کوردیی باشووری

زارێکی سەرەکیی کوردییە

کوردیی باشووری (ھەروەھا کوردی که‌لهوری، کوردیی خوارین یان کوردی خوارگ) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[٢] و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لوڕستان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت. ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردی پاڵەیی،، کوردیی لەکی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن.

کوردیی باشووری
کوردی
قسەی پێدەکرێ لەرۆژاوای  ئێران
ڕۆژھەڵاتی  عێراق
ناوچەڕۆژاوای ئێران، کرماشان، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان، ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، رۆژ ئاوای پارێزگای لوڕستان وکوردانی پارێزگای قەزوین؛ ڕۆژهەڵاتی سنووری عێراق، شارەکانی خانەقین، کفری، مەندەلی و کوردانیبەغدا.
ژمارەی ئاخێوەراننزیکەی ٦،٠٠٠،٠٠ [١] لە ئێران، عێراق و شوێنەکانی تر.  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
بنەمایی
  • کوردیی باشووری
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3sdh
Linguasphere58-AAA-c
ناوچەکانی کوردیی خوارین.
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی██ سۆرانی██ که‌لهوری و گۆرانی██ زازاکی██ تێکڵاو

تایبەتمەندیەکان

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زاری کوردیی باشووری، ئرگاتیڤ نەبوونی بنزاراوەکانی کوردیی باشووریە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردیی کرنی کە لە بنزاراوەکانی کوردیی باشووری بە ئەژمار دێت، ئرگاتیڤە. ھەروەھا تایبەتمەندیی ئرگاتیڤ لە زۆربەی بنزاراوەکانی کوردیی لەکیش دەبێنرێت، بەلام ھەندێک لە بنزاراوەکانی کوردیی لەکییش وەکوو بنزاراوەی ھەرسینی ئرگاتیڤ نین. جگە لە ئەمە، بنزاراوەکانی سنجاوی و زەنگنەیی کە زۆر بە کوردیی لەکی نزیکن، ئرگاتیڤ نین و بەشێک لە کوردیی باشووری بە ئەژمار دێن.

نموونەیەک لە ڕستەی وێژەیی

ئەو چێشتەگ چۊ زانست لە دیرووک توومار کریاێە ڕا و ئەنیشەێ ڕچەشکنەیل فەڵسەفە لە سەدان ساڵ وەرجە زاین بۊیە. فەڵسەفە وەرجەسۆقرات، چاودێر زانستەیل سرووشتی بۊیە و کارێگەو کردار، باوەڕ، دین و ئاین خەڵک نێاشتێیە. وە سەر ئێ بێ باێەخییەوە لەسەرەتاێ دامەزریان کوومەڵگایل شاری و ژیار بەشەری زۊنە، تەنانەت وەرجە وە دی ھاتن دینەیل گەورا، بەشەر پەێ وە قۊلی و گرانی خێ (ئەخڵاق ) و فەرھەنگ و ئەدەبیات واوەسە و پەێوەندارێ بردۊد و ئاگا بۊ لە ڕەوڵ گران ئێ فاکتۆرە لە ژیان خوەێ. وەێ جوورە تۊەنیم بۊشیم، پەند پێشەنان وەرجە دەسەبەنی ئەڕا زانستەیل و تەنانەت بۊن فیلسووفەیل، بۊە و ژیاێە. بەشەر خاوەن ژیار تۊەنسێیە خاس و گەن لە یەکەو بکەێد و لە ڕۊ ئەزموون و خاوەنداری لە ئۆستوورە و مەتەڵەیل زۊنە، واتە و دەستەواژەێ ئەخڵاقی بسازێد. وە پاێەێ پەخشانەیل دیرووکی ئەڕا یەکم جار ئەرەستوو دەس کردە کوو کردن واتەێ پێشەنان، گ ھۊچ لاپەڕەێگ لە لێ وە دەس کەس نەڕەسیە. ئوو ھەرسەی فرە لە فیلسووفەیل و ھەڵوەسوانەیل ئەو سەردەمە چۊ: ئەفڵاتۊن، ئاپۆلۆنیووس، ئۆرپیدس و … لە ناو کارھیلێان چۊ بەشێگ لە ئەدەبیات، لەێ واتەیلە بردیانە کار، ھۊچکامێان کارێگ تایوەت لەسەر ئێ گەپە نەکردن.

ئەلفوبێ

زاری کوردی باشووری بۆ نووسین ئەلفوبێی ئارامی بەکار دێنێ و پیتێکی لە ئەلفوبێی سۆرانی زیاترە کە «ۊ» , «ü» یە. بەڵام شێوەزاری شێخ بزەینی لە تورکیا بە ڕێنووسی لاتین دەنووسرێت.

وەکوو:

قۊل(Qül)=قۆل(deep)هۊل(Hül)=کاڵ(blonde)هۊچ(Hüç)=هیچ(nothing)

بەراوردی کوردیی باشووری لەگەڵ زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردی

کوردیی باشووریکوردیی ناوەندیکوردیی کەڵھوڕیکوردیی لەکیکوردیی باکووریکوردیی زازاکیکوردیی ھەورامی
منمن، ئەمنمئەز، منئەز، منئەمن، من
تتۆ، ئەتۆ، ئەتوتۆتو، تەت، تۆتۆ، ئەتۆ، تو
من/م کەممن/ئەمن ئەکەم/دەکەمم مەکەم(مھەم)ئەز دکمئەز کەنائەمن/من کەروو/مەکەروو
من/م چممن/ئەمن ئەچم/دەچمم مەچمئەز دچمئەز شەنائەمن، من لوو/مەلوو
فرەزۆر، فرەفرەپڕ، زافزافزۆر/فرا
وەتوتڤتگۆت، *بێتڤاتڤات/وات
ئیرەنگە، ئیسەئێستا، ھەنووکەئیسگە ،ئیسەنھا، نکانکائیسە
ھات-ھات-ھەت-ھاتھات-ئامە-ئامە-
ھەنا، دەنگدەنگ، بانگھەنا، دەنگدەنگڤەنگدەنگ
کەلێن، گەورا ،قۊگەورەکەڵنگگر، گرس، مەزنگرسگەورە
واباڤاباڤاڤا/وا
وارانباران، وەرشتڤاران، ڤەشتبارانڤارانواران
گەن ، خراوخراپگەن ، پێسخرابخراب، خراڤخراب

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان