دەروازە:فیزیک

فیزیک چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی فیزیک!

فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە. وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت.

زیاتر لەبارەی فیزیکەوە...

ھەنووکە ٥٧٨ وتار لە دەروازەی فیزیکدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی ئێکس کە بۆ دۆزینەوەی پەیکەری بەلوری ماددەی شێوە تۆز بەکار دێت
ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی ئێکس کە بۆ دۆزینەوەی پەیکەری بەلوری ماددەی شێوە تۆز بەکار دێت

بەلورناسی تیشکی ئێکس (بە ئینگلیزی: X-ray Differaction) بریتییە لە تەکنیکی بەکارھێنانی تیشکی ئێکس بۆ ناسینی پەیکەری بەلوری ماددەی ڕەق. لەم تەکنیکەدا تیشکی ئێکس لە ماددەیەک بەرھەم دێنن (بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلی کورتی kα کە درێژیەکەی دەگاتە ١٬٥٤ ئەنگستڕۆم).

زۆرێک لە مەوادی دەوروبەرمان پێک ھاتوونە لە خوێیەکان، کانزاکان و نیمچەگەیەنەر، ھەروەھا چەندی شێوەی ئەندامی و نائەندامی). ھەر یەک لەم ماددانە پەیکەری بەلورییان ھەیە، کە بەم ھۆیەشەوە بەلورناسی تیشکی ئێکس پێوانە کردنێکی بنچینەییە بۆ زۆرێک لە بابەتە زانستیەکان. لە یەکەم دەیەی پەیدا بوونی، ئەم تەکنیکە بەکاردەھات بۆ پێوانە کردنی سایزی گەردیلەکان، درێژی و تایپی بەندی کیمیایی ماددەکان. ھەروەھا ئەم ڕێگەیە سودی لێ بینراوە بۆ زانینی پێکھاتەی و کاری زۆر گەردی بایۆلۆجی وەک ڤیتامین، پڕۆتین، دەرمان و دی ئێن ئەی. تا ئێستاش ئەم تەکنیکە بە شێوەیەکی بەر چاو بەکار دێت بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی ماددە نوێیەکان.

لە پێوانە کردنی نمونەیەک کە لە تاک بەلورێک پێک ھاتبێت، نمونەکە لە سەر گۆنیایەک دادەنرێت. ئەم گۆنیایە بەکار دێت بۆ دیاری کردنی شوێنی و ئەو گؤشەیەی کە تیشکی ئێکس بەر نمونەکە دەکەوێت. ئەم نمونەیە لە لایەن تیشکێکی تاکڕەنگ دەپێکێنرێت کە بە ھۆیەوە پاتێڕنێک دروست دەبێت. وێنەی 2D بە ھۆی مۆدێلێکی ماتماتیکی (Fourier transforms) دەگۆڕێت بۆ 3D.

زیاتر…

وێنەی ھەڵبژێردراو

لەرەلەر بریتییە لە ژمارەی خولەکان یان لەرینەوەکان لە یەک کاتدا.

ئایا زانیوتە؟

  • جۆن باردین یەکەم کەسە لە مێژوودا کە دوو خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی وەرگرتبێت.
  • ساڵی ٢٠٠٥ ساڵی جیھانیی فیزیک بوو!
  • دوورترین گەلەستێرەی ناسراو ١٧ میلیارد ساڵی تیشکی لە ئێمە دوورە!
  • ناسا لە ساڵی ٢٠٠٥ پرۆژەیەکی ڕاگەیاند بە ناوی (the constellation program) کە ناوی گەڕانەوە بۆ سەر مانگی ھەڵگرتبوو، بڕیار بوو دووبارە مرۆڤایەتی بچنەوە سەر مانگ بەلام ئەمجارە بە سەردان نا بە تەما بوون نیشینگەیەک لەوێ دابمەزرێنن.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

گالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستی لە ئەورووپادا.ناوبراو زۆرتر بە ھۆی پشتیوانیکردنی لە تیئۆریای کۆپێرنیک ناسراوە، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو.

زیاتر...

یاسای ھەڵبژێردراو

یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا. ئەمە یاسایەکی فیزیکی گشتییە کە لە ڕوانینە ئەزموونییەکان بە دەست ھاتووە، بە ھۆی ئەو شتەوە کە نیوتن پێی وتووە ھەڵھێنجان. ئەم یاسایە بەشێکە لە میکانیکی کلاسیک و لە پەڕتووکەکەی نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا، کە یەکەمجار ساڵی ١٦٨٧ بڵاوبۆتەوە، فورمووڵرێژی کراوە:

،

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان