ئانا برنابیچ

ئانا برنابیچ (بە زمانی سڕبی: Ana Brnabić؛ لە دایکبووی ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٧٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سڕبییە،[١] ئەو لەوەتەی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بووەتە سەرۆک وەزیرانی سڕبیا. ئەو یەکەم ژنە ئەم پۆستەر وەربگرێت، هاوکات یەکەمین هاوڕەگەزخوازی ئاشکرایە کە ئەم پۆستە لە سربیا وەربگرێت.[٢]

ئانا برنابیچ
بە سربی: Ана Брнабић
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٩-٢٨) ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
بێلگراد، سڕبیا
پیشەسیاسەتوان، ئابووریناس
پۆستەکانPrime Minister of Serbia، Minister of Public Administration and Local Self-Government، Minister of Foreign Affairs، Minister of Finance، President of the National Assembly of Serbia
پەروەردەNorthwood University، University of Hull
پلەی ئەکادیمیlaurea
Affiliation stringPrime Minister of Serbia
ئەندامی حیزبیSerbian Progressive Party
نەژادSerbs
ئارەزووی سێکسیھاوڕەگەزخوازی
بەشداربووە لەinauguration of Alberto Fernández، World Economic Forum Annual Meeting 2020
خەڵاتەکانOrder of the Republika Srpska

بەرلەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران، ئانا سێ جار بووەتە وەزیر؛ سەرەتا لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ تاوەکوو ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بووە وەزیری بەڕێوەبردنی گشتی،[٣] ئەو لە ماوەی ١٦ی ئایار تاوەکوو ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ بە وەکالەت بووە وەزیری دارایی، دواتر لە ماوەی ٢٢ی تشرینن یەکەم تاوەکوو ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بە وەکالەت بووە وەزیری دەرەوە.

لە ساڵی ٢٠١٨، بەپێی بڵاوکراوەیەکی دەزگای فۆربیس، ئانا لەپلەی ٨٨ەمی بەهێزترین ژنانی جیهان هات.[٤][٥]

سەرچاوەکان