ئاندرێ-فرانک زامبۆ ئەنگیسا

یاریزانێکی تۆپی پێی کامیروونی

ئاندرێ-فرانک زامبۆ ئەنگویسا (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی کامیرۆنە کە وەک یاریزانێکی ناوەندی بەرگری یاری دەکات لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بۆ یانەی ناپۆلی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کامیرۆن.[١]

زامبۆ ئەنگویسا لە کاتی یاریکردن بۆ کامیرۆن لە جامی کیشوەرەکانی فیفا ٢٠١٧
زانیاری کەسی
ناوی تەواوئەندرێ-فرانک زامبۆ ئەنگویسا
ڕێکەوتی لەدایکبوون١٦ تشرینی دووەمی ١٩٩٥
جێگای لەدایکبوونیاوندێ، کامیرۆن
باڵا١٫٨٤ مەتر
جێگای یاریکردنناوەڕاست
زانیاری یانە
تیمی ئێستاناپۆلی
ژمارەی درێس٩٩
کاروانی لاوێتی
٢٠١٣–٢٠١٤کۆتۆن سپۆرت
٢٠١٤–٢٠١٥ڕیمس
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکانتیمیارییەکانگۆڵەکان
٢٠١٥–٢٠١٨مارسیلیا٧٩(٠)
٢٠١٨–٢٠٢٢فولھام٦١(٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ڤیاڕیاڵ (خواستن)٣٦(٢)
٢٠٢١–٢٠٢٢ناپۆلی (خواستن)٢٥(٠)
٢٠٢٢-ناپۆلی٥(٠)
ھەڵبژاردە
٢٠١٧-کامیرۆن٤٢(٥)

کاروانی یانە

زامبۆ ئەنگویسا لە ساڵی ٢٠١٥ لە ستەید دی ڕیمسەوە چووە مارسێلیا. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا لە خولی ئەورووپا بەرامبەر گرۆنیگێن.[٢] دوای سێ ڕۆژ، یەکەمین یاریی خۆی لە خولی پلە یەکی فەڕەنسی بەرامبەر لیۆن ئەنجامدا.[٣]

لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٨، یاری کرد لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپای ٢٠١٨ کە مارسیلیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا لە پارک ئۆڵۆمپیک لیۆنەیس لە دیسینس-چەرپایۆ، لیۆن، فەڕەنسا.[٤]

فولھام

لە ئابی ٢٠١٨، لە مارسێلیاوە گواسترایەوە بۆ فولھام و لە تەممووزی ٢٠١٩ بە خواستن درا بە ڤیاڕیاڵ دوای دابەزینی فولھام لە پریمەرلیگ.[٥] لە ١٧ی ئابی یەکەمین یاری خۆی بۆ ڤیاڕیاڵ ئەنجامدا، ٩٠ خولەک یاری کرد لە یارییەکدا لە یاریگای خۆیان ٤–٤ بەرامبەر گرانادا.[٦]

لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١، ئەنگویسا گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ یانەکەی چامپیۆنشیپ واژوو کرد پێش ئەوەی بە خواستن بچێتە ناپۆلی بۆ وەرزی ٢٠٢١–٢٢.[٧][٨]

ناپۆلی

لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢، ناپۆلی مافەکانی ئەنگویسای کڕییەوە لە فولھام.[٩][١٠]

کاروانی نێودەوڵەتی

زامبۆ ئەنگویسا یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کامیرۆن ئەنجامدا لە بردنەوەیەکی دۆستانەدا ١–٠ بەرامبەر تونس لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٧.[١١][١٢]

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانەوەرزخولجامی نیشتیمانیجامی لیگائەورووپائەوانی ترکۆی گشتی
ئاستیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکانیارییەکانگۆڵەکان
مارسێلیا٢٠١٥–١٦خولی پلە یەکی فەڕەنسا٩٠١٠٢٠١٠-١٣٠
٢٠١٦–١٧خولی پلە یەکی فەڕەنسا٣٣٠٣٠١٠--٣٧٠
٢٠١٧–١٨خولی پلە یەکی فەڕەنسا٣٧٠٢٠١٠١٦٠-٥٦٠
کۆی گشتی٧٩٠٦٠٤٠١٧٠-١٠٦٠
فولھام٢٠١٨–١٩پرێمیەرلیگ٢٢٠٠٠٣٠--٢٥٠
٢٠٢٠–٢١پرێمییەرلیگ٣٦٠١٠١٠--٣٨٠
٢٠٢١–٢٢چامپیۆنشیپ٣٠٠٠٠٠--٣٠
کۆی گشتی٦١٠١٠٤٠--٦٦٠
ڤیاڕیاڵ (خواستن)٢٠١٩–٢٠لا لیگا٣٦٢٣٠---٣٩٢
ناپۆلی (خواستن)٢٠٢١–٢٢خولی پلە یەکی ئیتاڵی٢٥٠٠٠-٥٠-٣٠٠
ناپۆلی٢٠٢٢–٢٣خولی پلە یەکی ئیتاڵی٥٠٠٠-١١-٦١
کۆی گشتی٣٠٠٠٠-٦١-٣٦١
تەواوی کاروانی وەرزشی٢٠٣٢١٠٠٨٠٢٣١٠٠٢٤٤٣

نێودەوڵەتی

ھەتا ٩ حوزەیرانی ٢٠٢٢[١٣]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانیساڵیارییەکانگۆڵەکان
کامیرۆن٢٠١٧١١٢
٢٠١٨٤٠
٢٠١٩٩٠
٢٠٢٠٢١
٢٠٢١٩٢
٢٠٢٢٧٠
کۆی گشتی٤٢٥

نازناوەکان

مارسێلیا

کامیرۆن

  • برۆنز لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا: ٢٠٢١[١٥]

سەرچاوەکان