میرنشینی بنگۆل
ئامرازەکان
گشتی
چاپکردن/ھەناردەکردن
میرنشینی بنگۆل یان میرنشینی سوڤەیدی (١٢٣١–١٨٦٤)[١] میرنشینێکی کوردی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٢٣١ بۆ ١٨٦٤ لە ناوچەی چەولیگ حوکمڕانی کردووە.[٢][٣]
مێژوونووسی کورد شەرەفخانی بەدلیسی ئەفسانەیەکی نووسیوە کە میرەکانی بنگۆل لە بنەماڵەی بەرمەکیدەکانەوە ھاتوون و لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفەی عەباسی ھاروون ڕەشید حوکمڕانی چەولیگ/بنگۆلیان کردووە.[٤]
لە سەدەی دوازدەھەمدا، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەیوبییەکان، میرنشینی بنگۆل دامەزرا، کە ئەوکات بە ناوی چاپاکچور ناسرابوو.[٥] میرنشینی بنگۆل، بووە ژێردەستەی مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و قەرەقۆینلۆ بوو، بەڵام لەو قۆناغە پشێوەدا بوونی خۆی پاراست.[٦] میرنشینەکە توانی بگاتە موسڵ و ماردین و ئامەد.[٧] میرنشینەکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی ١٨٦٤ کۆتایی پێ ھات. فەرمانڕەواکانی میرنشینەکەش دوورخرانەوە بۆ شاری ھارپوت.[٨]