یوو ئێس بی
تێپەڕگەی زنجیرەییی گشتی (بە ئینگلیزی: Universal Serial Bus) ناسراو بە یوو ئێس بی[١](بە ئینگلیزی: USB) کێبڵێکی کارەباییە بەکاردێت بۆ پەیوەستکردن و گواستنەوەی داتاکان وەک،کۆمپیوتەری کەسی[٢]،مۆبایل،کیبۆڕد[٣]،تەلەڤیزیۆن[٤]، وە لەسەر کۆمەڵێک ئامێری بەرفراوان بوەتە شتێکی باو وەک؛ کیبۆرد، مایس، کامێرا، پرینتەر، سکانەر، فلاش درایڤ، مۆبایلە زیرەکەکان، کۆنسۆلی یارییەکان و پاوەر بانکەکان وە چارجەری مۆبایل[٥].
ئەو ئامێرانەی پشتگیری (USB) دەکەن
- پرینتەر (چاپکەر)
دەرچەی USB لە چاپکەرەکان بۆیە بەکاردێت بۆ ئەوەی چاپکەرەکەت ببەستیتەوە بە کۆمپیوتەر یان لاپتۆکەت.
- تەلەڤزیۆن
دەرچەی یو ئێس بی لە تەلەڤیزیۆنەکان بەکاردێن بۆ زۆر شت وەک؛ فلاشی USB،گواستنەوەی فایل بۆ تەلەڤیزیۆن،چارجکردنی مۆبایلەکەت ئەر بتەوێت.
- ماوس
ماوسەکان بۆیە کێبڵی USB بەکاردێنن بۆ ئەوەی پەیوەستی بکەی بە کۆمپیوتەر یان لاپتۆکەت.
- فلاش درایڤ
USB Drive کە بە فلاش یان میمۆری ناودەبرێت، ئامێرێکی بچووکە و دەتوانرێت بگوازرێتەوە و دەچێتە ناو دەرچەی (پۆڕت)ی USB ی کۆمپیوتەر یان لاپتۆپ یان تەلەڤیزیۆن. USB Drives بە شێوەیەکی باو بۆ هەڵگرتن و پاشەکەوتکردنی داتا و گواستنەوەی فایلەکان لە نێوان ئامێرەکاندا بەکاردەهێنرێت