یارمەتی:داڕێژە
داڕێژە پەڕەیەکی ویکیپیدیایە دروستکراوە بۆ ئەوەی لەناو پەڕەکانی تری ویکیپیدیا دابنرێت، داڕێژەکان بەکاردێن بۆ گەیاندنی مەبەستێک و ئاگادارکردنەوەیەک، دەتوانی داڕێژەکان لە چەنەھا پەڕەی ویکیپیدیا ببینی نموونە پەڕە بێ سەرچاوەکان داڕێژەکان لە وتارەکان و پەڕەی بەکارھێنەر و سندووقی زانیاری.
باوترین شێوەی بەکارھێنانی داڕێژە پێی ئەوترێ تێکخستن، کاتێک پارچە نوسینێک کە سەرچاوەی داڕێژەکەیە بەکاردەھێنرێت، وەکوو {{ناوی داڕێژە}} نموونە سەیری بەشی تاقیکردنەوەی داڕێژە بکە ئەم داڕێژەیە بۆ ئەم وتارانەیە کە سەرچاوەیان بۆ دانەنراوە تۆش دەتوانی لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ چەن داڕێژەیەک تاقی بکەیتەوە.
تاقیکردنەوەی داڕێژە
- ویکیکۆد
{{بێسەرچاوە}}
- ئەنجام
بەکارھێنانی داڕێژە
دەبینی زۆر لە پەڕەکانی ویکیپیدیا قاڵب و چوارچێوەیەکی قایمیان ھەیە کە دەستکاری کردنیان مەحاڵە، بەڵام ئەمەش وا دەکات کارەکانی ویکی ئاسانتر و تۆکمەتر بن. بۆیە سوود لە شتێک وەر دەگرین بەناوی template یان بە کوردی کراوە بە «داڕێژە» بۆ نموونە {{سەرچاوەکان}}.