کۆنگرەی ڤیێنا

کۆنگرەی ڤیێنا یان ئەنجومەنی ڤیێنا (بە ئینگلیزی: Congress of Vienna) کۆنفرانسی باڵیۆزی زلھێزەکانی ئەورووپا بوو، بە سەرۆکایەتیی سیاسەتوانی نەمسایی کلیمێنس وێنزێل ڤان مێتەرنیچ، کە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٨١٤ تا ٨ی حوزەیرانی ١٨١٥ لە ڤیێنا بەڕێوەچوو.

کۆنگرەی ڤیێنا
ناو بە زمانی فەرمیWiener Kongress
جێڤیێنا
پۆتانی شوێن٤٨°١٢′٣١″N ١٦°٢١′٥٠″E
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٨١٥
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی ئایاری ١٨١٥
دەبێتە ھۆکاریBorder Kingdom of Saxony-Kingdom of Prussia 1815، borderstones Belgium-Prussia
بەستەری وەسفکراوhttps://stadtlexikon.karlsruhe.de/index.php/De:Lexikon:ereig-0236
Map

مەبەست لە کۆنگرەی ڤیێنا چارەسەرکردنی کێشەکان و کێشانەوەی نەخشەی سیاسی ئەورووپا بوو لە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا لە ماوەی شەڕەکانی ناپلیۆندا، ھەروەھا ڕەنگدانەوەی گۆڕانی پێگەی حکوومەتە نەتەوەیییەکانی ئەورووپا بوو، کە لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز پێش ھەشت ساڵ دەرکەوت. سەرەڕای گەڕانەوەی ناپلیۆن لە شوێنی دوورخستنەوەی و دەستپێکردنەوەی فەرمانڕەوایەتی لە فەڕەنسا لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨١٥، گفتوگۆکان بەردەوام بوون و نۆ ڕۆژ پێش شکستی کۆتایی ناپلیۆن لە شەڕی واترلۆ لە ٨ی حوزەیرانی ١٨١٥، بەڵگەنامەی کۆتایی ئەم کۆنگرەیە واژوو کرا.

کۆنگرەی ڤیێنا لەلایەن ژان باپتیست ئیسابی، ١٨١٩

تایبەتمەندییەکی نائاسایی کۆنگرەی ڤیێنا ئەوە بوو کە بە واتای دروستی وشەکە «کۆنگرە» نەبووە، چونکە ھەموو ئەندامەکانی بەیەکەوە کۆنەدەبوونەوە و زۆربەی گفتوگۆکان بە شێوەیەکی نافەرمی لەنێوان زلھێزەکاندا بەبێ نوێنەری وڵاتانی بچووکتر ئەنجام دەدرا. لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو پاشا و شازادە ئەورووپییەکان لەم پرۆسەیەدا ئامادەبوون و تاکە دەوڵەتی ئەورووپی کە ڕێگەی پێنەدرابوو بەشداری بکات دەوڵەتی عوسمانی بوو. ئەم سیستمە نوێیە جیھانییەی کە لەلایەن کۆنگرەی ڤیێناوە دروستکرا، بە «کۆنسێرتی ئەورووپا» ناسراوە.

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «کنگره وین»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.