KOI-4878.01

کۆی-٤٨٧٨٫١٠ یەکێکە لە ھەسارە دەرەکییەکان کە بە دەوری ئەستێرەی ڕێزبەندی سەرەکی جۆری ئێف کۆی-٤٨٧٨ دەخولێتەوە. ١٠٧٥ ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.[١][٢][٣] ھەسارەیەکە کە تایبەتمەندی زەوی ھەیە، و گەر سەلمێنرا، ئەوە دەبێتە یەکێک لەو ھەسارانەی کە زۆرترین تایبەتمەندی ھەسارەی زەویان ھەیە کە دۆزراونەتەوە تا ئێستا.[٤] کاتی خولانەوەی ھەسارەکە ٤٤٩ ڕۆژی سەر زەوی دەخایەنێت.

تایبەتمەندی

بارستە

بارستەی ھەسارەکە لە نێوان ٠٫٤–٣٫٠ ی زەوی دایە، بە زۆری دەکرێ ٠٫٩٩ی بارستەی زەوی ھەبێت.[٥][٦]

گۆیی (ھێلکەیی)

ھەسارەکە تۆزێک گۆیییەکەی لە زەوی زیاترە: ١٫٠٥[٧]

پلەی گەرمی

پلەیەکی گەرمی باڵانسکراویی ٢٥٦ھەزار (-١٦٫٥ پلەی سیلیزی، و ٢٫٣ی فەھرەنھایت)، و زۆر لە پلەی گەرمی زەوی نزیکە کە ٢٥٥ھەزارە (-١٨ پلەی سیلیزی، و -١ فەھرەنھایت) گەر بێت و بەرگەھەواکەی نزیک بێت لە ھی زەوی ئەوا، تێکڕای پلەی گەرمی ڕووی زەوی ٢٩١ ھەزاری دەبێت (١٧٬٨٥ سیلیزی، و ٦٤٫١٣ فەھرەنھایت) کە تۆزێک بەرزترە لە پلەی گەرمی زەوی.[٨]

سەرچاوەکان