ھەمووشتخۆر

ھەمووشتخۆر گیانلەبەرێکە کە توانای خواردنی ھەردوو ماددەی ڕوەکی و گیانلەبەری ھەیە،[٣] وزە و ماددە خۆراکییەکان لە ماددە ڕوەکی و گیانلەبەرییەکان وەردەگرێت. ھەمووشتخۆرەکان کاربۆھیدرات، پرۆتین، چەوری و ڕیشاڵ ھەرس دەکەن، و مێتابۆلیزی ماددە خۆراکییەکان و وزەی ھەڵمژراوی سەرچاوەکان دەکەن.[٤] زۆرجار، توانایان ھەیە سەرچاوەی خۆراکی وەکوو قەوزە، کوارگ و بەکتریا بخەنە نێو خۆراکی ڕۆژانەیانەوە.[٥][٦][٧]

نموونە لەسەر ھەمووشتخۆران. لە سەرەوە بۆ خوارەوە، چەپ بۆ ڕاست: مرۆڤ،[١] سەگ،[٢] خووگ، پشیلەماسیی گەڕۆک، قەلەڕەشی ئەمریکی، مێروولەی گۆشتخۆر

سەرچاوەکان