە، ئەمەش لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردووەتەوە. ڕادەی زیانەکانی مۆزەخانەکە ڕوون نەبووەتەوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، هەواڵدەریی نیمچە فەرمیی حکوومەتی ئێران و پێوەندی بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامییەوە، ڕەتیکردەوە ئاگرەکە ڕوویدابێت و ڕایگەیاند، مۆزەخانەکە بە کراوەیی بە ڕووی ڕای گشتیدا ماوەتەوە.[١٠٣]

١٨-١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

لە ١٨ی تشرینی دووەمدا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەوانەش سوپای پاسداران، پۆلیس و وەزارەتی ئیتلاعات، لە ڕوژهەڵاتی کوردستان لە مەهاباد، بوکان، پیرانشار، دیواندەرە و سنە، هەلیکۆپتەر و زرێپۆشی سەربازییان ڕەوانەی کرد. بە تەقەمەنی کوشندە تەقەیان کردووە و دۆشکەیان بەکارهێناوە و هەڵیانکوتایە سەر ماڵە تایبەتەکان. لە هەمان ڕۆژدا ناڕەزایەتی گەورە لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران بەربەستیان دانا. وێنە و تۆمارە دەنگییەکانی تەقە و هاوارێکی قورس لە سۆشیال میدیای ئۆنلاین ئێوارەی ١٩ی ئەم مانگە بڵاوبوونەوە. مافی مرۆڤی ئێران و هێنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە مەهاباد تەقەیەکی زۆر ڕوویداوە و تەقینەوەیەکی بەرز لە مەهاباد و شارەکانی دیکە لە ئێوارەی ١٨-١٩ی تشرینی دووەمدا ڕوویداوە. کارەبا لەو ناوچانەی مەهاباد کە بەربەستیان لێ دانرابوو بڕدرا. حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئێوارەی ١٩ی تشرینی دووەمدا یاسای سەربازی بەسەر مەهاباددا سەپێنراوە.هێنگاو لە ١٨ی تشرینی دووەمدا وتی کە سێ هاووڵاتی مەدەنی لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.[١٠٤][١٠٥][١٠٦]

لە ١٩ی تشرینی دووەم، ڕۆژنامەنووس ئیلین ئیۆنێس لە ڤۆکسدا هەڵسەنگاندنی کرد کە خۆپیشاندانەکان "هیچ نیشانەیەکی وەستانیان نیشان نەداوە" سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت.[١٠٧]

٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

خۆپیشاندان لە ناوەندی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە، بەدەیان هاوڵاتی کورد بە تەقەی پێاوانی دەوڵەت گیانیان لەدەستداوە. لە هێرشی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵات رۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەردەوام بۆ، کە هێرشی مووشەکی و درۆنی بوو بۆ سەر کەمپەکانی کۆیە و جێژنێکان و زڕگوێز و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.[١٠٨]

بە گوتەی ئاهارۆن ھەلیڤا، سەرۆکی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل، ناڕەزایەتییەکان گۆڕابوون بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک ببنە ڕاپەڕینێکی جەماوەری. ھەلیڤا وتی: کاتێک سەیری هەندێک لە ڕووداوەکان دەکەیت، تەنانەت ئەو سەعاتانەی کە ڕوودەدەن، زیانەکانی دامەزراوە نیشتمانییەکان، بە سیمبولەکانی دەوڵەت، لە ژمارەی کوژراوان، شتێکی جیاواز لێرە ڕوودەدات کە زۆر گەورەیە ڕژێم تووشی کێشە دەکات".[١٠٩]

٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە نێویاندا ٤٠ کەسی کەم تەمەن لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کوژراون؛ لە سەرانسەری وڵات و لە ٢٥ لە کۆی ٣١ پارێزگاکانیدا. هه ڕوه ها نیگه ڕانی خۆیان له سه ڕ ئه و سه ڕکوتکردنه گه وره یه ی هه فته ی ڕابردوو له ناوچه ی ڕۆژاوای دانیشتووانی کورده کان ده ڕبڕیوه که تا ئێستا زیاتر له ٤٠ که س له لایه ن هێزه ئه منییه کانی حکومه ته وه کوژراون.[١١٠]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان