کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس

کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام (بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام‎) بە کورتی کەتیبەکانی قەسام (بە عەرەبی: كتائب القسام) باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسە لە فەلەستین.[١] قەسام بە یەکێک لە دیارترین گرووپەکانی تەوەری بەرگری لە فەلەستین دادەنرێت و ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ عیزەدین قەسام، کە زانا و موجاھیدێکی سووری بووە و لە ساڵی ١٩٣٥، بە دەستی ھێزەکانی بەریتانیا لە دارستانەکانی یەعبوود لە نزیک جەنین کوژرا. دەوترێت کە قەسام ٢٠ بۆ ٥٠ ھەزار ئەندامی ھەیە. سەرکردەی کەتیبەکانی قەسام سەرکردەی محەممەد زەیف و وتەبێژەکەی ئەبوو عوبەیدەیە.[٢] ئەم گرووپە لە ساڵی ١٩٨٤، بەناوی موجاھیدانی فەلەستین بەسەرکردایەتیی ئەحمەد یاسین دامەزرا و ئامانجی ئازادکردنی قودس و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینە.[٣]

کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
بە عەرەبی: كتائب الشهيد عز الدين القسام
بەشێکە لەحەماس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
ناو بە زمانی فەرمیكتائب الشهيد عز الدين القسام
ناونراوە لەدوایIzz ad-Din al-Qassam
دامەزرێنەرSalah Shehade، Abbas al-Sayyed، Mahmoud al-Mabhouh، Emad Akel، Yahya Ayyash
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
ئەندامیPalestinian Joint Operations Room
شوێنی بارەگاکانکەرتی غەززە
وێبگەhttps://alqassam.ps/
بە فەرماندەییMohammed Deif، Marwan Issa
ئاڵای حەماس

سەرچاوەکان