ھاوار مەلا محەممەد


ھاوار مەلا محەممەد ( لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٨١) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ پێشووی عێراقە.لە هێڵی ناوەڕاست و بەریگریکار یاریی کردووە.بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق ناسرابوو, و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی جامی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٧ .[١]برا گەورەی هەڵگورد مەلا محەمەدە ،کە بەهەمان شێوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە. یەکەم یاریزانی عێراق و کوردە کە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەشداری کردووە.[٢]ساڵی ٢٠١٥ بەفەرمی وازی لە یاریی کردن هێنا.

ھاوار مەلا محەممەد
لەدایکبوون (١٩٨١-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
بابل، ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی
وڵاتی وەرزشعێراق
خوشک و براھەڵگورد مەلا محەممەد
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwinger
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٠
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان11
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩

دەسپێکی وەرزشی

لە ساڵی ١٩٩٨ز پەیوەندی کرد بەیانەی مووسڵەوە دواتر لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو چووە شاری بەغدابۆیاریکردن لەیانەی قوەی جەویەکە لەم یانەیە ماوەی پێنج وەرز ماوە لەساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥

یاریی نێودەوڵەتی

بەھۆی ئاست بەرزییەوە بانگێشت کرا بۆ ھەڵبژاردەی عێراق لەلایەن بەڕێوبەری ھوونەری ھەڵبژاردەی عێراق عەدنان حەمەدەوە کە یەکەم یاریشی بۆ ھەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ھەڵبژاردەی سعوودیە بوو لەمیانەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ . هەروەها لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بوو بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٤ کە پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا .١١٣ یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامداوە و خاوەنی ٢٠ گۆڵە.

لەگەڵ یانەکان

  • یانەی مووسڵ ١٩٩٨–٢٠٠٠
  • یانەی قوەی جەویە ٢٠٠٠–٢٠٠٥
  • نەسڕ ٢٠٠٥–٢٠٠٦
  • ئەڵۆپۆن٢٠٠٦–٢٠٠٧
  • الخوڕ٢٠٠٧
  • عەین٢٠٠٨–٢٠٠٩
  • پێرسپۆلیس٢٠٠٩–٢٠١٠
  • ھەولێر٢٠١٠
  • ئیستقلال٢٠١١
  • زەوب ئاھەن٢٠١١
  • زاخۆ ٢٠١٢–٢٠١٣
  • هەولێر ٢٠١٣–٢٠١٤
  • قوەی جەویە ٢٠١٤–٢٠١٥

جامی ئاسیای ٢٠٠٧

لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقدا توانیان ببن بەپاڵەوانی جامەکە ھاواریش لەم پاڵەوانییەتییە ئاستێکی بێ وێنەی نیشان دا

سەرچاوەکان