ھێزەکانی ناوەند
زلھێزەکانی ناوەند و بە ئیمپراتۆرییەتەکانی ناوەندی ناسراوە، یەکێک بوو لەو دوو ھاوپەیمانییە سەرەکییەی کە لە جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٨)دا شەڕیان کرد. پێکھاتبوو لە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا، نەمسا-مەجارستان، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و شانشینی بولگاریا و بە ھاوپەیمانی چواری ناسرابوو. [١] داگیرگەکانی ئەو وڵاتانە لە لایەن ھێزەکانی ناوەند وەک نیوگینیای ئەڵمانی و ئەفریقای ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا شەڕیان کرد تا نزیکەی ھەموو داگیرگەکانیان لەلایەن ھاوپەیمانانەوە داگیرکران.
ھێزەکانی ناوەند | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٤ |
بەشداربووە لە | جەنگی جیھانیی یەکەم |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی یەکەم |
کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ |
بەرامبەر | ھێزەکانی ھاوپەیمانان |
ھێزەکانی ناوەند لەسەر دەستی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کە لە نێوان پەیمانی سێیی پێکھاتبوون، ڕووبەڕووی شکست بوونەتەوە. سەرچاوەی ھێزە ناوەندییەکان ھاوپەیمانی ئەڵمانیا و نەمسا-مەجارستانی ئیمپراتۆری بوو لە ساڵی ١٨٧٩. ھەرچەندە پێشتر بە ناو پەیوەندی بە سێ ھاوپەیمانییەکە کردبوو، بەڵام ئیتالیا لە شەڕی جیھانی یەکەمدا لە لایەن ئەو زلھێزانەوە بەشداری نەکرد. ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و بولگاریا تا دوای دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی یەکەم پەیوەندییان بە ھاوپەیمانییەکە نەکرد، ھەرچەندە سوڵتانییەت لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئەڵمانیا و نەمسا-مەجارستان پاراستووە.