یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧١–١٩٧٢ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە، کە حەڤدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ٣١ی ئایاری ١٩٧٢ لەیاریگای دی کویپی شاری ڕووەتەردامی ھۆڵەندا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام ھۆڵەندی و ئینتەر میلان ئیتاڵیادا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ٢–٠ بەسەر ئینتەر میلانی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لە جامی ئەورووپا بەدەستھێنا، دوای سەرکەوتنەکەی لە یاری کۆتایی ساڵی ١٩٧١. دوو گۆڵی گێمی دووەم لەلایەن یۆھان کرۆیف ھێرشبەرەوە ھۆکاری سەرکەوتنی یانەکە بوو. ئەم یارییە وەک گەورەترین ساتەکانی تۆتال فۆتبۆڵ ئاماژەی پێکراوە.[note ١]ئەیاکس زاڵ بوو بەسەر بەشێکی زۆری یارییەکەدا، ئینتەرمیلان بە ستراتیژییەتی کاتیناچۆ بەرگریی دەکرد.[١][٢][٣]
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧١-١٩٧٢ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
جێ | De Kuip |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣ |
کاتی ڕوودان | ٣١ی ئایاری ١٩٧٢ |
یانە بەشداربووەکان | ئەیاکس ئەمستەردام، ئینتەرناسیۆنالێ |
براوە | ئەیاکس ئەمستەردام |
ناوبژیوان | Robert Héliès |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | یۆھان کرۆیف، یۆھان کرۆیف |
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "note", but no corresponding <references group="note"/>
tag was found