ئاگرە

ئاگرە (/ˈɑːɡrə/ (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)) شارێکە لە لێواری ڕووباری یامونا، دەکەوێتە ویلایەتی ئوتار پرادیش لە ھیندستان.[٥] شارەکە ٣٧٨ کیلۆمەتر (٢٣٥ mi) لە شاری لەکنۆ دوورە، کە پایتەختی ویلایەتەکەیە، ٢٠٦ کیلۆمەتریش لە نیودلھییەوە دوورە کە پایتەختی ھیندستانە. ئاگرە یەکێکە لە دیارترین شارەکان لە ویلایەتی ئوتار پرادیش، ٢٤ەمین پڕدانیشتوانترین شارە لە ھیندستان.[٦]

ئاگرە
لەسەرەوە: تاج مەحەل وە قەڵای ئاگرا
ناسناو(ەکان): 
شاری تاج
ئاگرە is located in Uttar Pradesh
ئاگرە
ئاگرە
ئاگرە is located in ھیندستان
ئاگرە
ئاگرە
ئاگرە is located in ئاسیا
ئاگرە
ئاگرە
پۆتانەکان: 27°11′N 78°01′E / 27.18°N 78.02°E / 27.18; 78.02 78°01′E / 27.18°N 78.02°E / 27.18; 78.02
Country ھیندستان
Stateئوتار پرادیش
Divisionئاگرا
Districtئاگرا
دەسەڵات
 • جۆربەڕێوەبردنی شارەوانی
 • دەستەشارەوانی ئاگرا
 • Mayor[١]ناڤین جاین (بی جی پی)
 • Divisional Commissionerئەنیل کومار، IAS
 • Deputy Inspector Generalلۆڤکومار، IPS
 • District Magistrate and Collectorڕاڤی کومار IAS
 • Senior Superintendent of Policeئەمیت پەتاک، IPS
بەرزایی
١٧١ مەتر (٥٦١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)[٢]
 • شار١٥٨٥٧٠٤
 • پلە٢٤ەمین
 • گەورەشار١٧٦٠٢٨٥
Language
 • Officialھیندی[٤]
 • Additional officialئوردوو[٤]
 • Localبراج بھاسشا
ناوچەی کاتیUTC+٥:٣٠ (IST)
Telephone code٠٥٦٢
تابلۆی ئۆتۆمۆبێلUP-80
Sex ratio0.875 ♂/♀
Literacy٪٧٣٫١١
وێبگەوێبگەی فەرمی

ئاگرە یەکێکە لە پڕسەردانیکەرترین شوێنە گەشتیارییەکان لە ھیند، ئەمەش بەبوونی پاشماوەکانی سەردەمی مەغۆل لە ھیند وەک تاج مەحەل، ئاگرە فۆرت وە فاتیحپور سیکری کەھەموویان لە پێڕستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆن.[٥] ئاگرە لە پاڵ دەلھی و جایپور، یەکێکە لە شارەکانی سێگۆشەی زێڕین کە سێشاری ھاوسنوور و لە پڕگەشتیارترینن شارەکانی ھیندن.

لە مەھابارەتە، ناوچە نوێیەکەی ئاگرە بە ئەگریڤانا ھاتووە کەبەمانای سنووری دارستەکان دێت.[٧]ئاگره لە سەردەمی ئەکبەر و جیهانگیر و شاجھان زۆر گرنگ بوو.  ئەم شارە پایتەختی سەردەمی ئەکبەر پادشای گەورەی ئیمپراتۆریەتی موغەکانی هیندستان یان گورکانەکان بووە و لەو سەردەمەدا بووە ناوەندی هونەر و کولتوور و بازرگانی و فێربوونی وڵاتی فراوانی هیندستان.  بۆیە لە ڕابردوودا ئەم شارە ناوی ئەکباراباد بووە.

جوگرافیا

ڕووبەری ئاگرا ١٨٠٠ کەسە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٤٠٠ هەزار کەسە (لە ساڵی ٢٠٠١). بەرزییەکەی ١٧١ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، هەروەها سەبارەت بە کەشوهەوای گشتی شاری ئاگرا دەتوانرێت بڵێین کە لە مانگی تشرینی یەکەم تا مانگی ئازار باشترین کەشوهەوای هەیە و لە هاویندا پلەی گەرما لە نێوان ٢٢ بۆ ٤٥ پلە و لە زستانیشدا لە نێوان ٤ پلەدایە و ٣١ پلە.[٨]

سەرچاوەکان