کوردیی سەقزی

شێوەزاری سەقەزی یان شێوەزاری[٣] سەقەزی یەکێکە لە شێوەزارەکانی کوردی ناوەڕاست و سۆرانی کە لە شاری سەقز و بەشێک لە بانە، مەریوان و تەکاب بەکاردێت. ئەم زاراوەیە لە ڕووی پێکھاتەوە زیاتر لە شێوەزاری کوردی ئەردەڵانی دەچێت. لە ڕاستیدا زاراوەی سەغازی تێکەڵەیەک لە زاراوەی ئەردەڵانی و تا ڕادەیەک کوردیی مەکریانییە. لە شاری سەقز کە زیاتر لە شارەکانی دیکە گوند و ناحیەی لاوەکی ھەیە، زاراوەی سەقزی لە گوندەکانی باکوور زیاتر بەرەو مۆکریانی دەڕوات و لە بەشە و گوندەکانی ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات و باشووریش زیاتر بەرەو ئەردەڵانی دەڕوات. ئەم تایبەتمەندییە پێکھاتەیییەی شێوەزاری سەقز وای کردووە کە مەودای وشە و مێتافۆر و دەربڕینەکانی بەکارھێنراو لەم شێوەزارەدا لە شێوەزارەکانی دیکەی کوردی گەورەتر بن و بە جۆرێک قسەکەرانی لە پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵکی شارەکانی دیکەدا نەرمترن و بە شێوەیەکی زارەکی باشتر کارلێک دەکەن و لە لایەکی ترەوە توانای دروستکردنی بەرھەمی ئەدەبی لە ئەدەبی کوردیدا ھەیە. ئەم زاراوەیە لە بەشێکی دیواندەرەشدا بەکاردێت.[٤]

شێوەزاری سەققز
زاراوێ سەقزای
قسەی پێدەکرێ لەئێران
ناوچەپارێزگای کوردستان
بنەماڵەی زمان
ھیندوئەورووپایی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3ckb

سەرچاوەکان