یوونیکس

یونیکس (ئینگلیزی: Unix) بە خێزانێک لە سیستمی کارگێڕیی فرەبەکارهێنەر، فرەکردار ئەوترێ کەوا لە بنەمادا لە سیستمێک بەناوی "یونیکس" لە کۆمپانیای ئەیتی ئاند تی AT&T دروستکرا لە ١٩٧٠ لەلایەن کێن تۆمسن و دێنیس ڕیچی و خەڵکانی ترەوە.[٣] بەهۆی شێوازی لەیەکچوون و بوونی زۆرێک لە پرۆگرامۆکەی خۆڕایی گرنگ لەسەر سیستمە جیاوازەکان، بەم خێزانە سیستمە ئەوترێ "یونیکس-ئاسا" (Unix-like) کە ئەم سیستمانە ئەگرێتەوە: لینوکس، ماک، فری بی ئێس دی و هتد.

یونیکس - Unix
گەشەسەندنی یونیکس و سیستمە یونیکس-ئاساکان
گەشەپێدەرکێن تۆمسن, دێنیس ڕیچی, بریان کارنیهەن, دۆگلاس مەکەڵڕۆی, لەگەڵ جۆ ئۆسانا لە تاقیەگەکانی بێڵ
نووسراوە بەC و زمانی ئەسێمبڵی
بنەماڵەیونیکس
باری کارکردنبەکار
مۆدێلی سەرچاوەهەندێ سەرچاوەداخراو زۆریان کراوە
یەکەم وەشانلە تشرینی دووەمی ١٩٧١ (1971-11)[١]
لەبەردەم تاقیگەکانی بێڵدا ئیعلان کرا تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ (1973-10)[٢]
بەردەستە بەئینگلیزی
جۆری ناوکئەگۆڕێت; monolithic, microkernel, hybrid
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەرCommand-line interface and Graphical (X Window System)
مۆڵەتنامەئەگۆڕێت; هەندێکیان پرۆگرامی سەرچاوەداخراو/بەپارە، ئەوانی تر نەرمەکاڵای خۆڕایی
ماڵپەڕی فەرمیopengroup.org/unix

سەرچاوەکان