کۆسمۆس: داستانی کاتشوێن

کۆسمۆس: داستانی کاتشوێن (بە ئینگلیزی: Cosmos: A Spacetime Odyssey) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی دۆکیومێنتاری زانستی ساڵی ٢٠١٤یە.[١] لەلایەن ستێفیزیکی ئەمریکی نیل دیگراس تایسۆنەوە پێشکەش دەکرێت، بە ھەمان شێوەی زنجیرەیەکی پێشووتر بەرھەم ھاتووە لە ژێر ناوی (کۆسمۆس: گەشتێکی تایبەت) ١٩٨٠ کە ئەو کات کارل ساگان پێشکەشکاری بووە.زنجیرەکە لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتووە گێڕانەوەی ھەمان چیرۆکەکانی نێو زنجیرە کونەکەیە، ھەروەھا بەکارھێنانی کەشتی خەیاڵی و ساڵنامەی گەردوونی، بە شێوازێکی نوێ، یەکەم ئەڵقەی لە ٩ی مارسی ٢٠١٤ پەخشکرا لە کەناڵەکانی فۆکس و ناشیۆناڵ جیۆگرافیک.[٢][٣]

کۆسمۆس: داستانی کاتشوێن
جۆردۆکیومێنتاری زانستی
نووسراوە لەلایەنAnn Druyan
Steven Setore
دەرھێنراوە لەلایەنBrannon Braga
Bill Pope
Ann Druyan
پێشکەش کرا لەلایەننیل دیگراس تایسۆن
ئاوازدانەر(ان)Alan Silvestri
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمان(ەکان)ئینگلیزی
ژمارەی ئەڵقەکان١٣
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)Livia Hanich
Steven Holtzman <br< Jason Clark
شوێن(ەکان)New Mexico, California
کۆمپانیا(کان)ی بەرھەمھێنانCosmos Studios
Santa Fe Studios
پەخش
کەناڵی فەرمیFox
National Geographic Channel
Original airing٩ی مارس ٢٠١٤

لیستی ئەڵقەکان

ژمارەی ئەڵقەناو نیشانی ئەڵقەناو نیشانی ئینگلیزیتێبینی
ئەڵقەی یەکەموەستان بۆ رێگای کاکێشانStanding Up in the Milky Way
ئەڵقەی دووەمھەندێک لەو شتانەی گەردەکان دەیکەنSome of the Things That Molecules Do
ئەڵقەی سێیەمکاتێک زانین زاڵبوو بەسەر ترسداWhen Knowledge Conquered Fear
ئەڵقەی چوارەمئاسمان پڕە لە تارماییA Sky Full of Ghosts
ئەڵقەی پێنجەمشاردنەوە لە ڕۆناکیداHiding in the Lightلەم ئەڵقەیەدا باسی سەردەمی زێرینی ئیسلامی دەکات، کە چۆنئیبن ھەیسەم ڕێگەی (میتۆد) ی زانستی دۆزییەوە، چۆنێتی بینین و چۆنێتی گواستنەوەی ڕۆناکی، ھەروەھا چۆنێتی دۆزینەوەی تیشکی ژێر سوور و پەنجەمۆری شاراوەی ڕۆناکی ئەستێرەکان.
ئەڵقەی شەشەمقوڵتر، قوڵتر، ھێشتا قوڵترDeeper, Deeper, Deeper Still
ئەڵقەی حەوتەمژووری خاوێنThe Clean Room
ئەڵقەی ھەشتەمخوشکانی ڕۆژSisters of the Sun
ئەڵقەی نۆیەمجیھانە ونبووەکانی ھەسارەی زەویThe Lost Worlds of Planet Earth
ئەڵقەی دەیەمکوڕە کارەبایییەکەThe Electric Boy
ئەڵقەی یازدەھەمنەمرەکانThe Immortals
ئەڵقەی دوازدەھەمجیھانێکی ئازادبووThe World Set Free
ئەڵقەی سیانزەھەمنەترسان لە تاریکیUnafraid of the Darkنھێنییەکانی وزەی تاریک و ماددەی تاریک دەخرێتەڕوو.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان