ئۆقیانووسی ھیند

ئوقیانووس

ئۆقیانووسی هیند یان زەریای هیندی سێیەمین ئوقیانووسی گەورەی سەر زەوییە کە نزیکەی ٢٠% ئاوی جیهانی لە خۆ دەگرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٤،٩ ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. قووڵترین شوێنی ئەم زەریایە ٨٠٤٧ مەتر قووڵەو بەشی زۆری زەریاکە دەکەوێتە نیوەگۆی باشووری زەوی. هەر سێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئوسترالیا دەکەونە سەر ئەم زەریایە و ئەم ئۆقیانووسە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و ئۆقیانووسی ئارام وە لە باشووریشەوە دەگاتەوە بە ئۆقیانووسی باشوور.[١]

ئوقیانووسی هیند

جوگرافیا

ئەو دەریا کراوانە و تەنگەبەر و کەنداوانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی هیند بریتین لە:-

ناوڕووبەر بە کم دووجاتێبینی
کەناڵی مۆزامبیک
دەریای عەرەب٣،٨٦٢،٠٠٠
کەنداوی عەدەن٥٣٠،٠٠٠بەشێکە لە دەریای عەرەب
باب المندبتەنگەبەرێکە لە نێوان کەنداوی عەدەن و دەریای سوور
دەریای سوور٤٣٨،٠٠٠
کەنداوی عومان١٨١،٠٠٠بەشێکە لە دەریای عەرەب
تەنگەبەری هورمزدەکەوێتە نێوان کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەب
کەنداوی عەرەب٢٣٥،٠٠٠
دەریای لاکادیڤ٧٨٦،٠٠٠
کەنداوی بەنگال٢،١٧١،٠٠٠
دەریای ئەندامان٧٩٧،٧٠٠
دەربەندی مالاکادەیبەستێتەوە بە دەریای چینی باشوور
دەریای تیمۆر٦١،٥٠٠باکووری ئوسترالیا
کەنداوی گەورەی ئوسترالیا٤٨٤،٠٠٠باشووری ئوسترالیا

ئەو دەوڵەتانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی هیندی

ئەفریقا

لەباشوورەوە بۆ باکوور:

ئەفریقیای باشوور، مۆزامبیک، تانزانیا، کینیا، سۆماڵیا، جیبوتی، ئیریتریا، سودان و میسر

ئاسیا

شانسینی عەرەبی سعوودیە، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، قەتەڕ، بەحرەین، کووەیت، عێراق، ئێران، پاکستان، هیندستان، بەنگلادێش، میانمار، تایلەند، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و تیمۆری ڕۆژهەڵات. ئوردن و ئیسرائیلیش لە ڕێی کەنداوی عەقەبەوە کە لەسەر دەریای سوورە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکەونە سەر زەریای هیند.

ئوسترالیا

ئوسترالیا و جگە لەمە دوورگەکانی کریسمس، کۆکۆس، هێرد و مەکدۆناڵد، ئەشمۆر و کارتیەر کە هەر هەموویان هەر سەر بە ئوسترالیان.

دەوڵەتە دوورگەکان

ماداگاسکار، سریلانکا، دوورگەکانی قەمەر، سیشێل، ماڵدیڤ و مۆریس و هەروەها دوورگەکانی ڕیۆنیۆن و مایۆت و ناوچەکانی باشوور و ئەنتئارکتیکای فەڕەنسا کە سەر بە فەڕەنسان و کۆمەڵە دوورگەی چاگۆس کە سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیایە.

پەراوێز