گۆشە

لە ئەندازە و سێگۆشەزانیدا، گۆشە شکڵێکە پێکھاتوو لەلایەن دوو تیشکەوە کە لە خاڵێکی کۆتاییدا پێکگەیشتوون. بەو خاڵی پێکگەیشتنە دوترێت سەری گۆشەکە.

گۆشە
لقیgeometric object، two-dimensional object
لێکۆڵینەوە لەلایەنQ114717628
Is invariant underconformal map
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/angle
∠، نیشانەی گۆشە

پەیوەندی نێوان گۆشەکان

دوو گۆشەی سەر بەرامبەر

دوو گۆشەی سەر بەرامبەر، دوو گۆشەن لە ئەنجامی یەکتربڕینی دوو ڕاستەهێڵ درووست دەبن.

دوو گۆشەی تەواوکەر

دوو گۆشەی تەواوکەر.

دوو گۆشەن کۆی پێوانەکانیان یەکسانە بە °۹۰.

دوو گۆشەی پڕکەر

دوو گۆشەی پڕکەر

دوو گۆشەی پڕکەر، دوو گۆشەن کۆی پێوانەکانیان یەکسانە بە °۱٨۰.

دوو گۆشەی هاوسێ

دوو گۆشەی هاوسێ دوو گۆشەن، سەرێکی هاوبەش و لایەکی هاوبەشیان هەیە.

سەرچاوەکان

  • بیرکاری بۆ هەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی هەشتەم