کێبڵی جۆری ٥

کێبڵی جۆری ٥، بە گشتی بە کات ٥ ئاماژەی بۆ دەکرێت، کێبڵێکی جووت بادراوە بۆ تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان. کێبڵە ستانداردەکە لەتوانایدایە تا ١٠٠ مێگاھێرتز دابین بکات، و بۆ زۆر جۆری ئیترنێتی سەروو جووت بادراو گونجاوە. وە کات ٥ بۆ ھەڵگرتنی نیشانەکانی تر ھەوەکوو پەیام ناردن بە تەلەفۆن و ڤیدیۆ بەکاربراوە.







کێبڵێکی کەم ڕووتکراو کە چوار جووتی بادراو (ھەشت وایەر) نیشاندەدات.

کۆتایی پێھێنان

TIA/EIA-568-B.1-2001 وایەرکاریی T568A
دەمبوسجووتوایەرڕەنگ
١٣١ سپی/سەوز
٢٣٢ سەوز
٣٢١ سپی/پرتەقاڵی
٤١٢ شین
٥١١ سپی/شین
٦٢٢ پرتەقاڵی
٧٤١ سپی/قاوەیی
٨٤٢ قاوەیی
TIA/EIA-568-B.1-2001 وایەرکاریی T568B[١]
دەمبوسجووتوایەرڕەنگ
١٢١ سپی/پرتەقاڵی
٢٢٢ پرتەقاڵی
٣٣١ سپی/سەوز
٤١٢ شین
٥١١ سپی/شین
٦٣٢ سەوز
٧٤١ سپی/قاوەیی
٨٤٢ قاوەیی

چەشنی کێبڵەکان، چەشنی کۆنێکتەرەکان و کێبڵکاریی تۆپۆلۆژییەکان بە TIA/EIA-568-B پێناسکراون. نزیکەی ھەمیشە، کۆنێکتەرە یەکەیییەکانی 8P8C (کە بەزۆری بە کۆنێکتەرەکانی RJ45 ئاماژەیان پێ کراوە) بۆ گەیاندنیان بە کێبڵی جۆری ٥ بەکارھاتوون. کێبڵەکە یان بە سیستمی T568A یان بە سیستمی T568B کۆتایی دێت. دوو سیستمەکە بەیەکسانی باش کار دەکەن، و دەشێت لە دامەزراندنێک تێکەڵکرابن بە مەرجێک ھەمان سیستم بەکارھاتبێت لە ھەردووک کۆتایی ھەر کێبڵێک.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان