ویکیپیدیا:وتار چییە؟

پێکھاتەی دراوەی ویکیپیدیا
بۆشاییناوەکان
بۆشاییناوەکانی بابەتبۆشاییناوەکانی وتووێژ
٠(سەرەکی/وتار)وتووێژ١
٢بەکارھێنەرلێدوانی بەکارھێنەر٣
٤ویکیپیدیالێدوانی ویکیپیدیا٥
٦پەڕگەوتووێژی پەڕگە٧
٨میدیاویکیوتووێژی میدیاویکی٩
١٠داڕێژەوتووێژی داڕێژە١١
١٢یارمەتیوتووێژی یارمەتی١٣
١٤پۆلوتووێژی پۆل١٥
١٠٠دەروازەلێدوانی دەروازە١٠١
١١٨ڕەشنووسلێدوانی ڕەشنووس١١٩
٧١٠TimedTextTimedText talk٧١١
٨٢٨مۆدیووللێدوانی مۆدیوول٨٢٩
بۆشاییناوەکانی پێشوو
١٠٨کتێبوتووێژی کتێب١٠٩
٢٣٠٠ئامرازوتووێژی ئامراز٢٣٠١
٢٣٠٢پێناسەی ئامرازوتووێژی پێناسەی ئامراز٢٣٠٣
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان
تایبەت
میدیا
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای)

وتاری ویکیپیدیا یان وتار لە ویکیپیدیا، پێکھاتووە لە پەڕەیەک کە زانیاریی زانستنامەیی و ئینسایکڵۆپیدیایی تێدایە. وتارێک کە بەباشی نووسرابێت، لە سەرەتا پێناسەیەکی پوخت و باشی بابەتەکە بە زانستی کراوە، پەراوێز و سەرچاوەی باوەڕپێکراو و باشی تێدایە، و بەستەر دراوە بە زمانەکانی تری ویکیپیدیا و وتارەکانی تری ویکیپیدیا. وتارە باشەکان ئەگەر پێویستی کرد لە زۆربەی بەشەکانی وتارەکە وێنە و پەڕگە بەکارھاتوون بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکان. پەڕەی ڕوونکردنەوەکان، داڕێژەکان، ناڤبۆکسەکان، پەڕەی بەکارھێنەران، پەڕەی وتووێژەکان، پەڕگەکان، پۆلەکان، پەڕەی یارمەتییەکان و سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا وتار نین.

نووسینی وتارەکان

پێویستە نووسینی وتارەکان لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا بگونجێت، و پێویستە بە شێوەیەک بنووسرێت ھەموو کەسێک بەبێ سنووردار کردنی تەمەن لێی تێبگات، و نابێت لایەنگرانە بێت و دەبێت ھەموو ڕوانگەکانی تێدابێت و بایەخدار بێت. نابێت بەشێوەی ڕێکلام نووسرابێت، ئەگەر زۆر وەسفی بکرێت بە پلە باڵاکان وەک:

  • باشترین
  • خۆشترین

ھتد ھەڵەن، مەگەر سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو شتێکی نووسیبێت و بەو وشانە وەسفیانکردبێت. وتارەکان نابێت تەنیا پێناسەیەکی کورت بن و دەبێت بە پوختی باس کرابن، لەپاڵ ھەموو ئەمانە بۆکسی زانیاری و ئینفۆبۆکسەکان گرنگن ھەبن بۆ پێدانی زانیاریی خێرا. ئەگەر وتارێک ھەموو یاساکانی لەبەرچاو گرتبێت، لەوانەیە بە وتاری باش یان وتاری ھەڵبژێردراو دیاری بکرێت.

  • لەبەرگرتنەوە (کۆپی) لە ماڵپەڕ و وێبلاگەکانی ئینتێرنێت نایاسایییە.
  • کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێت کە ھەرشتێک لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.
  • تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێت بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن.

نووسینی وتار دەبێت بە کوردی بێت، ھەر وەک بۆشایی ناوی وتارەکە، کاتێک کە بۆکسی زانیاریت لە وتارێکدا دانا، تکایە زانیارییەکانی ناوی وەربگێڕە سەر کوردی و بە ئینگلیزی بەجێی مەھێڵە.